|
١٩\٦\٢٠٢٦
پیشانگایەک و
راپرسسییەک
بە بۆنەی ڕۆژی
جیهانیی پەنابەرانەوە.
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی / لقی
کوردستان هەڵدەستێت بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و ئەنجامدانی
ڕاپرسییەك بۆ وەرگرتنی بۆچوونی هاوڵاتییان لەسەر هۆکارەکان و
دەرهاویشتەکانی کۆچ لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها چەند ڕێنماییەك و زانیاریی هۆشیارکەرەوە پێشکەش دەکرێت سەبارەت
بەو مەترسییانەی کە پەنابەران لە ڕێگاکانی کۆچدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
بەشداریتان مایەی دەوڵەمەندبوونی گفتوگۆ و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی
کۆمەڵایەتییە.
ڕۆژی شەممە: ٢٠\٦\٢٠٢٦
کات: ٤
تا ٨ی ئێوارە
شوێن: سلێمانی، شەقامی سالم، بەردەم باخی گشتی.
بۆ زانیاریی لەسەر ئەم چالاکیانە پەیوەندیی بکەن بە ژمارە تەلەفونی:
٠٧٧٠٨٥١٠١٠١
فیدراسیۆنی سەراسەریی
پەنابەران

|