پێویسته ئه‌نفال بخرێته به‌یته میللیه‌کانه‌وه.

کازیوه ساڵح
گرنگ نیه پسپۆڕی ده‌روونی بیت
گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده به هه‌سته‌وه بنواڕیت بتوانیت مرۆڤ بخوێنیته‌وه،
گرنگیش نیه چ بانگه‌شه‌یه‌کی نیشتمانی ده‌که‌یت ،
گرنگه ئه‌وه‌نده به خۆشه‌ویستیه‌وه له به‌رانبه‌ر بنواڕیت له پێداویستیه‌کانی
بگه‌یت.
ئه‌نفال ئه‌و جینۆساید وکاره‌ساته‌یه به‌رله
خوێندنه‌وه پێویستمان به ستراتیژه‌یه‌کی ئه‌خلاقیانه‌ی نوێ هه‌یه بۆ
پێداچوونه‌وه‌ی مێژوومان به گشتی و ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانمان به تایبه‌تی ،تێگه‌شتنمان له ئه‌خلاقی
بکه‌ر وئایدۆلۆژی و ستراتیژی کارکردنیان،کاریگه‌ری ئه‌و ستراتیژه له
سه‌ر ده‌روونی تاک تا چه‌ند به مرۆڤێکی به‌عس‌ئاسا و به‌عس ڕفتار هێشتوویه‌تیه‌وه
یان مرۆڤێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه کوشنده. جگه له پێویستی سه‌پاندنی
وه‌کو ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی سه‌پێنراو نه‌ک داواکراو ته‌وه‌ری کارکردن و
ڕاڤه‌کردنمان بووه.
له چه‌ند دیدار و نووسینێکدا هه‌ندێکیان هێشتا بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه
ئاماژه‌م به زیاتر له دوازده خاڵکردوه بۆ
زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه ،که دیاره پێویستمان
به هه‌نگاوی هه‌ژێنه‌ر و گۆڕانی ئه‌خلاقیانه‌ی گه‌وره هه‌یه ،به‌راورد
به‌و ده‌سته‌و سانی و چه‌ق به‌ستنه‌ی له قسه‌ی نه‌رێتتی و یادکردنه‌وه‌ی
کاڵ و میللی بۆ کاره‌ساتی زیندوو چی له هه‌ناوودا هه‌ڵنه‌گرتووه بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێکی گرنگی یاده‌وه‌ری و بیر‌و باوه‌ڕ و ئه‌خلاقی هه‌موو
تاکێك.دوو له‌بۆچوونه‌کانیشم یه‌کێکیان گواستنه‌وه‌ی ئه‌نفاله له ڕه‌هه‌ندی
به‌زه‌ییه‌وه بۆ ڕێز ،ئه‌وی دیش داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفاله له نێو به‌یته
میللیه‌کان و شیعره کلاسیکیه‌کاندا .وه‌کو ئه‌زانین ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار
زۆری له ئه‌نفال به‌جێماوه‌کان وکوردیش به گشتی نه‌خوێنده‌وار وبه‌ته‌مه‌نه‌کانن،لاوه‌کانمان
زۆربه شه‌هید وئه‌نفالکراون ، سروشتی کورده‌واریشه شه‌یداییه‌کی زۆر
له مرۆڤی کورددا به‌دی ده‌کرێت بۆ شیعر،به تایبه‌ت شیعره کلاسیکیه‌کان
،هه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ش هاوشانی فاکته‌ره‌کانی دی ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه
له زیندوو ڕاگرتن و هه‌ڵگیرسانی هه‌میشه‌ی شۆڕش و کوردایه‌تی کردن له
نێو ڕیزی نه‌خوێنده‌واران و به‌ساڵاچوانی کورد ، له گه‌ڵ هه‌موو کاره‌سات
ونه‌خوێنده‌واری ونه‌بوونیه‌کانیشدا زۆربه‌ی به ساڵاچووانی کورد به
ده‌یان به‌یت شیعری سه‌باره‌ت به‌و دیارده وڕووداو کاره‌سات و شۆڕش و
ڕه‌مزه نیشتمانیه‌کانی کوردده‌زانێت و زۆر جار ده‌یکات به وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداو دیاردانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.ئه‌و
هه‌ڵویسته‌ش له جه‌هل ونه‌زانینی به ساڵاچوانه‌وه نه‌هاتووه ، به‌ڵکو
به پێچه‌وانه‌ی هۆز _مۆدێرنه‌کانی ئه‌مڕۆ ،له ڕێزگرتنیان بۆ خوێنده‌واری
وخوێنده‌واران وبیری شۆڕشگێڕی شاعیران بووه له‌و وته وشیعرانه‌ی که
گوزارشتکه‌ر بووه له‌سۆز وده‌ربڕین وبیری شۆڕشگێڕی ئه‌وان.له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفال له به‌یته میللیه‌کاندا ئه‌رکی
هه‌موو دڵسۆزێکی ئه‌و کاره‌ساته‌یه ئه‌و توانایه له خۆیاندا ده‌بینن،که‌ره‌سته‌یه‌کی
ساکار و دوور له ته‌م و مژی سه‌رده‌م بۆ ئه‌و چینه‌ی ناو ئه‌نفال به‌رهه‌م
بهێنێت وبۆ چینی به ساڵاچووان به گشتی که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو
بایه‌خێکی مرۆیین و ئه‌وه‌شی له ده‌ستی ئێمه‌دایه به‌رهه‌م هێنانی
ئه‌و فاکته‌ره‌یه که به یه‌کێک له فاکته‌ره رۆحیه‌کانی ئه‌وان ده‌ژمێردرێت.
وه‌کو خۆم له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵمداوه به هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی
له توانای خۆمی ڕادبینم بکه‌ومه خزمه‌تی ئه‌و تراژیدیا گه‌وره ، له
لێکۆڵینه‌وه، وتار ، چیرۆک ،بواره‌کانی ڕۆژنامه‌وانی دیدار ، ریپۆرتاژ
، هه‌واڵ ، کاری رێکخراوه‌ی ، کاری که‌سی به نامه ناردن وئاگادارکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته سیاسی و مرۆییه جیاوازه‌کانی جیهان ،ڕێپێوان وکۆبوونه‌وه
وهه‌ر بۆنه وکارێکی دی سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته پێم کرابێت ،دواجاریش
ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕم پێیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفاله له به‌یتی
میللی‌دا ،ئه‌و هه‌وڵه‌شم تاقی کرده‌وه، ڕاسته ئه‌وه‌ی نووسراوه شیعر
نیه و شیعر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و زۆر که‌من ئه‌وانه‌ش به
شاعیریان ده‌زانم و منیش ڕۆژێ له ڕۆژان نه شاعیر بووم و نه شیعریشم
بڵاوکردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی خراوه‌ته ڕوو ده‌قێکی میللی کێش و سه‌رواداره
بۆ گۆرانی ده‌گوونجێت ، له په‌راوێزیشیدا ئه‌و روونکرده‌وه‌م داوه
.له‌و ده‌قه‌شداهه‌وڵم داوه وه‌کو بڕوای خۆم که پێم وایه پیویسته
ئه‌نفال له ره‌هه‌ندی به‌زه‌یی وده‌رۆزکردنه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ ره‌هه‌ندی
ڕیز و هێز به هه‌مان ڕیتم ،له له‌و لاوانه‌وه و سۆز نووسێی هه‌تا
ئێستا میلله‌تی کورد به به‌ری ئه‌نفالی بڕیوه ده‌ست پێده‌کات وله کۆتاییدا
له‌و سۆزنووسێ یاخی ده‌بێت ده‌بێت به شیاوی ڕیز وسه‌ربڵندی و هێزی و
زاکیره‌ی له بن نه‌هاتووی چیاکان،ده‌بێت به هۆشیاری لای ئه‌و ویژدانه
مردوانه‌ی دان به گه‌وره‌ی ئه‌و مرۆڤه قوربانی وئه‌و کاره‌ساته‌دا
نانێن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی وا نیمایش ده‌کات ئه‌و کاره‌ساته میلله‌ته‌که‌ی
بگه‌یه‌نێت به ئامانجه پیرۆزه‌کانی، هه‌و وه‌کو چۆن هه‌موو ئه‌و
میلله‌تانی خاوه‌نی مێژووی جینۆسایدن به شیوه‌یه‌ک زیندوو ،پیرۆز وبڵند
و شانازی هێنه‌ر ڕاگیرا،کردنی به خاوه‌نی تایبتمه‌ندیه‌تی وشوناس
وده‌وڵه‌ت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشداری ده‌دات که لێزانانه مامه‌ڵه‌ی
له گه‌ڵدا بکرێت به ئاگا بین له دوو باره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ،داوا ده‌کات
له گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌سته خوشک به‌زیندویه‌تی وپیرۆزی بمێنه‌وه
و..تد.
بێ گوومان ئه‌وه‌ش بۆ هێزی جاش وڕه‌فتار به‌عسی و هێزی هۆز-مۆدێرنه
فاکته‌ری هه‌و نه‌کراوون ، له ڕابردوودا هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتداران
ڕووبه‌ڕوو بێ شه‌رم ده‌یانگووت نابێت باس له ئه‌نفال بکه‌ن ،پاشان
قه‌باره‌ی فایله‌کانیان ده‌رکه‌وت ئه‌و غه‌مه له دڵ ڕه‌وییه‌وه ئه‌و
نهێنێ کوشنده‌یه چی بێت ئه‌مانه بگه‌یه‌نێته وه‌ها ئاقارێک ،ئه‌مڕۆش
هێزی هۆز مۆدێرنه باشترین نوێنه‌رییان ده‌کات وله کیشوه‌ره‌کانی
تریشه‌وه سوچی پاره ده‌بینن و ڕه‌فتاری به‌عس ده‌ژێننه‌وه‌و ئه‌وه‌یان
پێیان بکرێت به‌و که‌سانه‌و به‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌که‌ن باس له ئه‌نفال
وکێشه نیشتمانیه‌کانی کورد بکات( به ناوی راستی خۆشیانه‌وه ئه‌ندامن
له‌و یه‌کانه‌ی به‌رگری له ئه‌نفال ده‌کات،ئه‌وه‌ش ته‌نها واتای سیخوڕ
بوونیان ده‌کات له‌و شوێنانه‌دا) ،ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕۆحی ئه‌تک کردن وپارچه
پارچه بوونی کوردی تێدا نه‌بێت ،داوامان لێ ئه‌که‌ن ئه‌وه‌نده باسی
ئه‌و بابه‌ته‌کانمان بکه‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانمان دڵی پێ خۆش بکات و گوێی
لێ بگرێت ،ئه‌گه‌ر ئاوڕێکمان له هه‌ستی به ساڵاچوان و نه‌خوێنده‌وارانی
ئه‌نفال دایه‌وه ،ئاوڕدانه‌وه‌که ده‌بێت به به‌د ناوی و قسه‌ی سه‌ر
ته‌نوور .من تا ئه‌و په‌ڕی سۆز .سۆز و به‌زه‌ییم به‌رانبه‌ر ئه‌و تاکانه
هه‌یه‌که‌پرۆگرامی به‌عس ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له سه‌ریان هه‌بووه ،به
هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن ئه‌و ڕۆحی ئه‌تک کاری وتووند وتیژی و ڕکبه‌رایه‌تی
و جوداخوازییه له خۆیاندا ڕیشه کێش بکه‌ن وڕزگاریان بێت له ڕفتاری
به‌عسیانه ،نه‌بن به چه‌ندین ناوی نابووت و ده‌زگای نابووت وکه‌ناڵی
نابووت ده‌مامکدراو خاوه‌نی هه‌ڵوێستی پارادۆکسی بۆ ئه‌تکاری له بری
خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی. بۆیه هه‌رگیز هه‌ڵگری ڕک و وه‌ڵام نه‌بووم بۆ
ئه‌م بابه‌تانه‌و ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌شم ته‌نها له پیرۆزی ئه‌تکردنی
ناوی ئه‌نفاله‌وه هاتنه وتن ، ده‌نا وه‌ڵامی من هه‌میشه بۆ ئه‌م
جۆره مرۆڤی نائایدیاڵ وناساغانه ،فه‌راهه‌م هێنانی به‌رهه‌مێکی
ڕاڤه‌کاریانه‌بووه بۆ ئه‌و کرداره ناسروشتی ونادروستانه.وه‌کو خۆم
گه‌ر که‌سێک له میانه‌ی سوکایه‌تی وبێ حورمه‌تی کردن به من ده‌سه‌ڵات
و پاره‌ی ده‌ست بکه‌وێت و یان هه‌ندێک له باری ده‌روونی ناساغی سووک
بێت ،ئه‌وا بێ گوومان ئاماده‌م به ئاگایی خۆم وبه ناوی خۆی چی ئه‌وێت
بیڵێت به بێ ئه‌وه‌ی بڵێم پشتی چاوت برۆیه ، لام گرنگه ئه‌وان بگه‌ن
به‌و به‌خته‌وه‌ریه مادام ده‌رونیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه داوایان لێ ده‌کات،مادام
کاری ئێمه‌ش جوانکردنی ژیان وگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها وبه‌خته‌وه‌رییه بۆ
مرۆڤ .غه‌میش نه‌خۆن له سه‌ختی ئه‌و چیایه شانازی منه وشه‌رمه بۆ
هه‌ندێک سه‌ختر و خۆڕاگرتر وئاسووده‌ترم،ئاسووده به‌وه‌ی هۆشیارم
له‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له ده‌ستبه‌رکردنی شوناسدا ده‌دۆزێته‌وه ،خه‌ڵکێکیش
شوناسی خۆیان له ده‌ستده‌ده‌ن بۆ ئه‌تکردنی شوناسی من وبێ شوناس و
سه‌ر نه‌وی ده‌مێننه‌وه. ئاسووده به‌وه‌ی هۆشیارم له‌وه‌ی ژیانی پاش
مه‌رگ جوانتره له ژیانی ئاسایی و هه‌میشه ململانێ مه‌رگ ده‌که‌م، مه‌رگی
هه‌موو فاکته‌ره قێزونه‌کان و ئێستاش له‌و جوانیه‌ی ژیانی پاش مه‌رگدا
ده‌ژیم ، ئه‌و هێزه‌ش وا ده‌کات خه‌ڵکێک ململانیه‌ی ژیان بکات وخۆی
بگه‌یه‌نێت به مه‌رگی واتاکان ،ته‌نانه‌ت مه‌رگی ناوی خۆشی .مرۆڤی بێ
ئاگا نازانێت له کوێدا جه‌خت له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک زۆر کرا له‌وێدا
قه‌یران هه‌یه ،به‌ڵام من ئه‌زانم کاتێک مرۆڤێک هه‌تا ئاستی مه‌رگ حه‌ز
ده‌کات تێکم بشکێنێت واته هه‌تا ئاستی مه‌رگ سه‌رساممه ،به‌ڵام ناهۆشیاریه‌که‌ی
ڕێگره بیگه‌یه‌نێت به ڕاڤه‌کردن . ئه‌وه‌ش ڕێگه‌یه‌کی
دووره و ته‌نها کۆچبه‌ری ڕاسته‌قینه ده‌توانێت بیگاتێ
''
کۆچبه‌ره ڕاسته‌قینه‌کانیش ئه‌وانه‌ن له پێناوی کۆچدا کۆچ ده‌که‌ن به
د‌ڵێکی سووکی وه‌کو میزه‌ڵدانه‌وه...بۆدلێر''.
بۆ بینینی ده‌قه‌که کرته له سه‌ر
ئه‌و
لینکه بکه:
|