| 
			٦\٨\٢٠١٩ 
			پێشانگای 
			فۆتۆگرافی "هه‌رێمی حه‌یرانی"  
			سه‌باره‌ت بە ئێش 
			و ئازارەکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له تاران کرایه‌وه. 
			  
			مه‌نسوور جیهانی 
			
  نوێنەرایەتی 
			حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دوێنێ هەینی رێکەوتی ٢\٨\٢٠١٩ 
			ئامادەی کردنەوەی پێشانگای "محەمەد سەیاد" فۆتۆگرافەری ناودار و 
			بەئەزموونی ئێرانی بە ناونیشانی "هه‌رێمی حه‌یرانی" لە گەلەری "نبش"ی 
			شاری تاران بوو. 
 "محەمەد سەیاد" گەورە فۆتۆگرافەری بە ئەزموون و ناودار و یەکێک لە ٥ 
			فۆتۆگرافەری ئێرانییه کە نزیکەی ٥٠ ساڵە لە بواری هونەریدا کار و 
			چالاکی دەکات.
 
 "محەمەد سەیاد" لە پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی"دا نزیکەی ١٠٠ وێنە و 
			تابلۆی نەخشاندووه لە کۆڕەوەکەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ سه‌باره‌ت به 
			کوردەکانی باشوور بۆ وڵاتی ئێران بە هۆی گوشاریی حکومەتی بەعس و سەدامی 
			دیکتاتۆڕه‌وه.
 
 ئه‌م فۆتۆگرافەره هەروەها پێشانگاکەی ڕازاندبوویەوە بە وێنەی 
			سەرکردەکانی کورد و کارەساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆچی جەماوەریی 
			کوردستان و به لێهاتووییه‌وه به وێنه‌کانی توانیبووی خەڵکانی ئێران، 
			جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی بە ئێش و ئازارەکانی میللەتی کورد لەو 
			سەردەمەدا ئاشنا بکات.
 
 نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی 
			پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" دەستخۆشی، پیـرۆزبایی و ماندوونەبوونی 
			ئاراستەی "محەمەد سەیاد" کرد و هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا 
			ئه‌م وێنانه بە شێوەی کتێب بڵاوبێته‌وە، بۆ ئەوەی هەموو کەس لە هەر 
			شوێنێکی کوردستان و جیهان سودی لێوەربگرێت و له درێژه‌دا هیوای 
			سەرکەوتنیان بۆ ئه‌م فۆتۆگرافەره خواست که به کامێڕاکه‌ی ئێش و 
			ئازارەکانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی بۆ مێژوو تۆمار کردووه.
 
			  
			
			
			ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی 
			  
			  
			
 |