په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٤\٢٠١٢

پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوای راگرتنی لەسێدارەدانی کوردان دەکەن.

 


لەپێناو ڕێگەگرتن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ، فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان لە پەیوەندییدایە لەگەڵ پەرلەمانتارانی یەکیەتی ئەوروپا.

 

بۆ ئەم مەبەستە ٢٣.٠٤.٢٠١٢ یۆرگن کلوتە ئەندام پەرلەمانی یەکیەتی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەوروپی لە برۆکسێل پایتەختی بەلجیکا و بە ھەمان شێوە لە ٢٤.٠٤.٢٠١٢ کۆرنەلیا ئێڕنست ئەندام پەرلەمانی یەکیەتی ئەوروپا نامەیان نارد بۆ ھەریەکە لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی ڕەزا شێخ باڵوێزی ئێران لە بەرلین.

 

لە ناوەڕۆکی نامەکەدا داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی حەبیبوڵا گوڵپەری پوور و گیراوانی سیاسی کورد دەکەن کە ناوەکانیان بەم شێوەیە:

١. حەبیبوڵا گوڵپەری پور، ٢. زانیار مورادی، ٣. شێرکۆ مەعارفی، ٤. لوقمان مورادی، ٥. حەبیبوڵا لەتیفی، ٦. موستەفا سەلیمی، ٧. ڕەشید ئاخکەندی، ٨. ئەنوەر ڕۆستەمی، ٩. سەید جەمال موحەمەدی، ١٠. عەزیز موحەمەد زادە، ١١. سەید سامی حوسێنی، ١٢. عەبدوڵا سروریان.


شایانی باسە زیندانیانی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ژیانیان لە مەترسییدایە بە تایبەتی کە زۆربەیان باری تەندروستیان تەواو نییە و حوکمەکان بەشی زۆری لە لایەن دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست کراوەتەوە
 

 

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان

zindani@fppk.net

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک