په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١\٢٠٢٣

    پێشانگا.

ئیلهام مورادی

داهاتووم پڕدێکە لە پێشانگای رابردوومدا
دووپاتم دەکاتەوە لە پەراوێزی شار
تا ونبوون لە شەقامی شەیدایی
تا نغرۆبوون لە ئاسمان
هەڵوەرینی گوڵدانەکان
تا پیاسەکردنی گوڵ بە لاوک و حەیران
هیچ شتێ گرنگ نییە
من بە تۆ راهاتووم
شێتبوون لە ژێر چەقۆی ''شەرع''
راکشان لە ژێر ستەمی دین
لە ژێر چاودێریی خێڵی ژنکوژ
چیم ئەوێ لە داعش
ئاساییە هەڵوەدابوون
لە قوژبنی ساردوسڕی
بێ یاسایی
ماف وشەیەکی نامۆیە
لە قووڵایی گیانمدا چاوەڕوانی
پچڕاندنی ئەو زنجیرە درۆیانەم
تا جوانتر ناسینی خۆم.


سنە
ماڵپه‌ڕی ئیلهام مورادی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک