٢٨\٩\٢٠١٢
پێویستە
بەردەوامبین.

یوسف خەلیل
لێرە کەس نیە نەبووبێتە قوربانى یا قوربانى بەرنەکەوێت ، واتە هەمووى
رەنجى تێدا داوە و مافى خۆشیەتى داوا بکا و رەخنە بگرێت..
بێگومان هەڵەکانیش هەر خۆمانین کە نەمان توانیوە وەک پێویست هەنگاو
بنێن و بۆشایمان دروست کردووە بۆ دەوروبەر تامەلەى تێدا بکات..!
لەهەمان کاتیشدا ئەو کەسانە راستە بۆ بەرژەوەندى خۆیان هەڵە و
بۆشاییەکانى ئێمەیان قۆزتۆتەوە بەڵام بریشکیشى بەر ئێمە کەوتووە ..
ناکرێت بەکەم سەیرى رووداوەکان بکرێت کە بەدرێژاى مێژوو ناڵاندومانە
بەدەستیانەوە ..لەو سایەدا دەسەڵاتمان بۆ گەڕاوەتەوە ، بەڵام بەداخەوە
تا پریشکێکى بۆ چینى ژێرەوەیە سێ پریشکى بۆ گیرفانى سەرەوەیە!
هەرچەندە بیروراشمان دژى ئەوانى تر بێت حەقیقەت بابەتى تێدا بەرجەستە
دەبێت ! چونکە مێژوو ئەوەى بۆ سەلماندین کە بیروڕاى یەک لایەنە تەنها
دیکتاتۆرى بۆ بەرهەمهێناین تا ئەو ئاستەى مرۆڤ تێیدا لەبرسا مرد!.
بەڵام ئەوەشمان لەیاد نەچێت ئەوروپاش بەئاسانى ئەو زەمینە لەبارەى
بەدەست نەهێناوە ؟ بێگومانبن ئەوانیش بەو قۆناغەى ڕۆژهەڵاتدا خراپتریش
رۆشتوون ! قۆناغ بە قۆناغ و نەوە لە دواى
نەوە گۆرانکاریی
هێناوەتە ئارا.. دەبا ئێمەش ببینە سروشت و پێکەوە هەڵکەین و دوور
کەوینەوە لە یەکدى قڕکردن و جەنگ.. بێزار
بووین ئێدى با رێ لەویستەکانمان نەگرین و تاوێ مرۆڤبینەوە..
هەنگاوى یەکەم لاى ئەوان زۆر گران کەوتەوە بەڵام بۆ ئێمە پێویستە
ئاسانتر بێت ، چونکە هەوڵەکانى ئەوانمان لەبەر دەستایە دەتوانین سود لە
ئەزموونەکانیان وەربگرین و لەو چوار چێوە چەقبەستووەى ئێستا خۆمان
دەرباز بکەین ،خۆشەویستى بکەینە پەیامى ژیان وئایندەى نەوەکانمان چیدى
بێ زەردەخەنە نەهێڵینەوە..
هەریەک لە ڕەگەزەکان کۆمەڵێک کردار لەخۆ دەگرن چ نێر چ مێ پێکەوە یەکدى
تەواو دەکەن دەتوانن ئەو کڵاو ڕۆژنەیە بدۆزنەوە کە ڕۆژى لێوە هەڵدى..بۆ
بەد بەختیش ئێمە دەبێت هەموو رێگەیەک تاقیبکەینەوە بۆ بەدەست هێنانەوەى
هیوا ، چونکە ناکرێت تاسەر ئارام بین و ناکرێت بە پێکەنینى بێ گیان
خۆمان هەڵخڵەتێنین و رێگا چارەش دانەخراوە دەبێت بەردەوام بین بە پەلە
و زوو بکەوینە خۆ کات درەنگە ئارامگرتن چیدى لە سوودى ئێمە نیە با
پەیاممان هەبێت با ئاوردانەوەمان هەبێت و رابردوومان بکەینە جوانترین
فەلسەفەى ژیانمان...
Yousif_kazh@yahoo.com
|