١٨\١١\٢٠٢٣
پێشانگای "کورده‌کان: دابوونه‌ریت و
مۆدێرنیته"
له گالێری "تریپتیچ"ی مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
مه‌نسوور جیهانی
مۆسکۆ
ـ پێشانگای "کورده‌کان: دابوونه‌ریت و مۆدێرنیته" له گالێری هونه‌ری
هاوچه‌رخی "تریپتیچ" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
پێشانگای "کورده‌کان: دابوونه‌ریت و مۆدێرنیته" له گالێری هونه‌ری
هاوچه‌رخی "تریپتیچ" بە ناوه‌رۆکی هونه‌ریی ئێستای کورده‌کان و به
ئاماده‌بوونی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی ناوداری کورد؛ به ناونیشانی به‌شێک
له سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" له شاری مۆسکۆ لە وڵاتی
فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو و میوانداریی هۆگرانی هونه‌ره شێوه‌کارییه‌کان
بوو.
له‌م ڕووداوه هونه‌رییه‌دا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م به شێوازیی زۆر جیاواز و
به ته‌کنیکی جۆراوجۆر خرایه به‌ر دیدی هۆگرانه‌وه که نیشانده‌ری
جۆراوجۆری که‌لتووری خه‌ڵکی کورده.
ئه‌م پێشانگایه به ئاماده‌بوونی "کەرەم گەردەن زەری" سه‌رۆکی فێستیڤاڵی
فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری کوردیی
دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، خاتوو "ئینا تجۆوا" به‌رپرسی گالێری هونه‌ری
هاوچه‌رخی "تریپتیچ"، "حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید" وه‌زیری ڕۆشنبیری و
لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خاتوو "ڤیکتۆریا شیشکۆڤا" له به‌رپرسانی
سه‌ره‌کی گالێری هونه‌ری هاوچه‌رخی "تریپتیچ"، خاتوو "گولیزەر گەردەن
زەری" به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"، لێژنه‌یه‌کی باڵا له وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی
ئاماده‌بوو کرایه‌وه.
له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م گالێرییه‌دا؛ "بێهرووز قوبادی" ده‌رهێنه‌ری
فیلمی سینه‌مایی "٥ کیلۆ گوێز" به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "محه‌مه‌د نووری"
و "تیما ته‌قی زاده" ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه،
"بیلال کورکۆت" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "بۆشاییه‌ک له دیوارl، "ئه‌میر
غوڵامی" دادوه‌ری به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمی چیرۆکی"، "فه‌رید
ئیلهامی" ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی "ته‌میره"، گۆرانیبێژ،
ئاوازدانه‌ر، توێژه‌ر و ژه‌نیاری ته‌نبوور و هه‌روه‌ها "سه‌عید ئیمامی"
ژه‌نیاری ده‌ف تیایدا ئاماده بوون.
له‌م پێشانگایه‌دا، به‌رهه‌مه‌کانی "ته‌یمۆراز ڕاشۆیف" هونه‌رمه‌ندی به‌رچاو
له چوارچێوه‌ی کارگه‌ی خوڵقێنه‌ری ز.ک. تسێرێتلی، په‌یکه‌رتاشی، هونه‌ره‌کانی
ویترای و موعه‌ڕه‌ق پێشکه‌ش کرا. بێجگه له‌وانه، بینه‌ران له‌وێی له‌گه‌ڵ
به‌رهه‌مه‌کانی "ڕۆزا ئۆزمانیان" ئاشنا بوون که نموونه‌یه‌که‌ی سه‌رکه‌وتووه
له هونه‌ری ئاسایی به‌ڵام به کوالیته و به پێز و به ناوه‌رۆک.
به که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان "ده‌یڤید پیرۆزی" و "کۆڵی
خان" ده‌توانین بۆمان ده‌ربکه‌وێت که چۆن یه‌ک ڕیز هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر
له دایک ده‌بن و ته‌کنیکی هونه‌ریی له جیلێکه‌وه بۆ جیلێکی دیکه ده‌گوازرێته‌وه.
"ته‌یمۆراز ڕاشۆیف"، "ڕۆزا ئۆزمانیان" و "ده‌یڤید پیرۆزی" بۆخۆیان له
پێشانگاکه ئاماده‌بوون و به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
به‌رهه‌مه‌کانی "هێڤاڵ تژه‌نده‌ره" که به هۆی کاره گڕافیکییه سه‌رنج
ڕاکێش و پڕجووڵه‌کانییه‌وه ناسراوه و هه‌روه‌ها نوێترین به‌رهه‌می "زه‌ینه
بڕۆیان" هونه‌رمه‌ندی به‌هره‌مه‌ند له پێشانگای "کورده‌کان: دابوونه‌ریت
و مۆدێرنیته" پێشکه‌ش کران؛ که تابڵۆی بڕۆیان، به‌رهه‌مێکی دیجیتاڵ له
قه‌واره‌ی گه‌وره و سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو که به چاپ له‌سه‌ر کاغه‌ز و به
ئیلهام له نیلووفه‌ڕه ئاوییه‌کانی هێمای مۆنه ئاراسته کرابوو.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌دا، به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندێکی تامه‌جرۆ
و قوتابی پپلی چوار به ناوی "نۆریک یۆسۆیان" خرابووه ڕوو که تابڵۆکانی
به ناوه‌رۆکی نه‌ته‌وایه‌تی خوڵقێندرا بوون.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|