په‌تای ده‌سته‌ڵات
سه‌رچاوه‌ی په‌تاو نه‌خۆشییه‌کانه .
کامه‌ران عه‌زیز
گه‌ر کاره‌با به کزی هه‌بێ
، ئه‌وا ئاو نی‌یه ..!
گه‌ر ئاوی پڕ میکرۆب هه‌بێ ، ئه‌وا سوته‌مه‌نی نی‌یه ..!
گه‌ر سوته‌مه‌نی هه‌بێ ، ئه‌وا پاره نی‌یه ..!
گه‌ر پاره نه‌بێ ، ئه‌وا هه‌ژاری هه‌یه ..!
گه‌ر هه‌ژاری هه‌بێ ، مانای ، عه‌داله‌تی نی‌یه ..!
گه‌ر عه‌داله‌تی نه‌بێ ، ئه‌وا دزی و گه‌نده‌ڵی هه‌یه ..!
گه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی هه‌بێ ، ئه‌وا یاسا‌و ئیداره بۆ هه‌موو نابێ ..!
گه‌ریاسا و ئیداره بۆ هه‌موو نه‌بێ ، ئه‌وا خزمه‌تگوزاری نابێ ..!
گه‌ر خزمه‌تگوزاری نه‌بێ ، ئه‌وا پیسی و په‌تاو نه‌خۆشی ده‌بێ ..!
گه‌ر پیسی و په‌تاو نه‌خۆشی هه‌بێ ، ئه‌وا ژیان ترسناک ده‌بێ ..!
گه‌ر ژیان ترسناک بوو ، ئه‌وا مه‌رگ نزیک ده‌بێ ..!
گه‌ر مه‌رگ نزیک بوو ، کام ده‌سته‌ڵات ده‌بێ ..!
هه‌ر ساتێک هه‌واڵی هاتنی په‌تاو نه‌خۆشی یه‌ک له هه‌ر کوێی ئه‌م
گه‌ردونه ببیستین ترسێک هه‌راسانمان ده‌کات ، له قاقای پێکه‌نین
ده‌مانوه‌ستێنێت ..! له خۆشی‌یه‌وه به‌ره‌و دڵگرانی و مه‌لولیمان
ده‌بات..! ترسێک که ئه‌ژنۆمان ده‌له‌رزێنێت و هه‌نگاوه‌کانمان سست
ده‌کاته‌وه ..! به‌رچاومان لێڵ ده‌کات و له هیواکان ساردمان
ده‌کاته‌وه و ئومێدی خه‌یاڵی جوانی داهێنانمان ده‌کوژێت ..!
به‌ڵام پاش که‌مێک هه‌ڵوێسته‌و تێڕامان و بیر کردنه‌وه ، دیسان
ئاهێکمان پێدا دێته‌وه‌و و خه‌نده ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رلێوه‌کانمان و
ئومێدمان بۆ دروست ده‌بێته‌وه و له به‌رخۆمانه‌وه ده‌پرسین ، بۆ
بترسین ؟
به‌ڵام با بپرسین له‌سایه‌ی کام ده‌سته‌ڵات و
ده‌وڵه‌تدا
له په‌تاو و نه‌خۆشی‌یه‌کان نه‌ترسین ؟
له سایه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که خه‌می ژیانی مرۆڤایه‌تی له
خۆگرتوه ، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که به ئاوی که‌وسه‌ر و خاکی گه‌وهه‌ر
و پڕ گوڵ و نه‌سرینی ژیانی شوشه‌یی بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی دروست ده‌کات
! ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که کێشه‌کانی هاوڵاتیان نه‌ک به کێشه‌ی خۆی
ده‌زانێت به‌ڵکو هه‌رخۆی بۆ کۆتایهێنانی ئه‌و کێشانه هاتۆته بون
،ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی بێجگه له خه‌می هاوڵاتیان هیچ خه‌مێکی تری
نی‌یه ، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی به‌رده‌وام بۆ ئاسوده‌یی و خۆش بژیوی
مرۆکان کار ده‌کات .
که‌واته چۆنیه‌تی سسته‌م و ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵات و شێوه‌ی ئیداره و
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگا ، سه‌رچاوه‌ی بونی ته‌ندروستی و نه‌خۆشی‌یه ..
سه‌رچاوه‌ی نه‌داری و دارایی‌یه.. سه‌رچاوه‌ی عه‌داله‌تی و
ناعه‌داله‌تی‌یه .. سه‌رچاوه‌ی سه‌رکوت و ئازادی‌یه .. سه‌رچاوه‌ی
ئارامی و نائارامی‌یه .. .. سه‌رچاوه‌ی خۆشی و ناخۆشی‌یه ..
سه‌رچاوه‌ی ئومێد و بێئومێدی‌یه .
گۆشه‌یه‌کی ده‌سته‌ڵات له کوردستان :
هه‌ر مرۆیه‌ک که‌مێک ئاگایی زانستی هه‌بێت ده‌زانێت که زۆرینه‌ی
ڤایرۆس و به‌کتریاکانی په‌تاو نه‌خۆشی و گه‌نین له پیسی یه‌وه دێنه
بون ، به‌ڵام ئه‌ی پیسی له ئه‌مڕۆدا له ژینگه و ژیانی مرۆڤه‌کاندا
چۆن دروست ده‌بێت ؟ له سایه‌ی کام ده‌سته‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه
بردندا پیسی و نا ته‌ندروستی بونی هه‌یه ؟ ئایا په‌تا و نه‌خۆشی
ته‌نها له دواکه‌وتویی و بێ فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکه‌وه هاتوه ،یان له
دواکوتویی و پیسی و دزی و گه‌نده‌ڵی و بێ ئیداری و بێ خزمه‌ت گوزاری
ده‌سته‌ڵاته‌وه ته‌شه‌نه ده‌کات ؟
هه‌موو ده‌زانین له ئه‌مڕۆدا هه‌ژاری و نه‌داری ته‌نها ده‌ردێک نی‌یه
بۆ مرۆکان ، به‌ڵکو هه‌ژاری خۆی سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی ده‌رده‌کانی وه‌ک
دواکه‌وتویی و بێفه‌رهه‌نگی و نه‌خوێنده‌واری و که‌م خاوێنی و
نه‌خۆشی‌یه..! هه‌ژاریش له جیهانی ئه‌مڕۆی گه‌شه‌سه‌ندو و
ته‌کنه‌لۆژیا و پێشکه‌وتوترین و خێراترین هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و
زۆری و ئه‌وپه‌ڕی پاره و سه‌رمایه و به‌رهه‌م .. سه‌رچاوه‌که‌ی
بێجگه له نا عه‌داله‌تی و دزی و گه‌نده‌ڵی و قازانجپه‌رستی و ته‌ماع
هیچی تر نی‌یه.
بۆ ئۆرگۆمێنت و سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستی‌یه‌ی سه‌ره‌وه ، ئه‌وا زۆر به
ساده‌یی له‌م چه‌ند هۆکاره‌ی خواره‌وه ده‌ست پێده‌که‌م ، که بوه‌ته
هۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی په‌تاو نه‌خۆشی یه‌کان له کوردوستان .
یه‌که‌م: نرخی کالاکان به بێ هیچ
چاودێریه‌ک زۆر سه‌ربه‌ستانه هه‌ر به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێت و جیاوازیه‌کی
زۆر گه‌وره له نێوان نرخی کاڵاکان ، وه داهات و موچه‌ی مانگانه‌ی
خه‌ڵکیدا هه‌یه ، که‌ڕێژه‌ی داهات و موچه له 10% ڕێژه‌ی نرخی
کاڵاکانه، واتا داهات و موچه‌ی کارکردن به پێ‌ی نرخی کاڵاو پێداویستی
ڕۆژانه‌ی ژیانی خه‌ڵکی دیاری نه‌کراوه، گه‌ر نرخی کاڵاکان هه‌رچه‌ند
به‌رز ببێته‌وه به‌ڵام داهاتی خه‌ڵک که‌م ده‌بێته‌وه ، به‌رز
نابێته‌وه ! یان هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌بێت ، بۆیه خه‌ڵکی به له 90%
پێداویسته‌کانیان ڕاناگه‌ن و ناتوانن بیکڕن و به ده‌ستیان بکه‌وێت ،
واتا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان ده‌که‌وێت ته‌نها به‌شی ڕێژه‌ی که‌می خۆراک و
پێداویستی‌یه سه‌ره‌تایی‌یه‌کانیان ده‌کات و ناتوانن ده‌ستیان بگات
به که‌ره‌سته و هۆیه‌کانی خۆپاراستن و پاکژ که‌ره‌وه و پێویستی
ژیانکردنی خۆیان منداڵه‌کانیان .
ده‌ڵێن ... ئێستا سنوری کوردوستان وه‌ک جاران نه‌ماوه ، ئه‌وێش
بوه‌ته (بازاڕی ئازاد ) و به ئازادی هه‌موو کاڵاو پیداویستی یه‌کی
مۆدێرنی سه‌رده‌م له و په‌ڕی وڵاته‌وه ده‌توانرێت بهێنرێت بۆ
کوردوستان و هه‌ر ئێستاش گه‌ر پاره بۆهه‌موو هه‌بێت ده‌توانن وه‌ک (
فیرعه‌ونه‌کان ) ژیانی شوشه‌یی بۆ خۆیان دروست بکه‌ن و ( شاری
خه‌ونه‌کان ) بکه‌نه شاری واقیعی دوور له ژیانی ئێستایان . که‌واته
گه‌ر موچه و کرێ و داهاتی خه‌ڵک به پێ‌ی نرخی ڕۆژ و ساڵانه‌ی
پێداویستی‌یه‌کان دابین نه‌کرێت و بیمه‌ی بێ‌کاری پێویست به هاوڵاتیان
نه‌درێت ، ئه‌وا خه‌ڵک ناتوانن به‌بێ خه‌م و ترس و ئاخ هه‌ڵکێشان ژیان
بکه‌ن.
دووه‌م: وه‌گه‌ر لیژنه‌ی تاقیگه‌ری
ته‌ندروستی ( وڵاتێکی تر ) بڕواته کوردوستان و بچوکترین پشکنین له
هه‌رشوێنێکی کوردوستاندا ئه‌نجام بدا ئه‌وا ده‌توانێت هۆی ته‌شه‌نه‌ی
په‌تاو نه‌خۆشیه‌کان زۆر به سانایی دیاری بکات گه‌ر یه‌که‌م پشکنین
له‌ئاوه‌وه ده‌ست پێ بکات ئه‌وا سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی په‌کتریاو
ڤایرۆس ده‌دۆزێته‌وه ..! گه‌ر له شوێن و ژینگه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان
ده‌ست پێ بکات ، تێ ده‌گات که بێجگه له‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی هیچ
ئاوێکی خواردنه‌وه نیین و له ئا و دوورن و نه‌بونی ئاو ڕۆژانه ژیانی
خه‌ڵکی تاڵ کردوه ، له هه‌مان کاتدا زێراب و ئاوه‌ڕۆکان تێکه‌ڵ به
ئا وی بیره‌کان و بۆریه‌کانی شار و شارۆچکه و گه‌ڕه‌که‌کان بوه ، وه
ته‌نکی و سه‌رچاوه‌ی ئاوه گشتی‌یه‌کان له پیسی پارێزگاری ناکرێت و
پاک ناکرێته‌وه و گرنگی پێ نادرێت . وه له هه‌ندێ شوێندا زێراب و
پاشماوه‌کان دانه‌پۆشراوه و ئاوه‌ڕۆی بۆ نه‌کراوه و منداڵان و
گیانداران پێکه‌وه گه‌مه‌ی تێدا ده‌که‌ن و به نێو شوێنی ژیانی
خه‌ڵکدا وه‌ک ڕه‌شمار ڕاکشاوه و به ده‌وری خۆیدا ژه‌هر و به‌کتریا
فرێ ده‌دات و له گه‌ڵ لیکی گیانداران و منداڵاندا تێکه‌ڵ ده‌بێت و
ئوتۆماتیکی به‌کتریا و ڤایرۆسی نه‌خۆشی و په‌تاکانی ئه‌نفلۆنزا وکولێرا
و مه‌لاریا و گرانه‌تا و سکچون و ڕشانه‌وه له هه‌موو وه‌رزێکدا به
زیندویی زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه ..! وه نه‌بونی کاره‌باو
سوته‌مه‌نی که هۆیه‌کی سه‌ره‌کی ژیانن له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا ،
خه‌ڵک له‌مه‌ش بێ به‌شن ، وه ئه‌گه‌ر بونیشی هه‌بێت وه‌ک له
سه‌ره‌وه ڕوونم کرده‌وه خه‌ڵک له به‌ر نه‌بونی پاره ناتوان له
بازاڕی ره‌شدا بیکڕن و لێ‌ی به‌هره‌مه‌ند بن تا بتوانن ئاوی پێ بکوڵێنن
و ساردی بکه‌نه‌وه و به‌کاری بهێنن ، وه پاره‌شیان نی‌یه تا ئاوی
بێگه‌ردی غازی به‌کار بهێنن .
که‌واته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کان پاره‌یه ، پاره بۆهه‌ژاران
نی‌یه و ده‌سته‌ڵاتدارانیش لێ‌ی تێر نابن !
ئایا ده‌سته‌ڵاتێک ، کاری ڕۆژانه‌ی ته‌نها بۆ پاراستن و گه‌شه‌ی
سه‌رمایه و جێگیری تاکه ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌هایی خۆی بێت ، چۆن خۆی
نابێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاری و په‌تاو نه‌خۆشیی ؟
11 .10 .2007
Kamaran91@gmail.com
|