په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١١\٢٠١٤

پێشانگەی ''شوناسنامە''

- خەدیجە بەکر، دارا ئارام، فەتیە کەرەکەچالی، هەندرێن چالاک -

لە (سێدەر ریج گەلەری)، لە تۆرنتۆ.

 

 

رۆژی کردنەوەی پێشانگە و ئامەدەبووانی هونەرمەندان:

٤\١\٢٠١٥، کاتژمێر ١ - ٤ پاشنیوەرۆ.

شوێن:

Cedar Ridge Gallery

225 confederation Drive, Toronto, Ontario


شوناسنامە پرۆژەیەکی هونەریە کە بەبەشداری ٤ هونەرمەندی کۆنتمپورەری کوردی کەنەدیە هەر یەکەیان لە دایکبووی پارچەکانی کوردستانە. پرۆژەکە خۆی لە ناو کاری پرفۆرمەنس ئینستەڵەیشن، ڤیدیۆ، دیجەنتەڵ فۆتۆ و سەما دەبینێت. کە هەر هونەرمەندێک بە جۆرێک هەست و دەربرینەکانیان خۆیان دەردەبرن لە کارە هونەریەکانیان بە گێرانەوەیی ئەو هەست و ئازارەیی کە گەلەکیان لە مێژەوە هەتاکو ئێستا.


دارا ئارام لە دایکبووی باشووری کوردستان لەم پێشانگەیەدا کارە هونەرییەکانی زیاتر بەرگێکی رامیاری بەخۆوە دەبینێت کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو جموجۆڵە ئاینیەو رەگەستپەرستی و رامیاری و نەوتیە کە مرۆڤایەتی لە مزۆپۆتامیای بەرو درندەترین کارەسات دەبات لە سەدەیی ٢١دا. ئەم درندەیەش بەرامبەر بە کورد دەکرێت و بە دووبارە و سێبارەو سەدجارەیی بوونەوەی ئەنفال کردنەیی کورد بەدەست شمشێر بەدەستەکان . لە کارەکانمدا فۆتۆ دەجتەل و ئەکریلک و ئنکاستیک و ئنستەلە یشن بەکاردێنم بۆ پێشاندانی رووی پێشکە وتنی مزۆپۆتامیا و شوێنی لە دایک بوونی شارستانی مرۆڤیەتی پێش هەزاران ساڵ و ئێستای مزۆپۆتامیا بەرو سەردەمی ١٤٠٠ سال گەراوەتەوە.


خەدیجە بەکر لە دایکبووی رۆژ ئاوای کوردستانە و خاوەنی چەندها پێشانگەیە و لە شاری مۆنتریاڵ، کەنەدا دەژی. کارە هونەریەکانی لە ڤیدیۆ ئینستەلەیشن،دەنگ وکاری تێکستایڵ خۆی دەبینێتە و باسی گێرانەوەی ئازەرەکانی دەکات کە رژمی سوری بەسەر کوردی هێناوە و هەروەها ژینگەی کارەکانی دەبستیتەوە بە خەڵک لە پێشانگەکەدا و سەرنجی جەماوەر بۆلای خۆی رادەکێشێت.


فەتیە کەرەکەچیلی لە دیکبووی باکووری کوردستانە و وەک سەماکەرێکی پرۆفیشنەڵ خاوەنی چەندەها کاری سەمایی جوانی فۆلکلۆری وەک تاک و وەک گرۆپ لە سەر تەختی شانۆکانی تۆرنتۆ. فەتیە باسی شوناسنامەی خۆی دەکات بە سەماکردن و زیندوکردنەو راست کردنەوەی ناوی ئەو سەما کوردیانەی کە بە تورکی کراون بەدەستی تورک، گەرانەوەی بۆ رەسەنایەتی کوردی.


هەندرێن چالاک لە دایک بووی باشووری کوردستانە. هەندرێنی فۆتۆگرافەر کە ماوەیەکی زۆرە لە گەڵ کامیرە مامڵە دەکات و بەرهەمێکی زۆری فۆتۆی گرتووە لە رێگەی ئەو گەشتانەیکە کردویەتی لە ئەوروپا و هەوایی و باکووری ئەمریکا و کوردستان..کارەهونەرییە کانی لەم پرۆژیەدا دەربرینی هەستێکی تایبەتمەندی و گەرانەوی خۆێەتی بە بەستنەوی مێژووەیەکی بەهێزی خۆی دەردەبرێت بۆ هەولیر و کوردستان و رەسەنایەتی ژیانی کوردەواری دەبینیت لە کارەکانیدا. هەرواها باسی ژینگەی ئێستای کوردستان دەکات کە پشت گوێخراوە. ئەم پرۆژەیە دارا ئارام بەرێوەی دەبات و بە پاڵپشتی سیدەر ریج گەلەری.

 

ماڵپه‌ڕی دارا ئارام

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک