په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٤\٢٠٢٢

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاداری ٢٠٢٢

لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەشتی ئادار ڕۆژی ژن لە ژنانی جیهان و بەتایبەت لە ژنانی کوردستان پیرۆز دەکات و خەباتی ژنان لە پێناو ئازادی، مافی مرۆڤ و کۆمەڵگایەکی ئازاد و بایەخمەند لە مافی یەکسان ڕێز لێدەگرێت.لە ماوەی ساڵی ڕابردوو شایەتی بەردەوامی پێشێلکاری مافی ژنان، نادادوەری و نایەکسانی بووین و ژنان پتر لە هەر جار بوونەتە قوربانی کۆموڵگای پیاوسالار و سونەتی دژە ژن و سیاسەتگەلی دژە مرۆڤی حکوومەتگەلی دەسەڵاتگر....

ک.م.م.ک: سێشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، موزەفەر ساڵح نیا لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی( ئێران) پاش بانگێشت و چوونی بۆ پاراستنی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە شاری سنە، لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە موزەفەر ساڵح نیا دووشەممە ١٦ی ڕەشەمە لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئەم دامەزراوە ئەمنییە بانگهێشت کرابوو. شیاوی باسە کە دامەزراوە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی جێژنی گشتی نەورۆز هەوڵیان داوە بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی لە موزەفەر ساڵح نیا، ناوبراو لە پلان داڕشتن و بەشداری لەو جۆرە جێژنانە پەژیوان بکەنەوە.
لە کۆتاییدا ناوبراو پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە بەرانبەر لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی ئازاد کرا.
ق.ش

ک.م.م.ک: سێشەممە ١٧ی ڕەشەمەت ٢٧٢١ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی جەماڵ ئەسەدی، فەردین عیوزی و قودووس شاکری خەڵکی شاری سنە، پاش سەردانیان بۆ پارادتنی ئیتلاعاتی ئینتزامی لە شاری سنە لێپرسینەوەیان لێکرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە دامەزراوە ئەمنیە و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز هەوڵیان داوە لە ڕێی لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لەم سێ هاوڵاتییە، ئەوان لە پلان داڕشتن و بەشداری نەکردن لەو چەشنە جێژنانە پەژیوان بکەنەوە. لە کۆتاییدا ئەم سێ هاوڵاتییە پاش ٢کاتژمێر لێپرسینەوە لە بەرانبەر لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەم هێزانو ئازاد کران.
ق.ش

ک.م.م.ک: چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، ماشێنێکی هەڵگری کۆڵبەران لە ڕێڕەوی پاوە بۆ نەوسوود وەرگەڕاو و لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە بریندار بووانە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە ڕاگوازرون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوویش لانیکەم ١٨ کۆڵبەر بە بۆنەی ڕووداوی ڕێگەربانەوە بریندار بوون. تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، ناونیشانی ئەم چوار کۆڵبەرە ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش

ک.م.م.ک: بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەرگیراو لە ناوەندی مافی مرۆیی نا بۆ زیندان، نا بۆ ئێعدام، زیندانی سیاسیی قاسم ئابستە کە ماوەی ١٢ ساڵە لە زینداندایە و لە چوار ساڵی بەرێوە بە بۆنەی شێرپەنجەی تیرۆئید نەشتەگەری بۆکرا، بەڵام لە دوای ئەو دەمەوە لە هەر چەشنە پێڕاگەیشنێکی پزیشکی و چکابی پێویست و هەر ماوە جارێکی شێرپەنجە بێبەری کراوە....

ک.م.م.ک: لە چەندد ڕۆژی ڕابردوودا هەمدیسان کارەساتێکی سرووشتی دیکە لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی سپای پاسدارانەوە لە دەڤەری سورێنی سەر بە شاری بانە هاتە ئاراوە و هەزاران دار لە تاریکی شەودا ژینۆساید کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، کەسانی ناسراو کە ناوەکەیان لە لای کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تۆمار کراوە و ئەم کەسانە سەر بە دامودەزگا حکوومی و ئەمنییەکانی ئێرانن لە کوردستان و لە سەر پلان و داوای سپای پاسداران بە هاوبەشی هەڵدەکوتنە دارستانەکان و دەیان بڕنەوە و دارەکان دەفرۆشن و شوێنی دارەکانیش دەکەن بە باخچە و ماڵی شوێنی ڕابواردنی خۆیان....

ک.م.م.ک:چوارشەمە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، ڕیبوار عەبدوڵلاهی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی کرێکاران لە سنە بە بارمتەی کاتیی ١٥٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازادکرا.
جێی ئاماژەیه که لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه، بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی دادوەری پێشکەش بکرێت دەستبەسەرکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبرەو و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.شایانی باسە کە ڕیبوار عەبدوڵلاهی پێشووتر مێژینەی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی هەبووە.
ع. س

ک.م.م.ک: بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوو کچێکی خەڵکی گوندی کیسەڵان سەر بە ناوچەی فەیزوڵڵا بەگی شاری سەقز بە ناونیشانی “زریان نشەستە” کچی غەفوور، ٢٠ ساڵ تەمەن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ئێران لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، زریان نشەستە ساڵێک بەر لە ئێستە بۆ ماوەی ٦ مانگ دەبێ بە ئەندامی حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێرانی و پاشان لە حیزبایەتی دەست بەردەدات و دەگەڕێتەوە بۆ ناو ماڵباتەکەی، بەڵام لەو دەمەوە هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کۆڵی نابنەوە و لە ماوەی پێنج مانگ گەڕانەوەیدا شەش جار بانگهێشت کراوە و گوشاری دەخرێتە سەر کە دەبێ هارکاریمان بکەی و ئێمە دەستت لێ هەڵناگرین و هەروەها دەبێ بێی لە تلەفزیۆنەوە دانپێدانان بکەی دژ بە حیزبەکان ئەوەی ئێمە دەمانەوێ دەبێ جێبەجێی بکەیت....

ک.م.م.ک:چوارشەمە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی ئارەش محەممەدی، ٣٢ ساڵە، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی نەجێ-ی سەربە سنە، بە بارمتەی کاتیی ١٥٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازادکرا.
جێی ئاماژەیە که له ڕێکەوتی ٢٩ بەفرانباری ئەمساڵ، ناوبراو لە کاتی گەرانەوە لە هەرێمی کوردستان، لە مەرزی باشماخ لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئێران، بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانی دادوەری پێشکێش بکەن، دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە سنە....

پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەممەی٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن لە مەهاباد بە ناسنامەی لەیلا نیکجویان تەمەن ٢٥ ساڵ خێزاندار، هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا....

پێنجشەمە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان قادری، ٢٦ساڵە و خەڵکی گوندی ڕەشەهەرمێ-ی سەر بە شاری سەردەشت، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی باژارە تەقەی لێکرا، بە سەختی برینداربووە...


بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەمە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، چالاکوانانی کرێکاری، غالب حسێنی، لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بانگکرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە...

پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی عەبدوڵڵا رووزرۆخ ٥٢ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری مەریوان، پاش ٢٠ڕۆژ تێپەڕین بەسەر دەستبەسەریدا، بە شێوەی هەڵپوسێردراو لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیراوە...

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، نایب عەسگەری زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئێران لە ورمێ، لە هۆش چووە و بەرپرسانی زیندان لە پێڕاگەیشتنی ناوبراو خۆدەبوێرن، پێویستی پێڕاگەیشتنی بەپەلەیە...

سێشەمە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی پوریا عەبدوڵرەحمانی نەژاد، پێژمان عەبدی و مەنسور عەبدی وخەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەیان لێکرا، بە سەختی برینداربوون...

بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان ٤١ هاوڵاتی خەڵکی گوندی نێی سەربە شاری مەریوانیان پاش بانگ کردن و لێپرسینەوە، دەسبەسەر کردووە...

چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، چالاکانی مەدەنی، کەلتووری و ژینگەپارێزی ئەنجوومەنی پاژینی بانە و کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەم شارە لە گردبوونەوەیەک لە ناوچەی گەشتووگوزاری سورێن، کاول کردنی ژینگە و بڕینەوەی دارەکانی ئەم ناوچەیان بە توندی مەحکووم کرد.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کاولکاری ناوچەی سورێن و بڕینەوەی چەنددین داری بەڕووی ئەم ناوچەیە، لە لایەن سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە ئاشکرا بوو کە، بڕینەوە، کاولکاری و فرۆشتنی دارەکان، هەروەها سازکردنی بینای ڤیلایی و گۆڕینی زەوی و زار و دارستانە گشتییەکان بە زەوی کشتووکاڵی لە بانە و بەتایبەت لە ناوچەی سورێن، پڕۆژەیەکی لە پێشدا گەڵاڵە داڕێژراوە و بە تەرزی سیستەماتیک لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتیی ئەم شارەوەیە....

چوارشەمە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئینتزامی ئێران لە نزیک سێ ڕییانی کەنگاوەر-ی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای وەستاندنی ماشینێکی جۆری پژو پارس، شۆفێرەکەیان دابەزاند و بە تەقەیان لە لاقی کردووەو بە سەختی ئەو شارۆمەندەیان بریندار کردووە.
ناسنامەی ئەو کاسبکارە بریندارە، ڕەزا عەبدی تەمەن ٣٤ ساڵ و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە....

چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە سەر ڕێگای پاوە-نەوسوو هەڵگەڕاوە و بەو هۆیەوە چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی سرووش نەقدی، ئاراس ئەحمەدی تەبار و زەکەریا فیرۆزبەخت و فەرهەنگ سەحراگەرد خەڵکی سەلاس باوەجانی بریندار بوون...

شەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی محەمەد زاهیر فەتحی ٢٦ ساڵ خەڵکی گوندی هوولە تەمەرخان-ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە بەرزاییەکانی نەوسوود لەسەر ماشیێن کەوتووە خوارو بە سەختی بریندار بووە...

چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی شاپوور ئەحمەدی لە دوای ڕاوەدوونانی هێزە سەربزییەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسوو کەوتووە خوارە بە سەختی بریندار بووە...

هەینی ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، خوێندکارێکی زانکۆی خوارەزمی بە ناسنامەی پەردیس ڕەبیعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار...

شەممە ٢١ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق ئەندامێکی بڕدرایەوە...

شەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە نەوسوو دەستیان دایە هاویشتنی بەرد بەرەو ئەو ماشێنەی هەڵگری کۆڵبەران بووە و لە ئەنجامدا خەسارێکی گرانی ئابووریان بەو ماشێنە گەیاندووە....

شەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، تەرمی هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناونیشانی هیوا فەرهانی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە بەنداوێکی نێزیک پیرانشار دۆزرایەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە نێردراون؛ شەوی شەمە کەسی ناوبراو لە گەڵ چەندد دۆستێکی بۆ ماسییە ڕاو دەچنە بەنداوێکی دەورووبەری پیرانشار، بەڵام ڕۆژی شەممە تەرمەکەی لە کاتێکدا شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە دیار بوو لەو بەنداوە دۆزرایەوە...

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، فیرووز موسالوو زیندانی سیاسی خەڵکی شارۆچکەی قۆتوری سەر بە شاری خۆی، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە...

شەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، پەرەستوو ئەحمەدپور ٣٥ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی گردکەشانەی سەر بە پیرانشار دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و دەستی داوەتە خۆکوژی...

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٢٢ی ڕەشەممەی٢٧٢١ی کوردی، دایک و منداڵێکی کورد یارسان لە نزیک گوندی ڕەمەکی سەر بە شاری سەرپێلی زەهاو، لە کەمینی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کوژراون.

بە گۆرەی سەرچاوەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو دایک و کوڕە،” فرسەت یاری و “پوریا یاری” و خەڵکی گوندی تەختەگا-ی سەر بە بەخشی کوزران-ی سەر بە پارێزگای کرماشانن...

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، مەسعوود(نایب) حاجی زادە ٤٥ ساڵ تەمەن کوڕی مەدەنی و خاوەنی پێنج منداڵ خەڵکی گەندی یەنگیجەی سەر بە سۆمای برادۆستی ورمێ، زیندانی سیاسیی لە دۆخێکی زۆر خراب دایە و پێویستی بە پێڕاگەیشتنی خێرای پزیشکی هەیە...

یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی ئەبووبەکەڕ مرادی خەڵکی گوندی نیمەکارە(میراوا) سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە بەرزاییەکانی نەوسوو کەوتە خوارەوە و بە گرانی بریندار بوو...

ک.م.م.ک: هەینی ٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ساڵ بە ناونیشانی ئاریا یووسفی خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم مێرمنداڵە ١٥ساڵە کوڕی فاتمە دادوەند لە دەستبەسەر کراوانی خەزەڵوەری ٢٧١٠ ی کوردی(٩٨)ـە.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئاریا یووسفی بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە کوتەک و لێدانەوە بووە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و جۆری ئەو تۆمەتانەی بۆی هەڵواسراون نەزانراوە.
ق.ش

ک.م.م.ک: یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەرسەلان نیکخاە ٢٧ساڵ، کوڕی عارف و عەتا فەتاحی ٢٤ساڵ کوڕی محەممەد و ئارەش نەوزەری ٢٦ساڵ کوڕی فایەق، خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بانگهێشتی پاراستنی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی ئێران لە مەریوان کران و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێ کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی جێژنی جڤاکی نەورۆز هەوڵیان داوە بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی لەم سێ هاوڵاتییە، ڕێگریان لە پلان و گەڵاڵە داڕشتن و بەشداری لەم جێژنانە لێکردوون....

ک.م.م.ک: بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی پەیمان قووچی ٢٨ ساڵ تەمەن کوڕی مامەند و خەڵکی گوندی شەیبان سەر بە شاری ورمێ، بە چەک هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەو کچەی حەزی لێهاتبوو بە پێی سونەتەکسنی دەڤەرەکە هاڵگرتبوو....

ک.م.م.ک: یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، شەهاب( شوانە) عەلیزادە خاوەنی ( ئەوراق فرۆشی “ئیستۆکی شوانە”) خەڵکی مەهاباد، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەهاباد ڕایان گواستبوو.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستنەسەری و ئەو تۆمەتانەی بۆی هەڵواسراون بە دەستەوە نییە.
ق.ش

ک.م.م.ک:۲۳ی رەشەمەی ۲۷۲۱ کوردی، جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی بەندکراوێک کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر داسەپێندراوە، لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە سێدارە درا.
برایمم نەسیری خاە، خەڵکی شاری سەلماس کە لە بەندیخانەی ورمێ زیندانی کرابوو، ئەو گیراوە لەسێدارەدراوەیە.جێی ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان گوازرابۆوە بۆ زیندانی تاکەکەسی.
جێگای ئاماژەیە، ئەم هاوڵاتیە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی هەڵگرتن و کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لەلایەن دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ا.ح


ک.م.م.ک: سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی” میرعەلی حسێنی و پەیمان باباخانی لە زیندانی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی کوشتن لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
شیاوی باسە کە ڕۆژی دووشەممە٢٣ی ڕەشەمە هاوڵاتییەکت دیکە بە ناونیشانی ئیبراهیم نەسیری خاە خەڵکی سەڵماس لە زیندانی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرابوو.
ق.ش

ک.م.م.ک: بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، مەترسی لەسێدارەدان هەڕەشە لەژیانی سێ بەندکراو دەکات کە بەتۆمەتی کوشتن سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، ناوەکانی ئەو سێ زیندانییە بریتین لە جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعدو ئارمەند و هەرسێکیان خەڵکی شارێ ورمێن.
ئەو سێ هاوڵاتییە لەساڵی ٢٦٨٩کوردی لەدۆسیەیەکی کوشتندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەو سێ کەسە لەگەڵ میرعەلی حوسێنی و پەیمان بابەخانی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەممە لە زیندانی ئێران لە ورمێ لەسێدارە دران، گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و لەئێستادا قەرەنتینەی زینداندان....

ک.م.م.ک:سێشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سەعید خۆسرەوی و موختار شاهمورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسودد تەقەیان لێکردن، بە سەختی بریندار بوون.
هەروەها لەڕاپۆرتێکی تردا، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئۆلفەت عابدینی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی شەبانکارەی سەر بە ڕەوانسەر، دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ بە گوللەی ساچمەیی لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەیان لێکرد، بە سەختی بریندار بووە....

ک.م.م.ک: چوارشەممە ٢٥ ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، سێ زیندانی بە ناەەکانی جافر ئیسمایلی، سەعید ئارمەند و عوسمان سەحرایی خەڵکی گوندەکانی موانە، خانەقا و شاری ورمێ، لە گەڵ لێبووردنی بنەماڵە و میراتگرانی کەسی کوژراو، لە ئێعدام پەڕینەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم سێ هاوڵاتییە لە ڕۆژی دووشەممەوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئێران ڕاگوازرابوون و دواین چاوپێکەوتنی خۆیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان بە ئەنجام گەیاندبوو....

ک.م.م.ک: بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانی سیاسیی قادر محەممەدزادە خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندانی یەزد بۆ ماوەی دە ڕۆژ مەرەخەسی پێدرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو هاوکات لە گەڵ محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی لە پاییزی ٢٧٠٥ی کوردی، لە بۆکان دەستبەسەر و لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی محاربە بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.
شیاوی باسە کە ناوبراو، لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستە بە بێ پێدانی مەرەخەسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیرابوو.
ق.ش

ک.م.م.ک: چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کەیومەرس لەتیفی ٤١ساڵ تەمەن، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجوومەنی مەولەوی سنە، پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنامەوەیە کە ناونراو ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە کە، کەیومەرس لەتیفی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ڕێکخاوی تیرۆریستی ئێران ناسراو بە شارامفەڕ ڕاگوازرابوو....

چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، سێ زیندانی سیاسی بە ناوەکانی شاکر بێهروز و کامران قاسمی و ئەمین دڵنشین کە لە زیندانی ئێران لە ورمێ بەندکراون، گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە ورمێ...

چوارشەمە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی.حەوت هاوڵاتی بە ناوەکانی ئارام مورادیان، یوسف عومەرپوور، موراد مامەڕەش و ڕەحمان خزمەتگوزار، عەلی عومەرپوور، فریاد شیلان و خەبات شەکیبا بە بارمتەی قورسەوە بە شێوەیەکی کاتی و تا کاتی کۆتایی لێپرسینەوە لە زیندانەکانی ئێران ئازادکران.

بە پێی هەواڵەکە، زیندانی سیاسیی کەسرا بنی عامریان ٢٦ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سونقوڕ بەندکراو لە زیندانی ئێڤین سەرەڕای هەبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن لە کەمترین مافی زیندانییەک بێبەری کراوە...

چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کاوە خۆسرەوی خەڵکی گوندی قاڵیچەی سەر بە سەلاسی باوەجانی دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسوو تەقەیان لێکرد بە سەختی بریندار بوو...

دووشەمە ٢٢ ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەمین ئێرانیزادە کوڕی ناسر خەڵکی گوندی قاسملوو و شێرزاد شەوقی قاسملو کوڕی خالید و خەڵکی گوندی مام ئیبراهیمی ئەو شارە، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان”، هەریەکەیان بە ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندانی و سێ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا...

پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانی سیاسیی سەید محەممەد حسەینی خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لەو شاری ئازاد کرا...

پێنجشەمە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، محەمەد هووشەنگی خەڵکی شاری جوانرۆ بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە ورمێ بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا.
جێی بەبیرهێناوەیە که رێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران رێگری لە ئازادکردنی دەکرد.

چوارشەمە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار بۆ دەستبەسەرکردنی چالاکوانی مافی مرۆڤ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی ڕەحیم خولەفایی کوڕی ڕەحمان و کەلوۆپەلی تایبەتیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە کە دەفتەر و لاپتۆپی تێدابووە.

چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، عەبدوڵڵا ڕووزڕۆخ ٥٢ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

چوارشەمە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، گەنجێک بە ناسنامەی ئەهوەن عەباسی دانیشتووی شارۆچکەی فەرجەی سنە هەوڵی خۆکوشتن دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەخوی حاتەم ئۆزدەمیر هاوڵاتیەکی تورکیا (کوردی باکوری کوردستان) بە تۆمەتی بەغی(هەوڵدان دژی حکوومەت) لە ڕێگەی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا...

پێنجشەمە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی ئاکۆ بەهرامی خەڵکی تازەئاوای سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی بە شێوەی کاتی تا کاتی تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ئێران لە شاری کرماشان ئازاد کرا.

شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ دەستبەسەرکردنی کیومەرس ئەمیری ناسراو بە لەک ئەمیر، شاعیر و ڕۆژنامەنووس خەڵکی گوندی کەلێ جۆب، سەر بە شارۆچکەی فیروزئاوای شاری کرماشان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئاهەنگەکانی نەورۆزدا هەڵیانکوتایە سەر گوندەکە و بەدوایدای بوون.

شەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی بورهان درەخشانی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کراو پاشان دەستبەسەر کرا....

شەممە ٢٨ی ڕەشەممەیی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی بەهمەن چەشتە تەمەن ٤٨ ساڵ کوڕی حەسەن و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار....

ک.م.م.ک:بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان، ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی ڕەشەممەی٢٧٢١ی کوردی، لە گشت شارەکانی کوردستان سەرەڕای گوشار و ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتی بە کۆبوونەوە گەل تایبەت بە جەژنی نەورۆز و پیرۆز کردنی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەکان، بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، پاوە، کامێران، پیرانشار، نۆدووش، مەهاباد، سنە، شنۆ، مەریوان، نەغەدە، بۆکان، بانە، دێوەڵان، قۆروە، سەقز و هتد بەڕێوە چوو....

ک.م.م.ک: سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد ڕەسووڵی و سامان پاداش خەڵکی گوندی قەڵاتەڕەش سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئومنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٦ هاوڵاتی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزەوە لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی هەواڵەکە دەدتبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی قەڵاتەڕەش بووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش

ک.م.م.ک: دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، بە هۆی پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵان لە سنە دەیان هاوڵاتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوون کە ناونیشانی دوو کەسی دیکەیان ئاشکرا کرا.
ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە ئارەش فیداکار ٢٧ساڵ و ئارمان سەلیمی خەڵکی سنەـ ن.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان هاوڵاتی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی دیکەی هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش

ک.م.م.ک: سێشەممە٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی مەولان خزری ٣٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی شسری بۆکان، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی هەنگەژاڵی بانە بە گرانی بریندار بوو.
شیاوی باسە کە ساڵانە دەیان کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکوژرێن و سەدانیذ برئندار دەبن.
ق.ش

ک.م.م.ک: چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ئومێد شێخی خەڵکی سنە بانگێشتی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران لەو شارە کراو و پاشان دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بە بۆنی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزە کە لە پارکی منداڵان بەڕێوە چبوو کرا.
بە پێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بە بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییەیان ڕاگەیاند کە کوڕەکەیان بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی سپا ناسراو بە شارامفەڕ گوازراوەتەوە.
ق.ش

ک.م.م.ک: سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی ئارمان بەهرامی خەڵکی مەریوان، لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە نەزانراوە.
کێشەی ئابووری و گوشاری دەروونی و ڕۆحی کە بە هۆی سەپاندنی کەلتووری نەشیاو، پرسی سیاسییە گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان دێتە هەژمار.
ق.ش

ک.م.م.ک: چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی بارام بەهرامی و تاهیرە شمشەکی خەڵکی سنە، کە هاوژینی یەکترن بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە ئازاد کران.
جێی بیرهانینە کە ئەم دوو هاوژینە ڕۆژی دوشەممە لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە یەکی خاکەلێوە هوڵیان کوتایە سەر ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی منداڵانی سنە و دەستیان دایە دەستبەسەری دەیان هاوڵاتی کە هێشتا درێژەی هەیە.
ق.ش

ک.م.م.ک: هاوڵاتییەک بە ناوی مێهران سلێمانپوور خەڵکی گوندی ئالیان سەر بە ناوچەی دەشتی بێڵ ـ ی شاری شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی مێهران سلێمانپوور ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شنۆ بەڕێوە چوو و ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران ١٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا....

ک.م.م.ک: چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سامان میرەکی خەڵکی سنە بانگهێشتی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران لەو شارە کراو و پاشان دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی منداڵانی سنە بانگهێشت کرابوو.
بە پێی هەواڵەکە، سامان میرەکی بۆ گرتووخانەی ئەمنی ڕێخراوی تیرۆریستی سپا ناسراو بە شارامفەڕ لە سنە گوازراوەتەوە.
ق.ش

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی نەعیم محەممەدپوور چالاکی مەدەنی و کولتووری، خەڵکی گوندی تەنگیسەر ودانیشتووی سنە، بانگهێشتی نەوەندی ئەمنییەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران لەو شارە کرا و پاشان دەستبەسەر کرا.

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانی سیاسی پێشووی کورد بە ناسنامەی کامران دەروێشی لە دوای نزیکەی ١١ مانگ لە داوای پەنابەرێتی لە وڵاتی ئۆتریش مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو بۆ دەربڕینی نەرازیبوونی خۆی بەرامبەر ناڕوون بوونی دۆخی کەیسەکەی و بڕیاری بەرپرسانی شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ دەرکردنی لە بیناکە، بە دوورینەوەی لێوەکانی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد....

پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناسنامەی هوشیار محەممەدی خەڵکی سنە، بانگ کرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە و پاشان دەسبەسەرکرا.
جێگای ئاماژەیە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێگای پێوەندی تەلەفۆنەوە ئەو هاوڵاتییەیان بانگهێشت و جەختیان کردەوە کە کاتژمێر ٠٠:٨ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە...

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران سێ هاوڵاتیان بە ناوەکانی ئەحمەد خان محەممەدلوو، محەممەد خان محەممەدلوو و ئەمیر ئەحمەدلوو خەڵکی شاری سەڵماس، بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر و ئەشکەنجەدان دان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، مەترسی لە سێدارەدانی هەنووکەیی زیندانییەکی بە ناوی ئەمین خورشیدی، خەڵکی گوندی نێرگی سەر بە ورمێ هەیە کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بەندکراوە.

پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی ڕەزا حاجی پوور( هاشم ئاوا) خەڵکی گوندی دیزەج سیاوەش( دزە) سەر بە شاری ورمێ، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا...

هاوڵاتییەک بە ناونیشانی هاشم خۆران کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی ئالیان سەر بە ناوچەی دەشتی بێڵ ـ ی شاری شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا....

پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی عەینەدین ئەمیری خەڵکی کامێران لەو شارەدا بانگکراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران و لێپرسینەوەی لێکرا.


هەینی ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی رۆستەم خزری ٢٥ ساڵە، خێزاندار و خەڵکی شنۆ، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی شاری بانە تەقەی لێکرا، گیانی لەدەستدا.

پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، ژنێک دوو منداڵی بە ناوەکانی نیلا عەبدوڵڵاهی ئازەر ٦ ساڵ و محەمەد دەرگاهی حەوت مانگ منداڵی حوسێن دەکوژێت.

یەکشەمە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی بەهمەن چەشتە، ٤٨ ساڵە، کوڕی حەسەنی و خەڵکی پیرانشار بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی راپۆرتی ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، داواکاری گشتی ئێران لە پارێزگای سنە دۆسیەیەکی نوێی لەسەر دکتۆر محەمەد قەدەمی دانیشتووی بانە کە یەکێک بوو لە بەربژێرەکانی خولی 12ی سەرۆک کۆماری ئێران ساز کردووە و گواستووەتەوە بۆ دەزگای دادوەری ئێران لە تاران.

یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، پێنج هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی:
١- جەلال قادرزادە، کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی ناڵۆس (سێ ساڵ زیندانی)
٢- فەرهاد مەعرووفی کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی عەلیاوا (سێ ساڵ زیندانی)
٣- عوبەید ئەنوەری کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی عەلیاوا (دوو ساڵ زیندانی)
و
٥- ڕەحمان ئەسەدی کوڕی مەحموود و خەڵکی گوندی عەلیاوای سەربە شنۆ (چوار ساڵ زیندانی) بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بە گشتی بە ١٣ ساڵ زیندانی سزا دران...

یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناسنامەی گوڵزار پاویان، کچی محەمەد و دانیشتووی گوندی شیناوێی سەر بە پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ک.م.م.ک: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگر لە بازگەی گوندی باوان لە نێزیک کوزران، هاوڵاتییەکی خوێندکاریان بە ناونیشانی ئێحسان بینایی ٢٤ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ڕەئیس سەر بە شاری ڕوانسەر دایە بەر فیشەک و سەری بە گرانی بریندار بووە و خەساری پێگەیشتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم خوێندکارە بە هۆکاری نادیار هێرش کراوەتە سەری ە هەنووکە لە بەشی “ئایی سیی یوو”ی نەخۆشخانەیەکی کرماشان خەوێنراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، سکاڵای بنەماڵەی ئەم خوێندکارە بێ ئەنجام ماوەیەوە و پێگەیەنەرەکانی حکوومەتی ئێران لە ئاست ئەو پێشێلکارییە بێ دەنگیان هەڵبژاردووە.
ق.ش

ک.م.م.ک: شەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناونیشانی مەستوورە مستەفا مبارەک ٤٥ ساڵ تەمەن خەڵکی سنە، پاش دە ڕۆژ دەستبەسەری،لە کۆتاییدا بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان هاوڵاتت بە بۆنەی پێشوازی و بەشداری لە جێژنی نەورۆز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی چەندد کەسیان نادیارە.
ق.ش

ک.م.م.ک: یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە ٢٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون و ئەوڕۆ حوکمەکەیان پێ ڕاگەیەندرا. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مەحکووم کرانی ئەم هاوڵاتیانەی لە لایەن ناوەندی هەواڵگری کوردپاوە بەم شێوەیە ڕادەگەیەنێت.١- کەماڵ قۆیتاسی پێنج ساڵ٢- محەممەد خالید حەمزەپوور پێنج ساڵ...

ک.م.م.ک: دووشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی فەردین پەیمانکار، عابید خورشیدی و کەیوان کەریمی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کراون. جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم سێ هاوڵاتییە یەکی خاکەلێوە، کەوتنە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی منداڵانی سنە دەستبەسەر کرابوون....

ک.م.م.ک: سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی عەلی فەتاحی خوێندکاری باڵای بواری میکانیک، خەڵکی کرماشان، لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
کێشەی ئابووریەوە گوشاری دەروەنی و ڕۆحی و لێکەوتەکانی، سەپاندنی کەلتووری باو، پرسی سیاسیی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان، تاقمێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان دێنە هەژمار.
ق.ش

ک.م.م.ک:سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ پاسەوانانی زیندان، لە بەشی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتییەوە گوازرایەوە بۆ قەرەنتینەی ئەو زیندانە.
لەڕاپۆرتێکی تردا کە لەزاری شەبەکەی (تۆڕی)مافی مرۆڤی کوردستانەوە هاتووە، شاکر بێهروز، زیندانی سیاسی- کە بە لەسێدارەدان سزادراوە- بە بیانووی چاوپێکەوتنی حزوری بانگکراوە بۆ نووسینگەی پاسەوانی زیندانەکە و گوازرایەوە بۆ بەشە ناوخۆییەکانی ژمارە دووی زیندانی ئێران لە ورمێ. ئەو زیندانییە لە دژی ئەو هەڵسوکەوتی پاسەوانانی زیندانەکە مانی لە خواردن گرتووە.
ع. س

ک.م.م.ک:سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٧ی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سۆهراب جەلالی و جەمال ئەسەدی خەڵکی سنە، لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی مەراسیمی نەورۆز بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لەم شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
جێگای بەبیرهێناوەیە، کە ڕۆژی ١ی خاکەلێوە ئەو دوو هاوڵاتیە لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا لە پارکی منداڵ لە سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
جێی تێبینیە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەیان هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەتۆمەتی بەشداریکردن لەئاهەنگەکانی نەورۆز دەستبەسەرکراون کە چارەنووسی زۆربەیان نازانرێت.
ع. س

ک.م.م.ک:چوارشەممە ٢٥ی رەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی،هاوڵاتییەکی ژن بە ناوی شلێر ئەحمەدی کچی مستەفا،خێزاندار و دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی قزلکۆپی سەربە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵەکە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەری ئەنجام دراوە. شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی "پارێزەر و سەردانی بنەماڵە" بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

ک.م.م.ک: ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، عیسا ئیبراهیم زادە لە چالاکانی کرێکاری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە لە شنۆ بانگهێشت کرا.
بە پێی هەواڵەکە، ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە ڕێی پێوەندی تیلەفوونییەوە هەڕەشەیان لەم چالاکە کرێکارییەیان کردووە کە ئەگەر سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات نەکات هەڵدەکوتنە سەری و لە ڕێی زۆرەوە دەستبەسەری دەکەن.
ناوبراو پاش چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە بۆنەی پێوەندی لە گەڵ برسکەی”بێهنام ئیبراهیم زادە” چەندد کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لێکرد و هەر لەو کاتەدا هەڕەشەیان لێکرد کە دۆسیەی نوێی بۆ ساز دەکەن و کوتیان دەست بەسەر ئەو تاپۆیەی(بارمتە) بۆ بێهنامیان داناوە دەگرن .
ق.ش


ک.م.م.ک:هاوڵاتییەک بە ناوی یوسف ئەمینی، خەڵکی گوندی گرگاوێی سەربە شاری شنۆ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزایی، سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان کە لە لایەن ماڵپەری کۆردپاوە وەریگرتوە، ناوبراو بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ لایەنێک کوردستانیی دژ بە حکوومەتی ئێران"سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و...

ک.م.م.ک: دووشەممە ٨ ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سوهەیلا حێجاب، پارێزەر و زیندانی سیاسیی بەندکراو لە بەندی چاکسازی ژنانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان، لە لایەن ڕایەدارانی زیندانەوە لێدانی بەرکەوت.
بە پێی هەواڵێک لە سەرچاوەیەکی نێزیک بەم زیندانییە سیاسییە، ناوبراو وێڕای ئامادە بوونی بنەماڵەکەی بۆ چاوپێکەوتن، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە قەدەغەی چاوپێکەوتنی لێکراوە و سوکایەتی و لێدانیشی بەرکەوتووە. هەر لەم پێوەندییەدا سوهەیلا حێجاب لە نامەیەکدا مانگرتن لە خواردنی بە بۆنەی، دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان، نەناردنی بۆ مەرەخەسی و پێڕانەگەیشتنی لە بواری پزیشکییەوە ڕاگەیاند...

سێشەممە ٩ی خاک ٢٧٢٢ی کوردی(٢٩ی ئاداری ٢٠٢٢ی زایینی)، پۆلیسی دانیمارک ژنێکی پەنابەری کورد بەناوی قەدەم خەیر حەقیزادە خەڵکی سەرپێلی زەهاو و دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵانەی کە دانشتووی شاری ئۆنستروپی(Avnstrup) دانمارک بوون،
بە زەبری هێز بۆ فڕۆکە سەر دەخەن و دیپۆرتی ئیستەمبووڵ دەکەن.

یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، بەلایەنی کەمەوە حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی بە ناوەکانی سەید فەیزوڵڵا نوروڵڵایی و ئەحمەد نوری خەڵکی کرماشان و حەمید گۆدەرزیان و محەمەد نەجاریان خەڵکی ئەراک لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ئەراک جێبەجێ کرا...

چوارشەمە ١٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٢ی کوردی، حەوت هاوڵاتی خەڵکی نالووس سەر بە شاری شنۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کرا. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێی هەواڵگری کوردپا ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانەی بەم شێوەی خوارەوە خستۆتەڕوو. ١-ڕەزا ئیسلام دوست...

چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو زیندانی سیاسی و عەقیدەتی بە ناوەکانی نایب عەسکەری و شاکر بێهرووز کە لە زیندانی ئێران لە ورمێ بەندکراون، دوای مانگرتن لە خواردن، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی ئێران لە وڕمێ لە قەرەنتینەی زیندانەوە گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارمان فەرەهمەند خەڵکی جوانرۆ دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەیان لێکرد بە سەختی بریندار بوو.


هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ئومێد مەعرووف خەڵکی گوندی ئاڵیاوا سەر بە شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

پێنجشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەسعەد سەیدانی فەرد کوڕی ڕەحیم و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ، بەهلوول سەیدانی فەرد کوڕی کەریم خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ و بارزان میهەنی کوڕی شەوکەت خەڵکی گوندی باوان سەر بە دەڤەری مەرگەوەری ورمێ، لە نیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوەوە، لە بەفر و بۆرانی خەرەندی بنار بێسەرو شوێن بوون و پاش تێپەڕینی ٧٨ ڕۆژ هێشتا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک دەست نەکەوتووە...

پێنجشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی مێرمنداڵ بە ناونیشانی ئارشیا ئیبراهیمی ١٧ساڵ تەمەن، کوڕی ئەمیر و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی نەقشین (شلێر) ئەحمەدی کچی مستەفا، خێزاندار و دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی قزلقۆپی سەر بە مەهابادە، دوای بانگکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە نەغدە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە سیستم، دەسبەسەر کراوە.

___________________________________________

تلگرام:
@kmmkkurdistan
اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kmmkurdistan

تویتر:
https://twitter.com/kmmkurdistan

یوتیوب:
https://www.youtube.com/channel/UCFMRRlBqlfTQaBCyDB33Jrg

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک