په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٦\٢٠١٢

پەرلەمانتاران ئەوەی قسەیان لێ نەکرد

ئیمتیازاتەکانی خۆیان و پارتەکانیان بوو.


عەلی مەحمود محەمەد    


فرانسۆ ھۆلاند یەکەم بڕیاری چەند دەقەیەک پاش سوێند خواردنەکەی کەمکردنەوەی موچەی خۆی و کابینەکەی بوو بە رێژەی ٣٠٪, مۆرالیسی سەرۆکی پۆلیڤیاش یەکەم ھەنگاوی کەمکردنەوەی موچەی خۆی و وەزیرەکانی و پەرلەمانتاران بوو,خۆسیە مۆخیکای سەرۆکی چەپگەرای ئۆرۆگوای و کۆنە گەریلای تۆبامارۆس کە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەرێژەی ٥٤,٨٪ی دەنگەکان لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٩ بردییەوە , ئەم جەنگاوەرە مارکسیستە کۆنە تۆبامارۆسییە ئێستا بە ھەژارترین سەرۆکی دنیا دیاریکراوە, موچە مانگانە ١٢٥٠٠ دۆلارییەکەی ٩٠٪ی لە کاری خێرخوازی بۆ ھەژارانی وڵاتەکەی بەکار دەھێنێت, بە ئۆتۆمۆبیلە فۆلکس فارگۆنیە ٢٠ گەڵاییەکەی ھاتوو چۆی کۆشکی سەرۆک کۆماری دەکات,بەشێک لە کۆشکی سەرۆک کۆماری بەکار ھێناوە بۆ داڵدەدانی لێقەوماوانی وڵاتەکەی,لۆلا داسلیڤای چەپگەرای سەرۆکی بەرازیلی پێشوش پاش ٨ ساڵ لە سەرۆکایەتیەکی سەرکەوتوو گەڕایەوە ناو خانووە کۆنەکەی جارانی,ئێستاش خۆزگە دەخوازێت لاو بوایا خانەنشین نابوو دەگەڕایەوە بۆ سەر کرێکاریەکەی.


پەرلەمانتارانی خۆشەویستی کوردستان,راستە ناوی فراکسیۆنکانتان جیایە بەڵام ھەست بە جیاوازی و ڕەنگتی راستەقینەتان ناکەم, ئێوە چەندین رۆژە لەسەر پیت بە پیتی بودجە قسەتان کرد, ھەموو بوونە ئابوریزان و مارکس و ئادەم سمیستان لە گیرفان نا, بە وردو درشتی خەرجییەکانا چونە خوارێ , داھاتەکانتان لە گۆڕ دەرھێنا, ئەوەی لام سەیر بوو ورتەتان لە بارەیەوە نەکرد دوو بابەت بوو, یەکەمیان موچەو ئیمتیازاتەکانی خودی خۆتان بوو, دووەمیان مووچەو ئیمتیازاتی پارتەکانتان بوو, ئەوەی کردتان پیاوەتی بوو بە ئاوی حەمامەوە , دەزانن کۆمۆنارەکانی پاریس ١٣٠ ساڵ و ٣ مانگ و ٤ رۆژ لەمەوپێش پاش بە دەسەڵات گەیشتن تەنھا لە کەرتێکی شاری پاریسی ئابلوقەدراو یەکەم بڕیاریان ئەوە بوو موچەی خۆیان ھاوتا کرد بە موچەی کرێکارێکی ھوشیار, ئەی ئێوە شەو رۆژ بۆ ئەنفالکراوان شیوەن دەکەن بۆ موچەکانتان ھاوتای شەھیدێکی سەنگەر ,ئەنفالێک , عومەر خاوەر ناکەن!!!


من دەزانم ئێوە ئەوە ناکەن, نە ماڵەکانتان دەگوازنەوە بۆ بنەسەڵاوەو باداوە و واز لەو جھیھانە تایبەتە ئەفسوناویەی ئۆردوگای ئەفسوناوی زەکەریا دەھێنن, نە رۆژێک لە رۆژان مەتبەخی ژورەکەشتان بۆ لێقەوماوێک تەرخان دەکەن, نە واز لە سۆسیالەکەی ھاندەران دەھێنن,ئەگەر واژۆ لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی خانەنشیش بکەن؟؟؟
تا ئەوکاتەی لەو جیھانەی زەکەریاو بەو موچە باڵایە و بەو ملکەچییە بۆ بەرژەوەندی حیزب بجوڵێنەوە, ھەموو وتەکانتان تەنھا بە دروشم دیعایەی ئینتخاباتی داھاتوو دەزانرێت, چونکە سیاسەت لەم وڵاتە حەرباوییە کاسبییە, ھەمووتان لەو کاسبیە مامۆستاو شارەزان.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک