٢٠\٥\٢٠١٠
پێشانگای هونه‌رمه‌ندی
شێوه‌کاری کورد ئیسماعیل خه‌یات له زانکۆی کوردستان - هه‌ولێر.

ئاشتی گه‌رمیانی
له‌رۆژی
16 .05 .2010 کات ژمێر 12 سه‌رله‌به‌یانی به چاودێری به‌رێز وه‌زیری
رۆشنبیری دکتۆر کاوه مه‌حموود له هۆڵی هونه‌ری زانکۆی کوردستان له
شاری هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان پێشانگایه کی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی
شێوه‌کارو پێشه‌وای کورد مامۆستا ئیساعیل خه‌یات کرایه‌و ه که تیایدا
کۆی 55 تابلۆی ره‌نگاو ره‌نگی شێوه‌کاری که‌له قه‌باره جیاواز به
شێوه‌ی لاکێشه‌یی وه چوار چێوه‌یی و بازنه‌یی و شێوازی شێوه‌کاری
هاوچه‌رخی وه نوێترین ته‌کنیکی هونه‌ری تیادا به‌رجه‌سته کردوه، به‌رده‌کانی
سه‌ر که‌ناری رۆخانه ی ئاوی کوردستان، که‌مامۆستا کۆمه‌ڵه به‌ردێکی
کوردستانی پیرۆزی کردۆته موکێت و له دیاری و ئیمزای ته‌مه‌ن دا پێش
که‌شی بینه‌ران و میوانه‌کانی ده‌کرد..
که گرنگترین هێمایه بۆ بۆ مرۆڤایه‌تی هونه‌رمه‌ند که‌له‌و هۆڵه
خنجیلانه‌یه‌دا پیشانی داوه .
مامۆستا وێستگه‌ی ئه‌مجاره‌ی پاش له‌نده‌ن و ئه‌مستردام کوردستانی
زانکۆیه که هه‌ولێری پایته‌ختی له‌باوه‌ش گرتوه .. به‌و خه‌ون و خه‌یالای
که رۆژانه له که‌ناری ئه‌زمردا له‌دایک ده‌بن.. ئه‌و خه‌ونانه‌ی که‌له
خانه‌قینه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا ده‌هاته گه‌رمیان و کوێستانی وولاته‌که‌م.
مێژوویه‌ک پر له تاقی کردنه‌وه‌و کاری هونه‌ری له شێوه جیاجیاکان ..
به‌تایبه‌ت گواستنه‌وه‌ی ته‌کنیکی هونه‌ری له‌قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی
تر ، له رێبازێکه‌وه بۆ رێبازێکی تر که پره له وورده کاری هونه‌ری
و قووڵ بونه‌وه له ته‌مه‌نی هونه‌ریدا ، ده‌م و چاوه‌کان تراژیدیای
سه‌رده‌م و ژیان له وولاتێک که پر بێت له رووداو‌و به‌سه‌رهات ، ئه‌و
به‌سه‌رهاته‌ی که سی شه‌ری گه‌وره‌یی به‌خۆیه‌وه بینی .. کوردستانێک
که پره له ئازاری جیاجیا وه پاشماوه‌ی ئه‌و رووداوانه له ده‌م و
چاوه‌کانی مامۆستا ئیسماعیل خه‌یاتدا ده‌بینرێت . ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌رسامم
له‌و باگ گراوانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی هێما خوازی و ده‌ربرین خوازی ده‌ربرینی
وه تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و ره‌نگانه‌ی که‌له ژیانی کورده‌واریدا وه له‌ناو
کاری ره‌نگاڵه‌ی ده‌ستی یه‌وه وه به‌نی ره‌نگاو ره‌نگ که که‌لتوورو
فۆلکلۆری کوردی تیادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه .. باگ گراونی ئه‌و هێڵ و نه‌خشه‌کاریانه
له سه‌ر ته‌ختی باڵنده‌کان له سه‌ر رووحی باڵنده‌کان کێشراوه ، خۆشه‌ویستی
باڵنده‌و مرۆڤ .. مرۆڤ و خۆشه‌ویستی ئه‌و ره‌نگ دانه‌وه‌یه که مرۆڤ
سه‌رسامی ژیانێتی.
له‌هه‌ندێک تابلۆی ریالیستی یه‌وه له نزیک و له دووره‌وه ،، ده‌م و
چاوێکی هه‌نجن هه‌نجن کراو .. مه‌دالیاکان.. به‌ره‌نگ نه‌ک به قوور و
به‌ردی مرۆڤی جه‌نجاڵی ئه‌م سروشته، له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆدا هه‌موو
بیرۆکه‌ن و وورده کارین که تێروانینی تیادا ده‌کرێت.
تابلۆکان ئاوها ده‌بینرێن . دڵێکی شکاو، ئافره‌تێکی پڕ ده‌م له‌ماچ،کۆترێکی
سه‌رلی شێواو ، باڵنده‌کان له‌ناو ئاگری وون بووندا، ئازارێکی بێ
کۆتایی ، ماسی یه ووشک بوه‌کان ، مرۆڤ و ماسی ، باڵنده‌یه‌کی بێ هه‌تاو...
ئه‌مانه من بینییانم نه‌ک مامۆستا تایتڵی نوسیبێت .. ئه‌وه‌ی که زۆر
سه‌ره‌نجی راکێسام له هونه‌رێکی هاوچه‌رخدا کۆمه‌ڵه ئافره‌تێکی جل
وون بوو له ئاسمانی باڵنده وون بوه‌کاندا، ماله دزراوه‌کان له که‌لتووری
ره‌نگ ، باڵنده‌کان که ده‌م و چاوی خۆیان ناناسنه‌وه ، هه‌ندێک مرۆڤی
نزیک بوو له‌یه‌که‌وه ، مه‌دالیای مه‌مکه شۆربوه‌کان له‌ناو ره‌نگی
هێما خوازی و وورده‌کاری گوڵدا هه‌ندێک ده‌م و چاوی گرافیکی که‌نازیان
بزر کردوه رووه‌و خاڵی ماچ ئه‌و ماچه‌ی که جێگای نه‌خش و سووری روومه‌تێک
ده‌رده‌خات.
که‌لتووری کوردی له په‌رچه‌م و چاوه‌زارو برژانگی پڕ ره‌ش بوه،ستایلێکی
تر که دونیایه‌کی تره له جه‌نجاڵی مرۆڤ و وورده‌کاری ماسی یه ره‌نگاڵه‌کان
که‌من جار له ده‌ریاکانی قوتبیشدا به شێوه مۆر‌و په‌مه‌یانه ده‌بینرێن
، له مۆر‌و په‌مه‌یی خه‌ون و خه‌یاڵی ماسی. له‌جیهاندا کۆمه‌ڵه متوربه
کردنێک هه‌یه وه‌کو گوڵ و جۆره‌کانی وه مرۆڤ وسروشت وه له‌دایک
بوونی وورده‌کاری یه‌کانی ..، له‌تابلۆکابی مامۆستا ئیسماعیل خه‌یاتیشدا
ماسی یه متوربه کراوه‌کان ده‌بینیت واته تێکه‌ڵ بوه به جیهانی نه‌خش
و زه‌خره‌فه‌کاندا، دوا چاو تێروانین ئه‌و باڵندانه‌یه که به‌ره‌و
رۆژهه‌لات و رۆژ ئاوای خه‌مه‌کان هه‌ڵدێر ده‌بن ..
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی ئاشتی گه‌رمیانی
|