١٦\١\٢٠١١
''پەتاکەی'' تونس
لە کوردستان هەیە؟!

سەلام عەبدوڵا
هەمان قەیرانە ئابوورییەکەی تونس لە کوردستانیش لەبەرچاوە: گرانی
شێتانەی بازاڕ، بێکاری، گەندەڵی، دەستگرتنی بەرپرسەکان و بازنە
تەسکەکانی دەوروبەریان بەسەر دەمارە سەرەکییەکانی ژیانی ئابووری و
ئیداری لەچوارچێوەی (بازاڕی ئازاد).
ئەمە زۆر بە خراپی بەسەر بژێوی زۆربەی هاوڵاتیان شکاوتەوەو زۆرێک
ناچارکراون لە هەژاری یان لە خوارەوەی ئاستی هەژاری و لەسەر قەرز بژێن
و نەفرەت لە رەنگ زەرکردنیان بکەن. هیچ بەدووری نەزانن بارودۆخەکەی
کوردستانیش بگاتە ئاستی ئەو وڵاتە و بەرپرسەکان رووبەڕووی هەمان
چارەنووسی (بن عەلی)
ببن.
بەرپرسەکان گوێ لە موستەشارە زگتێرەکانی دەوروبەریان دەگرن کە
بەخۆشییەوە شانیان بۆ دەتەکێنن، بەڵام راستییە پەتییەکانیان لێ
دەشارنەوە و لەگەلیدا وێنەی گەورە وپانوپۆڕەکانیان لە ئیدارە،
قوتابخانە و لەسەر شەقامەکان بەرزڕادەگرن.
لەوانەیە بڕوا نەکەن، بەڵام هەژاری و نەگبەتی و بێ هیوایی هیچ ناناسێ و
پێش ئەوەی بارودۆخەکە وەک تونس ئاڵۆز ببێت، هێشتا دەتوانن لا لەم چەند
خاڵانەی خوارەوە بکەن:
1- کار لەسەر درزی زۆر قووڵی جیاوازی چینایەتی بکەن.
2- نرخی کاڵای بازاڕە زۆر کافر، بێڕەحم، مەلعون و کەرامەت شکێنەکەتان،
هەرزان بکەن!
من وتم و ئێوەش ببیستن، هیوادارم وانەبێت!
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|