١٧\٣\٢٠١٠
پەرلەمانتاری
سوێدی لە نێوان خێر و شەری کوردان دا !!

قادر نادر

یەلماز کەریمۆ ئامینە کاکە باوە فرێدریک
مالم مەحمود فەهمی گۆلان ئاڤچی
١١ ی ئه‌م مانگه له‌په‌رله‌مانی سوێد مه‌سه‌له‌ی به‌جینۆساید ناساندنی
( ئه‌رمه‌ن ، ئاسوری ، کلدان ئه‌غریقیه‌کان ) له‌ته‌ک گه‌لکوژی ئه‌نفالی
کوردان لەدۆسیەیەکی جیا تردا ، بوه گفتوگۆ‌و ده‌نگدانی ئه‌ندامانی 7
پارتی ناو په‌ڕله‌مانی سوێد ، سه‌ره‌نجام دۆسیه‌ی یه‌که‌م، جینۆساید
ناساندنی ئه‌رمه‌ن ...زۆرترین گفتوگۆ‌و ململانێی له‌سه‌ر کرا ، به
جیاوازی یه‌ک ده‌نگ ١٣١ بە ١٣٠ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشان درا ، به‌لام
مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال ، که‌که‌مترین ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر بوو، وه به‌رده‌وام
ئاماژه به‌وه ده‌کرا، که دادگا و سه‌رۆکایه‌تی عیراق دانی پیاناوه
، به‌لام لهدهنگدانا ٢٢٥ ده‌نگ دژ و 31ئه‌ندام پشتگیری لێ کرد . که‌هۆکاری
سه‌ره‌کی ئه‌و دۆرانه‌ش دوڕویی سۆسیال دیموکراتی سوێدی و درۆزنی پارتە
راستەکانە لەگەل وشەی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ، چونکه 95 ئه‌ندام په‌رله‌مانی
سۆسیال دیموکرات دەنگیان پێ نەدا ، له‌کاتێکدا لهئهکتۆبهری 2009 له‌کۆنگره‌ی
حزبیان دانیان پیا ناوه !! وە ١٣٠ ئەندام پەرلەمانی ئەلیانسن (
راسترەوەکان )ئه‌وه‌ی له‌ناو گفتوگۆکان بینیم به‌شێکی شایسته‌ی وه‌ستان
و قسه‌له‌سه‌ر کردنه ، ئەگەرچی دەیان پەرلەمانتار بە داکۆکی و دژ
نمونەیان هەیە بەڵام لێره‌دا ئاماژه به هه‌لوێستی ٥ په‌رله‌مانتار ده‌که‌م
، کە پەیوەندیم لەگەل هەر ٥یان هەیە ، بەلام ناتوانم بۆ مێژوو
ڕاستیەکان باس نەکەم .
له‌په‌رله‌مانی سوێد 3 ئه‌ندام پەرلەمانی کورد هه‌یه. (ئامینە ، گۆلان
، فەهمی مەحمود ) ئامینه کاکه باوه کهیهکێکیانه، له‌سه‌ر لیستی
چه‌پ و کادیرێکی کۆمه‌له‌ی ئێرانیشه ، تاڵه‌بانی ئاسا له‌میدیاکان ده‌ڵیت
ده‌وله‌تی کوردی دروست نابێت کەمترین وشە لەسەر مەسەلەی نەتەوایەتی
بەخەلک دەفرۆشێت !؟ ، به‌لام له پراکتیک و لە په‌رله‌مانی سوێد خه‌مه‌کانی
4 پارچه‌ی کوردستانی هه‌لگرتوه لەگەل ئێمە و بێ ئێمە چەندین جار شەرە
ئازارە بێ کۆتایەکانی کوردی کردوە ، له‌مشتومڕی ئه‌نفال به‌جینۆساید
یش چه‌وساندنه‌وه‌کانی کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی باس کرد ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی
گۆلان ئاڤچی ( کوردی باکور ) ، کوشتاری 50 هه‌زار کوردی ده‌رسیمی
لەوتە کانی لە یاد چوو ، ئه‌و ئاماژه‌ی پێ کرد ، که‌چی به‌رده‌وام هه‌ندێ
قسه زلی خۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی ده‌لێن ئه‌مه نه‌ته‌وه‌یی نیه ؟
مه‌حمود فه‌همی که‌له‌سه‌ر لیستی مۆدێراته وخه‌لکی سلێمانیه ئه‌گه‌رچی
که‌سێکی به‌ڕێزه‌و هه‌ندێ جار به‌شداری چالاکی کوردان ده‌کات ، به‌لام
به‌داخه‌وه ، له‌ته‌ک ٧٥ هاوڕێی حزبی ، وه‌ک کوری حزب ، نه‌وه‌ک نه‌ته‌وه
که‌ی مامه‌له‌ی کرد‌و بهنهخیر ده‌نگی بۆ ئه‌نفال دا ؟ لەکاتێکدا
مەحمود فەهمی کەسێکی نەتەوەیی و ئامینەش چەپێکی کۆمنستە !؟
فرێدریک مالم کەئەندامێکی پارتی لیبرالی سوێد( فۆلک پارتی) زاوای
کوردانیشە ، وەبەرپرسی بەشی دەرەوەی ئەو پارتەیە لەپەرلەمان ،
وەبەردەوام بەوتارە ئاگرینەکانی داکۆکی لەکێشەی کورد‌و ئەرمەن ....
دەکات ، بەلام ناخۆشترین ڕۆژ ، رۆژی ١١ی مانگ بوو . ئەو وەک بەرپرسی
ئەو حزبە دەبوایە وەک رای حزب قسە بکات کەئەمەش دژ بەبیروراکانی خۆی
دەبوو ، بۆیە لەم ڕۆژدا نەهاتە پەرلەمان . بەمەش روبەروی گەورەترین
کێشە بووە . کەوتە ئاگرینەکانی لەسەر کورد وئەرمەن لەچرکە ساتی بریاردا
ا ون بوو و شکستێکی سیاسی بۆ خۆی تۆمار کرد . خۆشترین نوکتەی فریدریکیش
لەوەدایە منی ئاگادار کردەوە لەو دۆسیەی کەپێشنیاز کراوە وەداوای لێ
کردم کە کاری بۆ بکەین !!
هاوکات گۆلان ئاڤچی که هاوسەری فرێدریک مالمە وبه‌هۆی دانیشتنی ئه‌ندامێکیان
کەمتر لە٢مانگە ، بۆتە ئەندام پەرلەمان و، وههیشتا موچه‌ی دووەمی وه‌رنه‌گرتوه
وه پارته‌که‌ی دژ به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال و ئه‌رمه‌ن بوو ، به‌لام
ئه‌و نه‌ک دژ به حزبه‌که‌ی ده‌نگی دا ، به‌لکو چووه سه‌ر منهسهی په‌رله‌مانیش
، وتی( من کچه کوردێکی باکوری کوردستانم ، باوک و باپیرانمان ، هه‌بوه
کوشتاری ئه‌رمه‌نه‌کانی کردوه، هاوکات گه‌لێک زۆریشمان دالده‌ی ئه‌رمه‌نه‌کانیان
داوه . به‌لام من لێره‌دا پێچه‌وانه‌ی رای حزبه‌که‌م ده‌لێم ، تکایه
ده‌نگ به جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و کوردان بده‌ن ؟ له‌م هه‌لوێسته جوانه‌ی
گۆلان کهفریای به جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن که‌وت ، هه‌لوێستی له‌رزۆکانه‌ی
جه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستانم هاته پێش چاو که هه‌ندێ خه‌لک
به (کوری باش ) باسیان ده‌که‌ن ، به‌ڵام کاتێک لیسته‌کانی گۆران ویهکگر
توو وکۆمه‌ل هه‌ولی رێگری تالانی بودجه‌ی خه‌لکی کوردستانیان ده‌کرد ،
ئه‌وان بێ شه‌رمانه ده‌سته پڕ له‌تاوانه‌کانیان به‌رز ده‌کردوه ؟
یه‌لماز کهریمۆش که ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی سۆسیال دیموکرات و ئاسوری
تورکیایه ، له‌وتارێکی زۆر سۆزداریدا وتی ،له‌یادتان نه‌چیت به‌سه‌دان
هه‌زار خه‌لکی سڤێل له‌م کۆمەلکوژیانە کوژراوه ، بۆیه تکایه له‌ده‌نگدان
، ویژدانتان بکه‌نه پێوه‌ر نه‌وه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ، به‌لام خۆی
دژی ئه‌نفالی کوردان ده‌نگی دا ؟ کاتێک به‌راوردی هه‌لوێستی مرۆڤ
دۆستانه‌ی گۆلان ، به یه‌لماز که‌ریمۆ کرد ، دلسافی کوردان له‌به‌رامبه‌ر
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین و عه‌ره‌به‌کانم هاته پێش چاو .
هاوڕێیەکی کوردی پێی وتبوو ، بۆ وات کرد لەکاتێکدا تۆ خۆت پێ دۆستی
کورد بوو ، وتبوی بریاری حزب بوو ، لەوەلامدا وتبوی نەتدەتوانی وەک
گۆڵان دژ بەهەلوێستی حزبەکەت بوەستی ، وتبوی نەخێر . کەلێرەدا ئاسایی
دەبوو ئەو قسەیەی بەلام ئەو وتە بریقەدارانەی بەسەر پەرلەمانتاران
نەفرۆشتایە (ویژدانیان بکەنە بریار).
پێم وایە ئەوەی لەم رۆژەدا وەک ئەستێرەیەک لەخەبات کردن بۆ بەجینۆسایدی
کورد دەدرەوشیتەوە گۆلان و ئامینەکانن کەدەنگیان بۆ دا . ئەوەی
ماوەتەوە ئەوەش بلێم تۆ بلێێ ئەوکادیرە کوردانەی لەناو ئەو ٥ پارتەن (
سۆسیال دیموکرات ، مۆدێرات ، سەنتەر ، کریستن دیموکرات ، پارتی لیبرال
) چەندیان دەبنە خاوەن هەلوێستی وەک گۆلان و چەندیشیان دەبنە مەحمود
فەهمی .
|