پێشنیارێکی دی بۆ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ پشتی شۆڤینیزمی هه‌وسارپچڕاوی فارس‌و ئازه‌ری به‌هه‌موو لۆبیه‌کانیانه‌وه بشکێنین!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م بابه‌ته‌م ماوه‌ێکه نوسیوه، به‌ڵام بۆخۆشم نازانم بۆ چی تا ئێستا بڵاوم نه‌کردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر چی بابه‌تی جێی ئاماژه زیاتر له یه‌ک مانگی به سه‌ر چوه، به‌ڵام هێشتا کۆن نه‌بوه، بۆیه ده‌ستم دایه بڵاو کردنه‌وه، به‌و هیوای سودمه‌ند بێت!
ماوه‌ێک له‌مه پێش ئاگاداریێ به‌ڕێوه‌چونی کۆبونه‌وه‌ێکی هاوبه‌شی چه‌ند ڕێکخراوی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له سه‌ر هێندێک له ماڵپه‌ڕه‌کان بڵاو کرایه‌وه و کۆپیێکیش بۆ من ناردرابو که‌وته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی کورد زمان و تێیدا ئاماژه به کۆبونه‌وه‌ی چه‌ند ڕێکخراوی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕێکه‌وتی 13. دێسامبری 2008 له شاری ئۆره برۆی سوئید کراوه، بۆ هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ێک له سه‌ر بنه‌مای ڕێفڕاندۆم بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له‌و کۆبونه‌وه‌دا که به وته‌ی ئاگاداریه‌که، هه‌مو ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بانگهێشت کراون، ته‌نیا ئه‌ندامانی چوار ڕێکخراوی کوردستانیی به ڕه‌سمی به‌شدار بون و ڕێکخراوێکیش وه‌ک میوان به‌شداری کردوه و سێ ڕێکخراوی دیکه‌ش په‌یامی پشتیوانیان بۆ کۆبونه‌وه‌که ناردوه.
وێڕای ده‌ستخۆشانه و پێخۆش بون بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌نگاوه به نرخه، له لایه‌ن ئه‌و هاوبیر و هاوڕێ خۆشه‌ویستانه‌م له ناو ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا، پێم خۆش بو که منیش بیر و بۆچونه‌کانی خۆم و ڕێگا چاره کانی خۆم به کورتی له ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌م کۆبونه‌وه، بخه‌مه به‌ر ده‌ستی هه‌مو ئه‌و تێکۆشه‌رانه و زۆر له خوێنه‌رانی به‌ڕێزی کورد زمانیش. له پێش باسه‌که‌دا ئه‌مه‌ش بڵێم که من و ئه‌و پاڕته‌ی که من ئه‌ندامم تێیدا و یه‌کێک له بیرمه‌ندانی ئه‌م ئه‌رکه بوین، به داخه‌وه و به هۆی هێندێک مه‌شاکیلی فه‌رعی که ڕویان دا، نه‌مان توانی به‌شداری له‌و کۆبونه‌وه‌دا بکه‌ین که، هه‌مو ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی ئێمه‌ش پێک دێنێت!
کۆبونه‌وه‌گه‌لێکی له‌م چه‌شنه بۆ مه‌به‌ستیکی وه‌ها پیرۆز که بۆ هه‌مو که‌س کراوه‌یه به‌شداری تێدا بکه‌ن و شاراوه نیه و هه‌مو که‌سێکی پێشتر بۆ بانگهێشت کراوه و لێی ئاگادار کراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئاکامێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت، به‌لام هه‌ر دڵخۆشکه‌ره و مادام چه‌ند ڕێکخراو خاڵێکی هاوبه‌ش ده‌دۆزنه‌وه و له سه‌ری بۆ مه‌ناقه‌شه و سه‌رخستنی ئه‌و بیرۆکه یا خۆ ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، له رابردودا زۆر که‌م ڕویداوه، له حاڵه‌تێکدا که پێویست و زه‌روریه که ساڵی چه‌ند جارێک له‌م چه‌شنه کۆبونه‌وانه ڕێک بخرێن و هه‌ر هیچ نه‌بێت هێندێک ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕا بکرێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه چاو له به‌رنامه و پڕۆگرامه‌کانی هه‌ر کام له ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ته‌بعید بکه‌ین، به چه‌پ و ڕاست و ئایینیه‌وه، هه‌مو خاڵی هاوبه‌شیان لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیه له کوردستان به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی و زۆربه‌ی هێزه ئینسانیه‌که‌شیان هه‌ر به هۆی بونی ئه‌م سته‌مه‌وه وه‌رده‌گرن. واته به کرده‌وه سابیت کراوه که لاوی کورد له پێش هه‌مو شتێکدا ته‌نیا بۆ کوردایه‌تی ده‌چێته ناو ڕێکخراوێکه‌وه و دواتر له ناو ڕێکخراوه‌کاندا له گه‌ڵ ئایدۆلۆژیه‌کان تێکه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌م خاڵه ئه‌مڕۆکه به هۆی بونی تلویزیون و ئینتێڕنێت که‌م ڕه‌نگتر بۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی بنبڕ نه‌بوه.
لێره‌دا به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که له سه‌ر لابردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر هه‌مو ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بێ جیاوازی ده‌توانن پێکه‌وه کۆ ببنه‌وه و هه‌ر کامه ڕێگای کۆنکرێتی خۆی بخاته به‌ر ده‌ست هه‌موان و ئه‌وجار هه‌وڵ بدرێت که لێک نزیک بکرێنه‌وه و دیاره به ڕه‌عایه‌ت کردنی ئه‌سڵی دێمۆکڕاسی. واته هه‌ر بۆچونێک و ڕێگا چاره‌ێک پێشکه‌شکاری زۆرتر بو، ئه‌وه خاڵی زۆرتریش وه‌رده‌گرێت و به پێچه‌وانه‌که‌یشی که مه‌علومه خاڵی که‌متره! دیاره که وتنی ئه‌مه ئاسانه و به‌لام کێشه‌که کۆکردنه‌وه و ڕازی کردنی ڕێکخراوه‌کانه که له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه. به داخه‌وه زۆر جێگای گله‌ییه که له ناو ڕێکخراوه کورده‌کاندا و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له هه‌موان به ئه‌زمون ترن باوه که ده‌ڵێن، فڵانه حیزب نابێت به‌شدار بێت ئه‌گینا ئێمه ناێین!! یا ده‌کوترێت فڵانه که‌سی تێدایه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئێمه نایه‌ین و به‌شداری ناکه‌ین! ئه‌مه له ئه‌ساسدا نه خزمه‌ت کردنه به گه‌لی کورد و نه کاری سیاسیه، به‌ڵکو زۆرتر یاریێکی منداڵانه و هه‌ڵس و که‌وتێکی نا سیاسی و غه‌ره‌ز و بوغز نیشاندانی شه‌خسییه که له هیچ وڵاتێکی جیهان و له ناو هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی‌دا له جیهان له کاتی ئاشتیدا باو نیه، به‌ڵکو له کاتی شه‌ڕدا ئه‌مه باوه! ئێمه‌ش هێچکام به خۆشیه‌وه له شه‌ڕ له دژی یه‌کتردا نین، به‌ڵکو هه‌مو له هه‌وڵداین هه‌ر کامه له جێگای خۆمانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ڕێگای جیاوازه‌وه و به شێوه‌ی جیاواز به‌رینه پێشه‌وه و پێویسته که ڕێز له یه‌کتریش بگرین و چکۆله‌ترین ئه‌سڵی دێمۆکڕاسی که هه‌مومان شیعاری بۆ ده‌ده‌ین ڕه‌عایه‌ت بکه‌ین و ئیزن به یه‌کتر بده‌ین هه‌ر کامه و ڕێگا چاره‌ی خۆی و ڕێکخراوه‌که‌ی به ئاشکرا و به بێ ترس و دڵه ڕاوکێ له گرتن و کوشتن و هه‌ڕه‌شه باس بکات. خۆی هه‌ر ڕه‌زایه‌ت دان به کۆبونه‌وه له گه‌ڵ یه‌کتری یه‌که‌م هه‌نگاوی ڕه‌عایه‌ت کردنی دێمۆکڕاسیه بۆ ئاماده بون له گوێ گرتن له ئه‌وانی تر و ته‌حه‌مول کردنی ئه‌وانی تر و باس کردنی بیر و رای خۆت بۆ ئه‌وانی تر، سه‌ره‌تاکانی دێمۆکڕاسیه و ئیتر ئه‌و سونه‌ته عه‌شایه‌ریه کۆنه پشت گوێ ده‌خرێت، که ده‌کوترێت، فڵانه بێت، من نایه‌م!! ئا لێره‌دا پێویسته که وڵامی ئه‌گه‌ری ئه‌م پرسیاره هه‌ر لێره بده‌مه‌وه که ڕه‌نگه بکوترێت ئه‌ی که واته بۆچی خۆتان به‌شداریتان تێیدا نه‌کردوه؟ دیاره پرسیارێکی به جێگه ده‌بێت ئه‌گه‌ر لێمان بکرێت و هۆی به‌شداری نه‌کردنی ئێمه هیچکام له‌م ده‌لیلانه نه‌بون که له به‌ر فڵانه که‌س و حیزب ئێمه نایه‌ین، به‌ڵکو کێشه‌ێ چۆنیه‌تی سازمانده‌هی و بانگه‌وازه‌که و ئه‌مانه بون که وه‌ک ده‌ربڕینی ئیعتیڕاز، ئێمه و ڕێکخراوێکی دیکه‌ش به‌شداریمان نه‌کرد، ئه‌گینا ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به خۆشییه‌وه له گه‌ل هیچ که‌س کێشه‌مان نیه و قسه‌ی خۆمان ده‌که‌ین و ڕه‌خنه و تانه و ته‌شه‌ریش وه‌ر ده‌گرین و له شوێنی خۆییدا ولامیشی ده‌ده‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر دیگه‌رانیش له گه‌ڵ ئێمه کێشه‌یان هه‌بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ که‌س کێشه‌مان نیه!!
¤ ¤ ¤
ئێستاش دێمه سه‌ر ڕا و بۆچونه‌کانی خۆم له‌مه‌ڕ کۆبونه‌وه‌که و پێشنیارێکی کۆنکرێت!
سه‌ره‌تا با ڕه‌خنه‌ێک له ده‌ربڕینی چۆنیه‌تی باسه‌که له بانگه‌وازه‌که‌دا بکه‌م که دامنابو له کۆبونه‌وه‌که‌دا مه‌تره‌حی بکه‌م که وه‌ک باسم لێکرد، نه‌کرا. ئه‌ویش نا ڕۆشن بونی ئه‌وه‌ی که به‌ره له سه‌ر بنه‌مای ڕێفڕاندۆم، به چ ماناێک هاتوه؟ ئه‌م سه‌ر تیتله، خۆی له خۆیدا هێندێک گونگه و ده‌کرێت به چه‌ند شێوه تێی بگه‌ین. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ڕێفڕاندۆم بگرین بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ده‌نگ بۆ به‌ره بده‌ن! دوهه‌م ئه‌وه‌ی که باسی ڕێفڕاندۆم بکه‌ینه باسێکی هه‌مه‌لایه‌نه، که ئه‌مه ڕه‌بتی به به‌ره‌وه نابێت و ده‌کرێت به‌س به نوسین ئه‌م خاڵه بپێکرێت. سێهه‌م ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ێک دروست بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌ره ڕێفڕاندۆمێک بگرێت، که ڕێفڕاندۆمیش به‌ره‌ی گه‌ره‌ک نیه، به‌ڵکو هاو ئاهه‌نگی و هاوده‌نگی پێویسته که له دواڕۆژی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی له ئێران، هه‌مو ده‌نگ به ڕێفڕاندۆمێکی گشتی بده‌ن، که من پێم وایه ئه‌مه خۆ به خۆ هه‌ر پێش دێت و له داهاتودا پێویسته که زۆربه‌ی ئه‌رک و کاره‌کان به ڕێفڕاندۆم بچنه پێشه‌وه و هتد......
پرسیار ئه‌وه‌یه که به‌ره له سه‌ر بنه‌مای ڕێفڕاندۆم یانی چیی؟ ڕێفڕاندۆم زۆر باشه به‌ڵام چ په‌یوه‌ندیێکی به به‌ره‌وه هه‌یه؟ ئه‌مانه هێندێک پرسیارن که ئه‌مڕۆ یا له دواڕۆژدا پێویستیان به ڕونکردنه‌وه ده‌بێت.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه له پێشدا پێویستیمان به یه‌کگرتویی هه‌یه، به‌ره ئه‌گه‌ر چی جۆرێک له یه‌کگرتویی نیشان ده‌دات به‌ڵام یه‌کگرتوویی به مانای واقیعی وشه‌که خۆی، یا پڕ به پێستیی خۆی نیه!
خاڵێکی دیکه که به پێویستی ده‌زانم باسی بکه‌م و وه‌ک پێشنیار بیخه‌مه به‌ر ده‌ست هه‌موان، ئه‌وه‌یه که به واقیع ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که به‌شداری کۆبونه‌وه‌که بون، به ئێمه‌یشه‌وه که ئه‌گه‌ر به‌شدار بوینایه، ڕێکخراوی نوێین و ئه‌نداممان که‌مه و ده‌نگمان هه‌یه، واته هێزی ئینسانیمان که‌م له‌گه‌ڵه، ئێستا به هۆی نوێ بونی پاڕته‌که یا بیرۆکه‌ی پاڕته‌که و یا هه‌ر هۆێکی دیکه، هه‌ر بۆیه که ئه‌م هێزه چکۆلانه ئه‌گه‌ریش له سه‌ر به‌ره‌ێک ساخ ببنه‌وه، به هه‌مو به قه‌ده‌ر ڕێکخراوێکی چالاکی لێدێت که له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه و له هه‌مو شوێنێکی کوردستان، خه‌ڵک و پێشمه‌رگه و هێزی سیاسی و دیپلۆمات و فه‌رمانده‌ی نیزامی و تێکنیکێڕ و نوسه‌ر و شاعیر و لاوی چالاک و ژنی چالاک و هتدی... له گه‌ڵ بێت. ڕێکخراو هه‌یه له باشوری ڕۆژهه‌ڵات به هێزه و هه‌یشه له باکور به‌هێزه. هه‌یه له ده‌ره‌وه خه‌ڵکی زۆره و هه‌شه له ناوه‌وه خه‌ڵکی زۆره، به‌ڵام وه‌ک وتم ئه‌مانه به ئێمه‌یشه‌وه به هه‌مو به قه‌ده‌ر حیزبێک ده‌بین، که جێگا په‌نجه‌مان دیار بێت و که کار و کرده‌وه‌کانمان له هه‌مو شوێنێک ئه‌سه‌ری خۆی دابنێت. جا بۆیه له سه‌ر هه‌ر ئه‌م بۆچونه‌م، پێشنیارێکی کۆنکرێتم هه‌یه که دو ساڵ له‌مه پێشیش له نوسراوه‌ی دیکه‌مدا له مانگی چواری 2007 باسم لێوه کردوه و ئه‌ویش هه‌وڵ دانی ئه‌و چه‌ند پاڕت و ڕێکخراوه‌یه بۆ بون به یه‌ک! بۆچی ناکرێت له کۆبونه‌وه‌ی داهاتودا هه‌وڵی بون به یه‌ک حیزبی گه‌وره‌ی ساحیب قسه و گوفت بکرێت که خاوه‌نی هێزی ئینسانی ته‌واو و میدیای به هێز و ئه‌مانه بێت؟ و نه‌ک هه‌وڵی دروست کردنی به‌ره‌ێک بدرێت؟ ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕێکخراوێکی چکۆله‌ین و هه‌مومان ستراتێژیمان سه‌ربه‌خۆییه بۆ گه‌لی کوردستان به گشتی و بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، بۆ نابینه هێزێکی خاوه‌ن قسه، که به جێگای ئه‌وه‌ی که هه‌ر چه‌ند که‌سه و به جیا قسه بۆ کورد بکات، ببینه هێزێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی؟ ئه‌م کاره زۆر ئاسان ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر که تاکه‌کانی ناو ڕێکخراوه‌کان ته‌ماحی بون به سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی له خۆیان دادڕن و هه‌مو ببنه‌وه به پێشمه‌رگه‌که‌ی جاری جاران و ئه‌و جار له کۆنگره‌ێکدا هه‌ر که‌س توانای به ڕێوه بردنی ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌بو ئه‌و هه‌ڵبژێردرێت، بۆ ناکرێت؟ ئێمه‌ی کورد به‌و هه‌مو ئه‌زمونانه‌وه که هه‌مانه و به‌و هه‌مو کێشه چاره‌سه‌ر نه‌کراوانه‌مانه‌وه که هه‌مانه به قه‌ده‌ر کۆنگره‌ی نیشتمانی باشوری ئه‌فریقامان پێ ناکرێت؟ مرۆڤه ڕه‌ش پێسته‌کان له باشوری ئه‌فریقا به خۆشیه‌وه به سه‌ر گه‌وره‌ترین کێشه‌ی خۆیاندا له جیهان که ئاپاڕتاید بو سه‌رکه‌وتن و ئه‌مڕۆکه ڕه‌ش پێسته‌کان له جیهاندا له پیشه‌ی سیاسه‌ت و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و سینه‌ما و موزیک و ڕه‌قس و وه‌رزش و ئاواز و زۆر شتی دیکه له پێشکه‌سوه‌ته‌کانی جیهانن و وه‌ک ئاگادارین ئێستاش به هێزترین پیاوی جیهان که باراک ئۆبامایه، ڕه‌ش پێسته. زه‌مانێک بو مارتین لۆترکینگ ئاره‌زوی ده‌کرد که ڕه‌ش پێسته‌کان به‌س وه‌ک مرۆڤ چاویان لێ بکردرێت، ئێستا به‌ڵام به خۆشیه‌وه ڕه‌ش پێست بون تابوێک نه‌ماوه، به‌ڵکو مۆدیشه. ئه‌م نمونانه بۆ ئه‌وه دێنمه‌وه که بڵێم هه‌مو شتێک مومکینه و هیچ شتێک غه‌یری مومکین نیه، به‌س ده‌بێت تۆزێک ئێمه‌ی تاکی کورد خۆمان و ئه‌قڵیه‌تمان بگۆڕین. ده‌ورانی عه‌شیره‌گه‌رایی که به داخه‌وه هێشتا له ناو ڕێکخراوه کلاسیک و به ئه‌زمونه‌کانی کوردستاندا باوی ماوه، ته‌واو بوه و به سه‌ر چوه، ئه‌وانه‌ش که ده‌یکه‌ن و به ته‌مان درێژه‌ی پێ بده‌ن، ته‌نیا و ته‌نیا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه و به‌ره‌و پاشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه و له ئه‌ساسدا پێیان ده‌ڵێن موڕته‌جیع یا دواکه‌وتو، ده‌با دواکه‌وتو نه‌بین و چاو له ئاسۆ و به‌ڕژه‌وه‌ندی درێژماوه‌ی گه‌له‌که‌مان و وڵاته‌که‌مان بکه‌ین. به بیللا عه‌یبه ئێمه‌ی کورد به 40 تا 45 میلیون حه‌شیمه‌ته‌وه، هێشتا گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌تین، زۆر که‌س پێمان پێ ده‌که‌نن، به جێگای ئه‌وه‌ی که دڵمان بۆ بسوتێنن، بۆ ئه‌وه‌ی که پێیان وایه خه‌تای خۆمانه و به ڕاستیش وایه، خه‌تای خۆمانه. چاو له کتێبه مێژوویه‌کان له باری کوردوه بکه‌ن، چاو له کتێبی کورد و عه‌جه‌می به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین بکه‌ن، بزانه چ له باره‌ی مێژوی کورده‌وه ده‌خوێننه‌وه؟ ته‌نیا و ته‌نیا ته‌فره‌قه و نیفاقی کورد له به‌ینی خۆماندا و له ناو خۆماندا و خۆخۆری ده‌خوێنینه‌وه! ئایا به‌س نیه ئه‌مه؟ ئایا نه‌سلی دواڕۆژمان شانازیمان پێوه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نا یه‌کگرتو بین و ساڵیانی ساڵی دیکه هه‌ر درێژه به‌م شێوه کارانه‌مان بده‌ین؟ بێ‌شک ئه‌وانیش شتێک بۆ شانازی پێ کردن نادۆزنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆیان فریو به‌ن! ده با ئێمه ئه‌مڕۆکه ئه‌و شانازیه بۆ ئه‌وان مسوه‌گه‌ر که‌ین، با یه‌ک بگرین.
یه‌کیه‌تیێکی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌هێز و یا خۆ کۆنگره‌ێکی نه‌ته‌وایه‌تی به هێز که چه‌پ و ڕاست و ئایینی له خۆ بگرێت و ستڕاتێژیێکی سه‌ربه‌خۆیی خوازی بخاته پێش ده‌می خۆی و ڕادیۆ و تلویزیۆنێکی به هێز و سه‌رتاسه‌ری دا بنێت و بیری نه‌ته‌وه‌یش به هێز بکات و هه‌ر هه‌مو یا زۆربه‌ی ئه‌و تاکه تاکه هێزه بڕاوانه له حیزبه‌کان بێنێته‌وه ڕیزی شۆڕش، کارێکی ئاسته‌م و قورس نیه، پێویسته که له مێشکماندا قه‌بوڵی که‌ین، ئه‌وجار به کرده‌وه‌ش ده‌کرێت؟
به کورتی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕزگاری، بۆ بون به بره‌وه‌ی مه‌یدان له دواڕۆژی ڕوخانی کۆماری نیگریسی ئیسلامی ئێران، پێویستی به یه‌ک کۆنگره‌ی یه‌کگرتوو، پێکهاتوو له هه‌ر هه‌موو یا خۆ زۆربه‌ی ڕێکخراوه کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوه‌وه هه‌یه! با بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه تێ بکۆشین، ڕێفڕاندۆم له هه‌ر حاڵه‌تێکدا پێک دێت و له دواڕۆژدا گوریزێک له ڕێفڕاندۆم نیه!
2ی به‌فرانباری 2708
|