په‌رتووكی شاعیرانی شه‌قڵاوه.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
به خۆشحالیه‌وه ئه‌مڕو به به‌راورد له‌گه‌ڵ دووێنی زه‌مینه‌ی نووسین و بڵاوكردنه‌وه و خوێندنه‌وه زۆر فره‌وانتر بووه به تایبه‌ت به یارمه‌تی كۆمبیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه مرۆڤ ئیتر پێویستی به گۆڤار و رۆژنامه و په‌رتووك نیه به تایبه‌تی له ناوچه دواكه‌وتووه‌كاندا كه كوردستانیش ئه‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ئه‌مڕۆ ملله‌تی كورد تیایدا ئه‌ژی و ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ستانه‌ی له‌به‌ر ده‌م رۆشه‌نبیری كوردا هه‌ن تواندراوه تا ئاستێكی زۆر كه‌لك له‌و په‌رت و بڵاویه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له وولاته جیاجیاكانی جیهاندا وه‌ربگیرێت و تا ئاستێكیش به بوونی بار و دۆخێكی نوێ له جیهان و ناوچه‌كه‌دا به‌شێكی كوردستان زه‌مینه‌ی هه‌ندێك كار و چالاكی تیا به‌ره‌خسێت كه ببێته ته‌كانێك بۆ به‌ره‌و پێش بردنی فه‌رهه‌نگی كوردی، كه‌واته سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه هه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان باسێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌ڵئه‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تواندراوه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌ربكه‌وێت كه هیوای دواڕۆژێكی رۆنتری به‌دواوه‌بێت، بوونی ماڵپه‌ڕه‌كانی ئه‌نتێرنێت ده‌رگای به‌سه‌ر گه‌لێك لایه‌نی جیاجیای راگه‌یاندندا كرده‌وه، هه‌رچه‌نده نه‌بووه به ئه‌لته‌رناتیف بۆ شێوازه‌كانیتری راگه‌یاندن هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد، به‌ڵام زۆرجار بووه به یارمه‌تیده‌ر و هاریكارێكی ئه‌وه‌نده به‌رفره‌وان كه به ئاشكرا ئه‌و یه‌كتر ته‌واوكردنه ببیندرێت به‌وه‌ی كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گۆڤار و رۆژنامه و په‌رتووكه‌كان له‌دوای چاپ بوونیاندا له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به خۆیاندا بڵاوئه‌كرێنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زۆرتر له باسه‌كه‌مان دوور نه‌كه‌وینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسی په‌رتووكی شاعیرانی شه‌قڵاوه، گرینگه ئه‌لێره ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هاوڕێی ئازیزم كاكه هۆشه‌نگ دوای ئه‌وه‌ی كه په‌رتووكه‌كه‌ی ته‌واو ئاماده‌ی چاپ ببوو نه‌یئه‌توانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆی ئه‌یه‌وێت به چاپی بگه‌ینێت وه دواجاریش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دواكه‌وتنه وه‌ك ئه‌وه له چاپ نه‌درا كه خۆی ئه‌یویست، زۆر به‌داخه‌وه كه له‌م بار و دۆخه‌دا نه‌توانین وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێت یان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته خزمه‌ت به بڵاوكردنه‌وه و راگه‌یاندن بكرێت، هه‌ر ئه‌وه وایكرد كه به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌م په‌رتووكه به‌ر له به چاپ گه‌یاندن له سایتی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه‌دا بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لینكی سایتی یانه‌یه .
http://roshenbiry.googlepages.com
گرینگی ئه‌م په‌رتووكه له‌وه‌دایه كه تا ئێستا كارێكی له‌م شێوه‌یه له شه‌قڵاوه نه‌كراوه وه زۆربه‌ی شاعیرانی ناو ئه‌م په‌رتووكه نه‌ناسراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشتر به‌رهه‌مه‌كانیان له هیچ شوێنێك بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه،وه پاراستنی زۆر له‌و په‌رهه‌مانه‌ی كه له لێواری فه‌رتاندا بوون، به دڵنیایه‌وه سه‌دان به‌رهه‌میتر بوونیان بووه به‌ڵام كه ده‌ستی هیچ خه‌مخۆرێكی پێنه‌گه‌یشتووه له‌ناو چووه و فه‌وتاوه ئه‌گه‌ر نا له شوێنێكی وه‌كو شه‌قڵاوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ئه‌كرێت كه زۆر له‌وه زیاتر شاعیر بوونی بووبێت، به هۆی زۆر كۆنی ئه‌و شاره كه تا ئێستا نه‌تواندراوه سه‌ره‌تاكانی دروست بوونی بدۆزرێته‌وه به‌لام ئه‌وه‌ی كه دیاره مێژووی ئه‌م شاره بۆ پێش ئیسڵام ئه‌گه‌ڕێته‌وه به بوونی چه‌ندین به‌لگه، كه‌واته گومان له‌وه‌دا نیه كه ناوچه‌یه‌ك ئه‌و مێژووه درێژه‌ی هه‌بێت به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و رۆشه‌نبیری و هونه‌ری خۆی بووه كه زۆر به‌داخه‌وه نه‌تواندراوه له زه‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا كارێكی وا بكرێت كه ببێته مایه‌ی پاراستن و مانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتوودا، گرینگی كاره‌كه‌ی هۆشه‌نگ له‌وه‌دایه كه به‌لایه‌نی كه‌م ئه‌و چه‌ندین ده‌سنووس و شعره بڵاونه‌كراوانه‌ی بۆ كۆكردینه‌وه له هه‌مان كات به یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌ك له نێوان كۆن و نوێ یان دوێنێ و ئه‌مڕۆ له ناو ئه‌م په‌رتوكه به‌دی ئه‌كرێت ئه‌ویش به گه‌ڕان به‌دوای شاعیرانی پێشتر و رێزبه‌ند كردنیان تا ئه‌گاته نوێترین یان لاوترین شاعیر، من له‌لای خۆمه‌وه هیواخوازی ئه‌وه‌م كه زۆر به‌رهه‌میتر هه‌بن ده‌ستی هۆشه‌نگی پێنه‌گه‌یشتبێت و بتواندرێت له دوای ئه‌م كاره‌دا درێژه‌دانێك هه‌بێت بۆ كاریتری باشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر، ئه‌وه‌ش به هاوكاری هه‌موو تاكێكی شه‌قڵاوه‌وه ئه‌بێت هه‌ر كه‌سێك هه‌ر نووسینێكی له‌لا هه‌یه به‌لایه‌نی كه‌م كۆپیێكی بگه‌ینێت به‌ده‌ستی هۆشه‌نگ یان به ماڵپه‌ڕی یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه یان به خۆی هه‌وڵی له چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بدات، ئه‌مه ئه‌ركێكی پێویستی سه‌ر شانی هه‌موو كه‌سێكه وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه و ناوچه و ده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی، هیوادارم له دوای ئه‌و سیمیناره‌ی كه بڕیاره له ٢٤ی٥ ی ٢٠٠٨ له هۆڵی ئه‌دای شێر له شه‌قڵاوه له لایه‌ن هۆشنگ شێخ محمه‌د ساز ئه‌كرێت بۆ نمایشی ئه‌م كتابه و باس له‌سه‌ر كردنی ئه‌خرێته روو ببێته ده‌سپێكێك بۆ كاری باشتر و باشتر، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشه‌نبیریانه‌ی كه له شه‌قڵاوه پێشتر هه‌بووینه یان ئێستا هه‌ن، له هه‌مان كات پێویسته ئه‌م ئه‌زمونه بگوازرێته‌وه ناوچه‌كانیتریش چونكه به دڵنیایی زۆر شوێنیتری ئه‌م كوردستانه هه‌ن به سه‌دان كاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشه‌نبیری خۆی بووه به‌پێی سه‌رده‌مه‌كانی خۆی كه به‌داخه‌وه له ژێر كاریگه‌ری بار و دۆخه دژواره‌كان و هه‌ندێك جار له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می تووشی فه‌وتان و له‌ناوچوون هاتوون.
جارێكی‌تر ده‌ست خۆشی له هۆشنگ شێخ محمد ئه‌كه‌م و چاوه‌ڕێی كاری باشتر و جوانتر و پڕ به‌هاتری لێئه‌كه‌م.
|