پێشوازیه‌که‌ی بریماکۆف نێچیر و قوبادی به‌رز کرده‌وه.
سه‌ردار پشده‌ری
هه‌ر له‌کۆنه‌وه مێژو وای نیشان داوه به‌رژه‌وه‌ندی پێش بڕکه‌ی کردوه له‌گه‌ڵ دین و سیاسه‌ت و خزمایه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندی کوڕ له باوک راست ده‌کاته‌وه‌و برا به برا به‌کوشت ده‌دات.
له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه ململانه‌یه‌کی به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیای له‌سه‌ر نه‌وتی کوردستان له ئارا دابووه، کوده‌تاکانی رابردوی عێراق و ئێران به‌ڵگه‌یه‌کن بۆ ئه‌و بۆچوونه، کوده‌تای محه‌مه‌د ره‌زا شا به لابردنی باوکی له‌سه‌ر ته‌ختی شایه‌تی و دانیشتنی له جێگاکه‌ی، کوده‌تایه‌کی ئه‌مه‌ریکی بوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز له ئێران و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر به تایبه‌تی له نه‌وتدا.
ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌تێکی ئاشکرای هه‌یه له گۆڕانکاری ده‌سه‌ڵات به‌هۆی کوڕ‌و براو برازا‌و ئامۆزاوه، که‌م که‌س هه‌یه هه‌ستی به‌وه نه‌کردبێ که ئه‌مه‌ریکا له سه‌رده‌می سه‌دام دا هه‌وڵی دا قوسه‌ی کوڕی سه‌دام له جێگای سه‌دام دابنێ، که زانی له‌وه سه‌رکه‌وتو نه‌بوو، ئه‌مجار بارزانی برای سه‌دامی نارده‌وه بۆ کوده‌تا به‌سه‌ر سه‌دام دا، که له‌وه‌ش سه‌رکه‌وتو نه‌بوو ئه‌مجار حوسه‌ین کامیلی زاوای سه‌دامی هاندا بۆ کوده‌تایه‌ک، ئه‌وه‌بوو حوسه‌ین کامیل سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناو رۆیشت بۆ ئه‌رده‌ن.
وا ده‌ردی ئه‌و کوده‌تایه‌ش رووی له کورد کرد‌و با بزانین دوارۆژی ئه‌و کوده‌تایانه چی بۆ کورد تێدا ده‌بێ، بێجگه له دڵگرانیه‌کانی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، ئه‌و پێشوازیه‌ی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود له بریماکۆفی روسی ئه‌مه‌ریکای دڵگران کرد‌و بیر له‌وه کرایه‌وه که نه‌ختێک هه‌وا له نێچیرو قوباد بکرێ و گه‌وره‌تریان بکه‌ن له قه‌واری خۆیان بۆ گۆڕانکاری ده‌سه‌ڵات و پووچ کردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌ی که مام جه‌لال و کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵ بریماکۆفیان مۆر کردبوو به تایبه‌تی په‌یمانه نه‌وتیه‌کان.
ئه‌مریکایه‌کان باش ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتی کاک نێچیرشن به تایبه‌تی له په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ ئێران و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای ئێران له هه‌ولێر، به‌ڵام کاک نێچیر به باشترین ئامێر ده‌بینرێ بۆ بێده‌سه‌ڵات کردنی کاک مه‌سعودو خه‌تی کاک مه‌سعود، به‌خشینی دوکتۆراو پێشوازی ئه‌مه‌ریکا له کاک نێچیر بۆ دڵگران کردن و بێده‌سه‌ڵات کردنی کاک مه‌سعوده، له پاڵ ئه‌وه‌شدا وا بۆ حه‌وت ساڵ ده‌چێ ئه‌مه‌ریکا کاک قوبادی جه‌لال تاڵه‌بانیش په‌روه‌رده ده‌کات بۆ جێگا پێگرتنه‌وه‌ی باوکی و چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا، چۆن ره‌زاشای ئێران دڵگران نه‌بوو به کوده‌تاکه‌ی ئه‌مه‌ریکا که کوڕه‌که‌ی له جێگا دانا، به هه‌مانشێوه جه‌لال تاڵه‌بانیش به‌و کوده‌تایه دڵگران نیه که قوبادی کوڕی له شوێنی دابنرێ و نێچیریش له شوێنی مه‌سعود بارزانی، چونکه ده‌زانێ له دوا رۆژدا بارزانیه‌کان له‌به‌ر مل به مله‌ی یه‌کتر ئاگایان له ده‌سه‌ڵات نامێنێ و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌که‌وێته ده‌ست قوباد به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قوباد زاوای ئه‌مه‌ریکی ئیسرائیلیه‌کانه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیشی له‌گه‌ڵ روس و ئێران‌دا نیه.
ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی ئه‌م جاره له کاک نێچیرو کاک قوباد کرا له ئه‌مه‌ریکا، هیچی بۆ کورد تێدا نه‌بوو بێچگه له هه‌وڵی گۆڕانکاری ده‌سه‌ڵات، ئه‌و دوو به‌ڕێزه نه داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان کردوه‌و نه باسی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خاکه داگیرکراوه‌کانیان کردوه، ته‌نها خه‌ریکی وێنه گرتن و درۆ‌و ده‌له‌سه بوون که چۆن کوردستانیان ئاوه‌دان کردۆته‌وه، ئه‌مریکایه‌کانیش بۆ مه‌به‌ستی پێکانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان په‌یتا په‌یتا پێشوازیان ده‌کردن و وێنه‌یان له گه‌ڵ ده‌گرتن.
جه‌نابی کاک نێچیر دکتۆراکه‌ت و ئه‌و پێشوازیه‌و ئه‌و وێنانه که له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکیه‌کانت گرتون دڵی کورد پاک ناکاته‌وه له قاچ له‌سه‌ر قاچ دانانت له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئێران و جه‌ناڕاڵه‌کانی تورکیا‌و خه‌ڵک ئه‌و وێنانه‌شی هه‌یه.
جه‌نابی کاک نێچیر، دکتۆراکه‌ت دکتۆرای تاریکی و بێ ئاوی و کورد کوژی و وێرانکردنی کوردستان و دزی و بێ سه‌روشوێن کردنی سه‌دان ملوێن دۆلاره، پێم بڵێ کوێت ئاوه‌دان کردۆته‌وه ؟، خۆت کوردستانت به وێران کردن دا‌و ئێستاش به خوێنی ئه‌و میله‌ته ده‌وروبه‌ری خۆت رازاندۆته‌وه، دڵنیابه ئه‌و دکتۆرایه فوت تێده‌کاو ده‌تکات به گژ ئامۆزا‌و مامه‌کانت دا.
کاک نێچیر، جارێک مناڵێک به هه‌تیوی له لای باپیره‌ی گه‌وره بوبوو، که گه‌وره بوو کرایه قایمقمی شار، هاته‌وه ووتی باپیره چۆن پیاوێکم بووم به قایم قامی شار، باپیری پێی ووت ماوته ببیه پیاو، زۆری نه‌برد بوو به پاریزگار، دوو باره رۆیشته‌وه لای باپیری و پێی ووت باپیره وا بووم به پاریزگار ئێستا پیاوم، باپیره‌ی دوو باره پێی ووت ماوته ببیه پیاو، هه‌تیوه‌که بوو به سه‌رۆک وه‌زیر، ئه‌مجاره ووتی بنیرن به دوای باپیره‌م دا با له‌سه‌ر کورسیه‌که‌م بم بینێ، باپیره‌یان بۆ هێناو به باپیره‌ی ووت خۆ ئێستا قسه‌ت نه‌ما، وا من سه‌رۆک وه‌زیر و پیاوم، باپیره پێی ووت رۆڵه پیاو ئه‌و که‌سه‌یه که پاشه‌ڵی پاک بێ و میله‌ته‌که‌ی لێی رازه بێ، کورسی و ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک ناکاته پیاو.
23 – 5 - 2008
|