لەم
ڕۆژانە، پەرتووکی (لەودیو پەنجەرەی ڕۆژەکانەوە ڕاوەستاوم و
دەڕوانم - بیرەوەریی شاعیرێکی جەنگاوەری مارکسیست)ی عەبدوڵا
سڵێمان(مەشخەڵ) چاپ بوو و بڵاو بۆوە.
ئەم پەرتووکە بیرەوەری نووسەرە و
جگە لە لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی، نیشاندانی واقیعییەتی
بزووتنەوەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی و هەروەها نیشاندانی سیمای
بزووتنەوەی کۆمۆنیستی نوێیە لە کوردستانی عێراق لە دەیەی
هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی بیست.
ئەم پەرتووکە ٣٩١ لاپەڕەی قەبارە
گەورەیە و لەسەر ئەرکی نووسەر خۆی چاپ کراوە.
شایانی وتنە ئەم پەرتووکە
هەژدەهەمین پەرتووکی نووسەرە و ئێستا لە زۆربەی پەرتووکخانەکان
و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی کوردستان بەردەستە.