پێوه‌ره‌کانی نه‌وشێروان بۆ کاندیدبوون
بۆ هه‌ڵبژاردنی ''په‌رله‌مان'' !

موحسین که‌ریم
به‌پێی هه‌واڵێک که له سایتی (سبه‌ی)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، نه‌وشیروان
مسته‌فا پێوه‌ره‌کانی خۆی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر لیسته‌که‌ی
ئه‌و خۆیان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵده‌بژێرن به‌وه دیاری ده‌کات
که ده‌بێت" پسپۆڕ‌و ئازا‌و رابردوو پاک" بن.
هه‌رچه‌نده ناوی کاندیده‌کانی لیستی نه‌وشیروان هێشتا دیارنیه، تا
ئینسان بتوانێ بزانێت که ئایا ئه‌وانه رابردویان پاکه یان نا،
به‌ڵام بێگومان نه‌وشیروان خۆی یه‌که‌م که‌سی لیسته‌که ده‌بێ. با
له‌پێوه‌ری پسپۆڕی پیشه‌یی و ئازایه‌تی بگه‌ڕێین، که نه‌وشیروان بۆ
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ده‌کاته مه‌رج، ره‌نگه هه‌ریه‌که له‌مانه
بیانویه‌کی هه‌بێت وبکرێ پاساوبکرێن. به‌ڵام رابردووپاکی پێویست به‌وه
ده‌کات که هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکرێ.
هه‌ڵبه‌ته نه‌وشیروان لێکدانه‌وه‌و پاساوی خۆی هه‌یه بۆده‌سته‌واژه‌ی
رابردووپاکی، به‌ڵام ده‌کرێ زۆرلێکدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه بکرێ و هه‌موو لێکدانه‌وه‌کانیش به‌ڵگه‌و بیانوو و
پاساوی لۆجیکیانه‌یان هه‌بێت.
ده‌کرێ پێوانه‌یه‌ک بۆ رابردوپاکی ئه‌وه‌بێت که که‌سێک که ده‌یه‌وێ
ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵک پێشتر خزمه‌تکاری رژێمی تاوانباری به‌عس
نه‌بووبێت و ده‌ستی نه‌بووبێت له سه‌رکوتی خه‌ڵکدا. که که‌سانی
له‌وبابه‌ته له‌ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی دا زۆره‌و بگره له‌ناو
لایه‌نه‌کانی دیکه‌شدا که‌م نین. ره‌نگه لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیکه
ئه‌وه‌بێت که ئه‌و کاندیدانه نابێ له‌ریزه‌کانی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا کاریان کردبێت یان کاریان بۆ بکه‌ن، که له‌و
نمونانه‌ش له‌ناو حیزبه ناسیۆنالیستی وئیسلامیه‌کانی کوردستاندا
زۆره!
ره‌نگه رابردوو پاکی بۆ خه‌ڵکێکی زۆر بکاته ئه‌وه‌ی که ئه‌و
لایه‌نانه‌ی پێشله‌شکریان بۆ ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رست و دڕنده‌و
فاشسته‌کانی ناوچه‌که به رژێمی به‌عیشه‌وه کردبێت، نابێ کاندیدیان
بۆ په‌رله‌مان هه‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی و پارتی و
سۆشیالیست و ئیسلامیه‌کان بێبه‌شده‌بن له خۆکاندیدکردن بۆ په‌رله‌مان،
به‌ڵکو نه‌وشیروانیش سه‌ری سه‌لامه‌ت ده‌رناچێت. نه‌وشیروان به
دانپیانانی خۆی، له دوارۆژه‌کانی شه‌ری عێراق وئێراندا، پێش سوپای
پاسداران که‌وتوه بۆسه‌ر کێڵگه نه‌وته‌کانی که‌رکوک، و سه‌ره‌نجامی
ئه‌م خۆشخزمه‌تیه‌ی ئه‌و سه‌رکرده ریفۆرمخوازه‌ش هارکردنی رژێمی
به‌عسی لێکه‌وته‌وه که وه‌کو دڕنده‌ی بریندار په‌لاماری خه‌ڵکی
بێ‌دیفاع و به‌شمه‌ینه‌تی لادێکانی کوردستان ، به‌تایبه‌تی گه‌رمیان و
قه‌ره‌داغی دا‌و به کاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال ئه‌و تراژیدیه
ئینسانیه ته‌واوبوو!
بێجگه له‌مانه‌ش، ره‌نگه زۆر پێوانه‌ی دیکه‌ش هه‌بێت بۆ دیاریکردنی
رابردوو پاکی یان رابردوو پیسی! له‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان بۆ
نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک کاندید ده‌که‌ن تا چه‌نده ده‌وریان هه‌بوه له
هه‌ڵلوشینی داهات و ده‌رامه‌تی خه‌ڵکی به‌شخوراو و زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان و خه‌ڵکیشیان بۆ نانی شه‌و موحتاج کردبێت، که ره‌نگه
نه‌وشیروان بیه‌وێ له‌مباره‌وه داوێنی خۆی پاک نیشان بدات، به‌ڵام
له‌وه ناچێ بێجگه له به‌شێک له رۆشنبیرانی نارازیی ناسیۆنالیستی
کورد و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌وشیروان، که‌سانێک هه‌بن تاقه‌تی
ئه‌وه‌یان هه‌بێت سه‌ر به‌م بازاڕی پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی نه‌وشیرواندا
بکه‌ن!
له دانپێدانانێکی نه‌وشیروان خۆیدا له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی
یه‌کێتیه‌وه، نزیکه‌ی ده‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر که ئه‌وکات خۆی جێگری
سکرتێری یه‌کێتی بوو، یه‌کێتی وپارتی پێش شه‌ری ناوخۆش %70ی داهاتی
کوردستانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش کردبوو. کێ ده‌توانێ
به‌رپرسیارێتی نه‌وشیروان له‌و تاڵان وبڕۆیه پاک بکاته‌وه که
حیزبه‌که‌ی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان و سفره‌ی به‌تاڵی ئه‌وان
ئه‌نجامی داوه، له‌کاتێکدا بۆ چه‌ندین ساڵیش دوای ئه‌و دانپیانانه‌ی
هه‌رکه‌سی دوه‌می یه‌کێتی بووه!؟ ئایا ئه‌و داهات و سامانه‌ی که خۆی
وهاوڕێکانی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا له‌ناو یه‌کێتیدا کۆیان
کردۆته‌وه، یان ئه‌و خانه‌نشینیه سیاسیه‌ی که تاڵه‌بانی پێی به‌خشی
بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیای ووشه، یاخود ئه‌و مووچه
سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌یه‌ی که هاوکارو هاورێکانی له خه‌زێنه‌ی
یه‌کێتیه‌وه ده‌یاندرێتێ، ئه‌گه‌رخۆشی ئێستاش پاره‌ی خانه‌نه‌شینی
یه‌کێتی وه‌رنه‌گرێت،کێده‌زانێ، ئایا هه‌موو ئه‌وانه به‌شێکی ئه‌و
داهاته دزراوه‌ی خه‌ڵک نین که ئه‌م به‌رێزانه نۆشی ده‌که‌ن و
ده‌شیانه‌وێ پێیان بوترێ فریشته‌ی سپی!
خاڵێکی دیکه‌ش که دیسانه‌وه به‌زیانی نه‌وشیروان ته‌واو ده‌بێت
ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی ده‌وریان هه‌بوه له خۆشکردنی ئاگری شه‌ر و
کوشتارو تیرۆرکردنی نه‌یارانی سیاسی، له پیلانگێری و سه‌رکوتی خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانیخوازانه‌ی خه‌ڵک و کرێکارانی کوردستان، مافی
ئه‌وه‌یان نه‌بێت خۆیان بۆ په‌رله‌مان کاندید بکه‌ن. له‌م حاڵه‌ته‌شدا
بێجگه له کاندیده‌کانی یه‌کێتی وپارتی وده‌سته‌و تاقمه
ئیسلامیه‌کان، نه‌وشیروان و کاندیده‌کانیشی رووی مه‌جلیسیان نابێت!
هه‌میشه له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چه‌کداری کوردستاندا ناوی نه‌وشیروان
له‌گه‌ڵ پیلانگێری دژی نه‌یاره‌کانی له‌ناو یه‌کێتیدا، تیرۆری
نه‌یارانی سیاسی، کوشتاری دیله‌کانی شه‌ر،چ شه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا وچ
ته‌نانه‌ت شه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا، و
سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندازیاری شه‌ری نێوان یه‌کێتی ولایه‌نه‌کانی دیکه
جیانابێته‌وه. نه‌وشیروان به‌چییه‌وه رابردوی خۆی به‌پاک داده‌نێ که
راسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتی لیژنه‌کانی تیرۆری یه‌کێتی له ساڵانی
حه‌فتاکان و هه‌شتاکاندای له‌ئه‌ستۆبووه، که هه‌ندێ جار هاورێکانی
خۆشی لێی ده‌باز نه‌بوون!
نه‌وشیروان نه‌ک هه‌ر رابردوی به‌ڵکو حازریشی پاک نیه. ئه‌گه‌ر له
ساڵی 1983دا سه‌ری بڕاوو سکی هه‌ڵدڕاوی دیله‌کانی حیزبی شیوعی عیراقی
کرده دیاری ده‌ستی مفاوه‌زاتی حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسدا،
ئه‌وا هێشتا خوێنی 5 هه‌ڵسوراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
به‌شه‌قامه‌کانی سلێمانیه‌وه ماوه که نه‌وشیروان کردنیه دیاری بۆ
خوانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر سفره‌ی سه‌رۆکی سوپای پاسدارانی رژێمی درنده‌ی
ئیسلامی ئێران، ئاغای ره‌حیمی سه‌فه‌وی له تاران له ساڵی 2000 دا.
ئه‌وکاته‌ی که یه‌کێتی به سه‌رکردایه‌تی مه‌یدانی و راسته‌وخۆی
نه‌وشیروان مسته‌فا ، ئاووکاره‌بایان له‌باره‌گای سه‌رکردایه‌تی حیزبی
ئێمه بڕیبوو، چه‌ند چرکه‌یه‌ک به‌ر له تیرۆری هاورێییانی ئێمه،
وه‌فدێکی سه‌رکردایه‌تیمان به نه‌وشیروانی ووتبوو که بۆچی
ئاوکاره‌بای با‌ره‌گاکه‌مانتان بڕیوه؟ له‌وه‌ڵامدا نه‌وشیروان به
ده‌ستوری ئاغای دێ ووتبوی" ئاو‌و کاره‌با هی ئێمه‌یه‌و نایده‌ین
به‌ئێوه!".
نه‌وشیروان نه‌ک ئاماده‌بوو که نان و ئاو‌و کاره‌با له نه‌یارانی خۆی
ببرێ، به‌ڵکو سه‌ریشی ده‌بڕین! ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عیراقدا کرد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و حیزبه هه‌ر
ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرد که ئێستا نه‌وشیروان خۆی به‌شێکیان ده‌ڵێته‌وه.
نه‌وشیروان کاتێک ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست بووه نه‌ک شتیکی نه‌کردوه که
جیاوازبێت له‌وانه‌ی که ئێستا شمشێریان لێهه‌ڵده‌سوڕێنێ، به‌ڵکو
له‌وان زیاتر‌و خراپتری کردووه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌ری گه‌نده‌ڵیان
پێده‌فرۆشی، هه‌روه‌کو ئه‌ویان کردوه‌و وه‌کو ئه‌و ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر
نه‌وشیروان وه‌کو ئاغای لادێ، نه‌ک وه‌کو سیاسه‌تمه‌دارێکی شاری،
نه‌یارانی سیاسی خۆی له‌خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی بێبه‌ش بکات،
نه‌خوازه‌ڵڵا ژیانیشیان پێره‌وا نه‌بینێ و قه‌تڵوعامیان بکات، ده‌بێ چ
گره‌نتیه‌ک هه‌بێ که ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بچێته ده‌سه‌ڵات و رووبه‌روی
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک بێته‌وه، که به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته‌وه، خه‌ڵک
ناچار به‌به‌کارهێنانی چراو فانۆس نه‌کات و له تینوانیشدا نه‌یان
خنکێنێ، ئه‌گه‌ر ره‌حمیان پێ‌بکات و به‌زیندوویی و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
گوله بارانیان نه‌کات!؟
23-04-2009
|