١٣\٣\٢٠٢١
پەرتووکێکی لینین
دەربارەی ئازادیی ژنان.

ئهحمهد رهجهب
پێش ھەموو شتێک گەرمترین پیرۆزبایی دەکەم : لە ٨ی ئادار رۆژی جیھانیی
ژنان، لە ھەموو ژنانی دنیاو کوردستان ، لە ھەموو ژنانی شۆرشکێرو
تێکۆشەر، ئازادی ئازادی بۆ ژنانی زیندانیانی سیاسی.
بەدرێژایی تێکۆشانی شۆرشگێری لینینی مەزن رابەری شۆرشی ئوکتۆبەر جەخت
لە گرنگی رۆڵی ژنان دەکات و لەو بارەیەوە دەڵێت {بەبێ ژنان قەت
بزوتنەوەیەکی جەماوەری راستەقینە نایەتەدی و ھەرچی شیکردنەوە
لێکۆڵینەوە ھەیە دەبێتە خۆڵەمێش بەرامبەر بە پێویستییەکانی ژنان و بەبێ
ژنان ناتوانرێت کۆمەڵگا بگۆردرێت و سۆسیالیزم دابمەزرێت بۆیە پێویستە
ھەردەم بەدوایاندا بگەرێن و رێگا بدۆزینەوە کە چۆن بیاندۆزینەوەو ئەوەش
رێگایەکی تێکۆشانە لە پێناو سوسیالیزمدا.
لە ساڵی ١٩٧٧ ی سەدەی رابردوو من و ھاورێی تێکۆشەر شەھیدی نەمر مامۆستا
رەووف زوھدی دەستمانکرد بە وەرگێرانی پەرتووکەکەی مامۆستای مرۆڤایەتی و
تێکۆشان و شۆرش فلادیمر ئێلچ لینین {دەربارەی ئازادی ئافلرەتان} و
پەرتووکە لەلایەن ھاوریی ناسراوو دیاری حیزبی شیوعی سوریا زەینەب نبووە
لە زمانی روسییەوە کرا بوو بە عەرەبێ.
ئازادکردنی ژنان رێخۆشکەرەیە بۆ ئازادکردنی کۆمەڵگاو ھەوڵدانە بۆ:
بەرزکردنەوەی رادەی زانیاری و ھوشیاری ژنانە بۆ بەشداریکردنیان لە
ژیانی سیاسی و ئابووری وکۆمەڵایەتی و رۆشنبیریدا.
لە رووی ھۆشیارییەوە ژنان تەیار دەکات بۆ پەیوەندیکردن بە حیزبە
سیاسییەکان و سەندیکای کرێکاران و کۆمەڵەی جوتیاران و دامەزراو
پیشەییەکان.
نەھێشتنی نەخوێدەواری وتیکۆشان بۆ ھەموارکردنەوەی یاسا پەیوەستەکان بە
ژنان و فشارخستنە سەر حکومەتەکان بۆ دابینکردنی یاسای تۆپزی خویندن و
فێرکردنی نێرومێ و، ھەوڵدان بۆ کردنەوەی داینگەو باخچەی ساوایان بۆ
منداڵانی ژناتی کرێکارو فەرمانبەران و بایەخدان بە کردنەوەی نەخۆشخانەو
دابیکردنی دەرمان بە خۆرایی یان بەنرخێکی گونجاو.
پاراستنی منداڵان وتێکۆشان بۆ نەمانی زەبروزەنگ و نەھێشتنی برسێتی
ورێگردن لەوەی کار بە منداڵان بکرێت و بارودۆخی ژیانیان مسۆگەر بکرێت.
لە خوێندنەوەی لینینی بلیمەت سەبارەت بە شێوەکانی دیموکراتییەتی بورجوا
خیانەت وفێڵ و مەکری ئەو دیموکراتییەتە دەردەکەوێت بەتایبەت لینین
ئاماژە بە لەشفرۆشی دەدات چونکە بورجوازییەت وا خۆی دەردەخات کە
لەشفرۆشی لە ناو کۆمەڵکادا بنبر دەکات ئەوەش لە کاتێکدایە خودی
بورجواکان بازرگانی بە لەشی ژنانەوە دەکەن و بە توندوتیژی کچانی منداڵ
ولاو رادەکێشن بۆ دۆزەخی کاری خراپە رێک وە ک ئەوەی ئەمرو لە
کوردستاندا روو دەدات و، شێخ و مەلاو بەرپرسی باڵا بوونەتە خاوەن یانەی
قومارو ژنانی بێرەوشت و لەشفرۆش.
بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە پەرتووکەکەمان کەوتە کوێ .؟ کێ بردی؟ بۆ
دیارنەما؟
لە رێی نووسیگەی رۆژنامەگەری ھەریمی کوردستان نێردرا بۆ بەغدا بۆ
چاپخانەی (دار الرواد)ی حیزبی شیوعی عێراق بە مەبەستی چاپکردنی و
ریزداریادی بەخیر کاک محەمەدی مەلا کەریم نووسەری بەناوبانگ ئامادەیی
بۆ پێداچوونەوە دەربری بەڵام بە داخەوە رۆتێنی حیزبی لەلایەن لێژنەی
رۆشنبیری وچاپەمەنی ناوەندی رێگر بوو گوایە نیازیان وایە بە دەق و
نووسینەکان بە تایبەت وتەکانی لینین بچنەوەو، بە ھەرحاڵ حیزبی بەعس و
رژێمەکەی دیکتاتۆر سەدام حوسەێن ھێرشیانکردە سەر حیزبی شیوعی عێراق و
دەستیانگرت بە سەر چاپخانەی (دار الرواد) و پەرتووکەکەی ئێمەش نەماو
شەھید کرا.
لێرەدا سەری رێزو نوازش بۆ ھاوریی تیکۆشەرم شەھید رەووف زوھدی و ھەموو
شەھیدانی حیزب و بزوتنەوەی چەپ دادەنوێنم و یادیان بەخێرو سەرشۆری و
مردن بۆ دوژمنانی شیوعییەت.
٧\٣\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|