٥\٩\٢٠١١ پێشانگای هونهریی دارا ئارام.
ئەدرێسی پیشانگا:
کارەکانم لهم پێشانگایه دا بهردهوامبوونی، زیاتر گەشته بیوگرافییایهکه بە نێو هەردوو جیهانی، زیهنیی هونەریی و پراکتیکیی گوزەرانمدا، کە ساڵەهای ساڵە لە نێوان چواردیواری، بە ئەندازەی جیوگرافیا بچووک و بە ئەندازەی رامانیش هێندەی ئاسمان، بەردەوام و بێ وچان رەنگیان دەکەم.
هەڵبەت هەڵبژاردنی ژیانی تاراوگە و ووردبوونەوە لە هەر دیاردە و سیستەمێکی نایەکسانیی و گەندەڵیی و هتد...ی ئەم جیهانە، لە هەرکوێ بن، ئەوە بۆ مرۆڤی هونەرمەند، زیاتر لە هەمووان مایەی باجدانێکی هزریی و فیزیکیی ئێجگار سەختترن، بەڵام کەمێک خۆشبەختانەتر و لایەنی کەم، هەمیشە قەرەبووی مشتێک لە خەرواری ئەو ئازارە خودیی و مرۆییانه لای من، بریتیی بوون لەو پەیوەندییە رۆحییەی کە لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد لەگەڵ جوانیی و پیرۆزییەکانی سرووشت دا گرێم داوون و هەرگیز لە هیچ ئیشێکی هونەرییشمدا ئەو لایەنە گرنگ و سەبووریی بەخشەی دۆستایەتیی سروشتم فەرامۆش نەکردووە...
بەڵێ دیاریی من بۆ میوانان هەمیشە ئەو دەنگ و رەنگانە بوون، کە زۆر جار چوون هاوسەفەرێک و رووە و قووڵایی واتاکان، سەرباری ئەوەی زۆربەیان خۆیان لەگەڵ رازەکانی مندا دیوەتەوە، هەر هاودەمییش هەستم بەو هەقیقەتە کردووە کە زۆر لەو مرۆڤانە بێ هیچ جیاوازییەکی زیهنیی و بۆدی تەکنیکیی و هتد.. پێکڕا دەست لە ملانی سرووشتی ناوبراو، خۆم ئاسا و وەک کەمێک راکردن لە سەرئێشە زۆرەکانی گوزەرانی سەخت، بەختەوەرانە لەگەڵ نەسیمی رەنگ و هاژەی پلووسکی خۆر و سەما بالێی شەپۆلەکاندا ، مەودایەکی زۆر هێوریی و رامانی سپیی بێ سنوور ئاوێتەی رۆحمان بووە.
((زۆر بەختەوەر دەبین ، ئەگەر دیاریی
ئەمجارەشمان هەمان گەشتی بێ سانسۆری رۆتین و بێ فیزەی بیرۆکراتییەتی
ئەم ژیانە جەنجاڵەمان بۆ ساز بداتەوە)).
|