په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٦\٢٠٢٤

    پێویست بە ژماردنی شەوەکان ناکا.


دڵکەش قادر

باسی برینی چیام بۆ مەکە
من نغرۆم لە برین
لە ناو لێڵیی چیام.

باسی ونکردنی ئەندێشە مەکە
من خەریکی نووسینەوەی نەشیاوەکانم
لە ناو ونکردنی ونبووندا.

باسی بارانم بۆ مەکە
من لەبیابان ون بووم،
دڵم پڕە لە ''کاکتۆز''ی ژیان.

باسی رووناکییم بۆ مەکە
من شەوگارم پڕە لە تەنهایی
سینەم چرچ بۆتەوە
سێوی باغی ئیرەمم
پڕە لە گریان.

لێرەوە پێویست بە ژماردنی شەوەکان ناکا
پێویست بە رەواندنەوەی خەو ناکا
پێویست بە ورتەورتی بێسوود ناکا
ئیتر تا رۆژی زیندووبوونەوە لێرە نابی.


سلێمانی

ماڵپه‌ڕی دڵکەش قادر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک