١٦\١٠\٢٠١٢
پێشبڕکێی
ملشکاندنی یەکتر، رۆڵی کورد لە پێشهاتەکانی سوریادا.

حەمە غەفور
بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە هەواڵەکەی لە ماڵپەڕی لڤین پرێسدا
بڵاوکراوەتەوە، ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە ئاشکرای
کردووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە شاری هەولێر
کۆبوونەوەیەکی نهێنی بەرپرسانی باڵای کورد لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ
دیبلۆماتکارانی ئەمریکاو، تورکیا‌و ئیسرائیل بەڕێوەچووە سەبارەت بە
ڕەوشی کورد لە سوریا. لەو کۆبوونەوەیەدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی
سیاسی پارتی، کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی‌و سەرۆکی
ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێم، مەسرور بەرزانی‌و ژمارەیەک لە حزبە
کوردیەکانی سوریا بەشداریان کردووە. لەو کۆبونەوەیەدا کە لەدژی (پەیەدە)و
ئەنجومەنی گەلی کورد لە کوردستانی سوریا بەرێوەچووە، راگەیەندراوە،
دەبێت ھەموو پارتەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان دەستبکەن بە ناشیرین
کردنی (پەیەدە)و ئەنجومەنی گەڵی کورد. ھەروەها ڕێکەوتن کراوە کە دەبێت
کار بکرێت بۆ ئەوەی کاریگەری‌و ڕۆڵی ئەنجومەنی گەل کە سەر بە (پەکەکە)
یە کەم بکرێتەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەو گفتوگۆکان، بۆئەوەی ئەوکەسانەی کە بەشداری
کۆبونەوەکەیان کردووە ئەو بریارانەی لەو کۆبوونەوەیەدا پەسەند کراون
لەگەڵ پارتەکانیان تاوتوێ بکەن، (٦) شەش کاتژمێر ناوبرێک دراوە بە
کۆبونەوەکە. پاشان کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی ھەر یەک لە "سەرۆکی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نیچیرڤان بارزانی و جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتیمانی کورستان، بەرھەم ساڵح درێژەی پێدراوە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی دیکەش، نوێنەرانی دەزگای هەوڵگری میللی تورکیا
(میت) ڕۆژی ٢٥ ئابی ٢٠١٢ لە شاری هەولێر چاویان کەوتووە بە سەلاح
بەدرەدین، سکرتێری پێشووی پارتی یەکێتی گەلی کورد لە سوریا و
بەرپرسیاری دەزگای کاوە بۆ رووناکبیری کوردی لە هەرێمی کوردستان، باسی
چۆنێتی یەکگرتنی هێزە کوردیەکانی سوریایان کردووە لەگەڵ بەرهەڵستکارە
چەکدارە عەرەبەکاندا لەدژی پارتی یەکگرتووی کورد(پەیەدە)و پەکەکە.
هەرچەندە بەرپرسانی کورد لە هەرێم تائێستا هیچ کاردانەوەو لێدوانێکیان
لەمبارەیەوە نەبووە، بەڵام ئەزموونی جووڵانەوەی کوردایەتی‌و قبوڵکردنی
ئەجێندای دەرەکی لەلایەن بەرپرس‌و حزبەکانی ئەو جووڵانەوەیەوە بۆ
دووبەرەکی نانەوەو ملشاکاندنی یەکتر لەپای بەرژەوەندی حزبی‌و زۆر جاریش
سەخسی شاراوە نییە. مێژووی ناسیونالیزمی کوردی‌و حزبەکانی پڕە لە چیرۆک‌و
داستانی دەستتێکەڵکردن لەگەڵ "بێگانە" لەپێناو خۆبردنە پێشەوەو
دەسڕاگەییشتن بە سوچێکی دەسەڵات لەسەر حسابی هێزو لایەنی تری کوردی.
لەم نێوەشدا هەمیشە هاوڵاتیانی کورد هێزی زەخیرەی حزبە کوردیەکان بوون‌و
دەرەنجام بوونەتە قوربانی سیاسەتە حزبییەکانی ئەوان. ڕۆڵی پارتی‌و
یەکێتی لەنێو پێشهاتەکانی سوریادا هەر لە سەرەتاوە بە ئاراستەی
سەرخستنی سیاسەت‌و ئەجێندای میحوەری تورکیا- سعودیە ئەکتیڤ بووەو لەنێو
ڕیزبەستنی هێزە لۆکاڵیەکاندا، پارتی‌و یەکێتی لەنێو میحوەری تورکیا-
سعودیە- ئەمریکادا گیرساونەتەوە. بانگهێشتکردنی بەرپرسە باڵاکانی پارتی‌و
یەکێتی‌و گۆڕان بەر لە ماوەیەک لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە جۆرێک
ئاگادارکردنەوەیان بووە لە مەترسیەکانی بەکەم گرتنی ڕۆڵی جمهوری
ئیسلامی لە هاوکێشەی ناوچەکەدا.
ئێستا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی باشتری هەیە لەچاو ڕابردووی
جووڵانەوەی کوردایەتی، جۆرێک خودموختاری لە ڕووی سیاسی‌و ئیداریەوە
هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی گوتارێکی سیاسی سەربەخۆو بەرجەستە، بەهۆی
نەبوونی ستراتیژێکی ناسیونالیستی ڕوون‌و بەرچاو بۆ ئاییندە، هەرێمی
کوردستان ڕۆچووەتە نێو ڕەوشێکی ئاڵۆز‌و پڕناکۆکییەوە. کێشەی خاوەندارێتی‌و
مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەی نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بۆتە تەنگژەیەکی
قووڵ‌و ئاسۆیەکی رۆشنی لەبەردەمدا نییەو ناوەند لە هەوڵی ئیحتیواکردنی
کوردستاندایە. یاریکردنی پارتی‌و یەکێتی لەسەر چەند پەت لەنێو گرژی‌و
پێشهاتەکانی خۆرەڵاتی ناویندا، ئەویش بە جیا‌و زۆر جاریش بە دژی یەکتر،
هەرگیز شایستەگی ستراتیژی سەربەخۆی ناسیونالیزمی کوردی‌یان نییەو هەرێمی
کوردستانیان لەبەردەم نائارامی‌و توندبوونەوەی ناکۆکیەکان لەگەڵ بەغداو
ووڵاتانی دەوروبەر ڕاگرتووە. لەگەڵ ئەوەشدا کە هەرێم لەم پێگە
لەبارترەیدایە، ڕۆڵی پارتی‌و یەکێتی‌و جووڵانەوەی کوردایەتی نەیتوانیوە
جۆرێک لە سەربەخۆیی‌و یەکێتی ئیرادەی خەڵکی کوردستان مسۆگەرو گەرەنتی
بکات، بەڵام هەرگیز دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە گێڕانی ڕۆڵی بوون
بە بەشێک لە ئەجێندای دەرەکی دوور نەکەوتوونەتەوە. پاش زیاتر لە بیست
ساڵ ئەزموونی هەرێمی کوردستان‌و سەربەخۆیی ئیداری‌و سیاسی، هێشتاش
کاریگەری گوتاری هێزو دەولەتانی ناوچەکە ئەیانبزوێنێ‌و ئەرک‌و ڕۆڵیان
بۆ دیاری ئەکات. پێگەی هەرێمی کوردستان‌و ڕۆڵی پارتی‌و یەکێتی لەنێو
پێشهاتەکانی سوریادا، بەئاشکرا بۆ ملشکاندنی لایەن‌و هێزی دیکەی کوردی
لە ئارادایە. دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هێندەی لە ئاییندەی
حزبەکانیان نیگەرانن، هێندە بیر لە ئاییندەی هەرێمی کوردستان‌و
هاوڵاتیانی ناکەنەوە. ئەم گوتارە سیاسیە حزبییەیە پارتی‌و یەکێتی‌و
جووڵانەوەی کوردایەتی لە هەڵوێستگیریەکی ناپایداردا ڕاگرتووەو بگرە
پاشکۆبوون بۆ سیاسەت‌و بەرژەوەندی دەرەکی سەپاندووە بەسەریاندا.
بۆ بیرهێنانەوە هەندێ بڕگەی گرنگی ڕاپۆرتێکی سه‌نته‌ری گلۆریا، که په‌یمانگایه‌کی
ئه‌هلی ئیسرائیلیه و لێکۆڵینه‌وه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات،
وە سایتی سبەی ئامادەی کردووە، لێرەدا دێنمەوە سەبارەت بە ڕۆڵی کورد‌و
حزبەکانی‌و چۆنێتی بەکاربردنیان دژی یەکترو لە خزمەتی بەرژەوەندی‌و
سیاسەتی "بێگانە"دا؛ لە ڕاپۆرتەکەوە: "له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حافز ئه‌سه‌ددا
(١٩٧٠ - ٢٠٠٠)، پارته کوردییه‌کان لاوازبون و په‌رت کرابون، هاوکاری
حکومه‌تیان ده‌کرد و به‌شێوه‌یه‌کی دیاری کراویش به‌شداریان ده‌کرد له
حکومه‌تدا، چونکه حکومه‌تی دیمه‌شق گومانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد کورد ببێته
مه‌ترسی بۆ سوریا. حافز ئه‌سه‌د گرنگی به کورده‌کانی سوریا نه‌ده‌دا،
به‌ڵکو هاوکاری کورده‌کانی عێراق و تورکیای ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو
سه‌رچاوه‌یه‌کی هێزی خۆی به‌کاریان بهێنێت له‌و ململانێیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا
و ئه‌نقه‌ره هه‌یبو"
"سوریا هه‌وڵی ده‌دا له رێگای یه‌کخستنی لایه‌نه کورده‌کانی عێراق،
رژێمی به‌غدا لاواز بکات، هه‌ردو پارتی ناوبراو له قامیشلۆ باره‌گایان
کرده‌وه و کورده‌کانی سوریایان رازیکرد په‌یوه‌ندی بکه‌ن به پێشمه‌رگه‌وه
و له دژی سوپای عێراق بجه‌نگن."
"هاوکات حافز ئه‌سه‌د یارمه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستانی ده‌دا له
دژی تورکیا. به‌درێژایی ساڵانی 1١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ په‌که‌که ئازادانه له
سوریا کاری ده‌کرد، ٢٠٪ی ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی
سوریا بون. به‌ڵام رژێمی ئه‌سه‌د نه‌یتوانی درێژه به‌و یارییه بدات و
له ساڵی ١٩٩٨ له‌گه‌ڵ تورکیا رێککه‌وتننامه‌یه‌کی ئه‌منی واژۆ کرد بۆ
کۆتاییهێنان به ناکۆکیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته".
لە بڕگەیەکی تری ئەو ڕاپۆرتەدا:"به‌پێی ئه‌و رێککه‌وتنامه‌یه سوریا په‌که‌که‌ی
وه‌کو رێکخراوێکی تیرۆررستی ناساند و چالاکیه‌کانی له‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه‌کرد
و رازی بو به‌وه‌ی یارمه‌تیدانی چه‌کداری رابوه‌ستێنێت و پاره‌شی پێنه‌دات.
ئه‌م هه‌نگاوه بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سوریا جێبێڵیت
و رێگا خۆش بێت بۆ گرتنی و زیندانیکردنی، تائێستاش په‌که‌که له
سوریادا بونی هه‌یه. به‌ڵام بونی په‌که‌که بوه‌ته هۆی کۆتاییهێنانی
ئه‌و په‌یوه‌ندییه هێمنانه‌ی کورده‌کانی سوریا هه‌یانبو".
"کورده‌کانی سوریا ماوه‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندیه‌کی برایانه‌یان له‌گه‌ڵ
کورده‌کانی عێراق هه‌بو. کاتێک حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زرا، په‌یوه‌ندییه
فه‌رمیه‌کانی له‌گه‌ڵ پارته‌کانی سوریا که‌متر کرده‌وه. زۆربه‌ی پارته
کوردیه‌کان هێشتا باره‌گایان هه‌بو له هه‌ولێر له کاتێکدا که حکومه‌تی
هه‌رێم ده‌ستی وه‌رده‌دایه کاروباری ناوخۆیان، بۆ نمونه بارزانی له
ساڵی ٢٠٠٨دا سه‌رۆکێکی نوێی بۆ KDPS راگه‌یاند.
ئه‌م کارانه وای ده‌رده‌خست، که حکومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌هێز له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه سیاسیه‌کانی کورد له سوریا بنیاد بنێته‌وه".(هێڵە
تەئکیدەکان هی منن).
ئەگەر چی باڵە جیاجیاکانی ناسیونالیزمی کوردی بە حوکمی هەندێ فاکتەری
مێژوویی- سیاسی‌و جیۆپۆلیتیک نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی گوتارێکی سیاسی
سەربەخۆو بەرجەستە لەپێناو شکڵدان بە کیانێکی سەربەخۆی سیاسی‌دا، بەڵام
نابێت هەرگیز ڕۆڵی زیانباری ئەم بزووتنەوە ناسیونالیستیە قەومیە لە
گەورەکردنی ڕۆڵی وەهمی قەومیدا بەسەر سەری جەماوەری کرێکار‌و زەحمەتکێشی
کوردستانەوە بۆ برەودان بە بەرچاوتەنگی نەتەوەپەرستانە لەنێو
هاوڵاتیانی کوردزماندا بەکەم بگرین. لەم ڕێگەیەوە بۆرژوازی نەتەوەی
ژێردەست‌و سەردەستیش هاوئاهەنگ لەپێناو قووڵتر کردنەوەی درزی قەومیی
نێوان میڵەتانی کورد لەگەڵ عەرەب، فارس‌و تورک‌دا کێشەو ململانێکانیان
بردۆتە پێشەوە.
جووڵانەوەی کوردایەتی هیچ کاتێک گوتاری سەربەخۆیی‌و ستراتیژی بنیاتنانی
دەوڵەتی هەڵنەگرتووە. هەمیشە مافی چارەی خۆنووسینی وەکو دروشمێک
لەڕاستای برەودان بە خۆشباوەڕی قەومی لەنێو کێبڕکێ لەگەڵ شۆڤێنیزمی
نەتەوە باڵادەستەکانی ئەو ووڵاتانەی کوردیان بەسەردا دابەش کراوە
بەدەستیەوە گرتووە. بۆیە لە کوردستانی عێراقداو لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە
کۆمۆنیزمی کرێکاری خواستی بەرپاکردنی ڕیفراندۆمێکی گشتی بۆ بڕیاردان
لەسەر چارەنووسی خۆیانی پێشنیار کرد، هەتا ئەم دارە لە دەستی
ناسیونالیزم دەربهێنرێ‌و ئەم تەلیسمی داوی جاڵجاڵۆکەی خۆشباوەڕیە
قەومیە تێک‌و پێک بدرێت. ئەم خواستەش ٩٨٪ی ڕای خەڵکی کوردستانی
لەگەڵدایە. بەڵام پارتی‌و یەکێتی بۆ فیدڕاڵیزمی قەومی سوودیان لێ
بینیوە.
بۆیە هێنانەوەی بڕگەیەک لە باسێکی پوختی مەنسور حکمەت دەربارەی مەسەلەی
میللی بەناوی: میللەت‌و ناسیونالیزم‌و بەرنامەی کۆمۆنیزمی کرێکاری،
وەکو دوایین بەشی ئەم ووتارەم بە پێویست ئەزانم:
"باسى به‌ره‌سمى ناسینى مافى جیابوونه‌وه ئامرازیکى گرنگى کومونیزمو
چینى کریکاره له‌به‌رامبه‌ر بنبهستو قه‌یرانیک که ناسیونالیزم‌و
بورژوازى خولقاندوویانه. به‌م پییه هاتنه ناوه‌وه‌ى باسى مافى
جیابوونه‌وه بوناو به‌رنامه‌ى کومونیستى به‌ماناى به‌ره‌سمییه‌ت
ناسینى تواناى تیکده‌رانه‌ى ناسیونالیزمه له‌دنیاى بورژوازیدا.
به‌ره‌سمى ناسینى مافى جیابوونه‌وه چه‌کیکه بوخه‌بات له‌دژى
ناسیونالیزم. وه ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌رکى مارکسیستییه
له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى میللی‌دا که به‌شیوه‌یه‌کى تایبه‌تى
قه‌رزاربارى لینینه. (کومونیزمیکى پراتیک)ى که سرینه‌وه‌ى
هه‌لاواردن‌و ناسنامه درویینه میللییه‌کان ته‌نها شیعاریکى
سه‌رئالاکه‌ی‌و ئاره‌زوویه‌ک نییه له‌دلیدا، به‌لکو ئه‌رکیکه که
به‌کرده‌وه خستوویه‌تییه ئه‌ستوى خوى. کومونیزمیکى پراتیکى که
ده‌یه‌وى مه‌بادئه‌کانى له‌جیهانى واقعی‌و له‌به‌رامبه‌ر هیزى مه‌زنى
ره‌وته بورژواییه‌کاندا پیاده بکات. به‌ره‌سمییه‌ت ناسینى مافى
جیابوونه‌وه‌ى میلله‌تانى سته‌م لیچوو وه‌کو ریگاچاره‌ى مه‌سه‌له‌ى
میللى، شیوازیکه بو چه‌ک کردنى ناسیونالیزم‌و بورژوازی‌و ریگاخوش کردن
بو رزگاربوونى جه‌ماوه‌رى کریکار‌و زه‌حمه‌تکیش له کارکرده
زیانباره‌کانى ناسیونالیزم له‌سه‌ر زهینو ژیانیان".
١٤\١٠\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|