پێویسته گه‌لی
کوردستان له شه‌به‌حیی موسه‌وی و که‌وڕبیش
تێپه‌ڕن!

ئه‌یوب ره‌حمانی
وه‌ک ئاگادارین له ناوخۆی ئێران، دۆزێکی ئازادیخوازی به‌رین به‌ڕێوه‌یه
و ڕۆژانه شاره جۆر به جۆره‌کان ده‌گرێته‌وه و ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایش
کوردستانیشی گرتۆته‌وه. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئاڵۆزیه‌کان به دوای شانۆی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌ستی پێ کردووه و له تارانی پێته‌خته‌وه
سه‌ری هه‌ڵداوه. زاهیره‌ن ئه‌م شه‌پۆله عه‌زیمه ناڕازیه به دوا ده‌نگه‌کانیاندا
ده‌گه‌ڕێن که له دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی و شه‌خسیی خامه‌نه‌یی که
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئینتیساب کردووه، ئه‌وان ده‌نگیان به موسه‌وی یا
خۆ که‌ڕووبی داوه! به‌ڵام ڕێبه‌ر و دیکتاتۆڕی کۆماری ئیسلامی بۆ
پارێزگاری له کۆماره ئیسلامیه‌که‌ی و قایمتر کردنی ده‌سه‌ڵاته
تاقانه‌که‌ی خۆی ناتوانێت ته‌نانه‌ت سیقه به موسه‌وی و که‌ڕوبی بکات
که هه‌ردووکیان پاڵێوراوی شۆڕای چاودێرین و له که‌سانی خۆیی ڕژیمن و
له ڕابردودا له پۆسته جۆر به جۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له هیچ جۆره جه‌نایه‌تێک خۆیان نه‌بوێراوه.
ئه‌مڕۆکه گه‌لانی بندستی دیکتاتۆڕی له ئێران به گشتی و له کوردستان
به تایبه‌تیی به شوێن چکۆله‌ترین مه‌نفه‌زه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نه‌فوسی
ئازادی و سه‌ربه‌ستی بکه‌ن و پاش سیی ساڵ خه‌فه‌قان ئیتر ناتوانن له‌مه
زیاتر ته‌حه‌مولی ئه‌م وه‌زعه بکه‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
گه‌لی کوردستان، ئه‌م گه‌له به درێژایی سیی ساڵه که ماهییه‌ت و
ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌ناسێت و هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی
هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامیه‌وه تا به ئه‌مڕۆکه له دژی ئه‌م
ڕژیمه وه‌ستاونه‌ته‌وه و جار له گه‌ڵ جار و شانۆگه‌ری به دوا
شانۆگه‌ریدا نایان به‌م کۆماره ده‌وته‌وه و کۆماری ئیسلامیش له هیچ
ڕێگاێکه‌وه، چ سه‌رکوت و چ ئارامش، هه‌رگیز نه‌یتوانی گه‌لی کوردستان
بکاته خۆیی و بێجگه له کۆمه‌ڵێکی زۆر که‌م هه‌ل په‌ره‌ست و خۆ به
ده‌سته‌وه‌ده‌ر نه‌بێت که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆیان دۆڕاند، به‌گشتی
ئه‌م گه‌له له دژی کۆماری ئیسلامی وه‌ستانه‌وه و هیچ ته‌وه‌هومێکیان
له خراپ بوون و دواکه‌توو بون و دژه کورد بوونی ئه‌م ڕژیمه سه‌ره
ڕۆیه نه‌بو.
ئه‌مڕۆکه شه‌پۆلێکی به‌رینی ئازادیخوازی به ڕێوه‌یه. ئه‌م شه‌پۆله
ئه‌گه‌ر چی به ناوی "کوا ده‌نگه‌کانمان" هاتۆته مه‌یدانه‌وه، به‌ڵام
له ڕاستیدا نووکی هێرشه‌که‌ی له ناوچون و نه‌مان و ڕوخانی دیکتاتۆڕیه‌ت
و خه‌فه‌قانه! گه‌لی کوردستان سیی ساڵه که به دوا وه‌ها ده‌رفه‌تێکه‌وه‌یه
که له هه‌مو ئێران ئاڵۆزی و شۆڕش بێته ئاراوه. زۆر جاران له
کوردستان ئه‌م ئاڵۆزیه دروست بووه که به داخه‌وه له باقی شاره
گه‌وره غه‌یره کوردیه‌کانی ئێرانه‌وه پشتیوانی لێ نه‌کراوه، هه‌ر
بۆیه شه‌پۆله‌کان نیشتوونه‌وه و به پێچه‌وانه‌ش هه‌ر وا بووه و هه‌مو
جارێک ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریانه نیشتونه‌ته‌وه. ئه‌م
جاره به‌ڵام له‌وه ناچێت که هه‌ر وا به ئاسانی ئه‌م شه‌پۆله
بنیشێته‌وه و جیهانی ده‌ره‌وه و پاڕله‌مانی ئوروپا و وڵاتانی
ڕۆژئاوایی به دواوه‌یه. له لاێکی دیکه‌وه دیکتاتۆڕی ئێران فتواێکی
داوه که ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، سه‌ره‌ڕای نه‌هێنانه‌وه‌ی ده‌نگ ببێته‌وه
به سه‌رۆک کۆمار و له‌وه ناچێت فتواکه‌ی وه‌ربگرێته‌وه و لایه‌نه‌کانی
دیکه‌ش که ده‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانیان به شوێنه‌وه‌یه و ڕه‌فسه‌نجانیش
که بۆخۆی به تاقی ته‌نیا حکومه‌تێکه و ده‌سه‌ڵاتی زۆره پشتیوانیان
لێ ده‌کات، بۆیه پێم وانیه هیچ لایه‌نێکیان به ئاسانی پاشگه‌ست ببنه‌وه
و له‌وه ده‌چێت که ئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته له به‌ینی ئه‌م دوو یا سێ
جه‌ناحه‌ی ڕژیمدا درێژه بکێشێت.
له لاێکی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و خامه‌نه‌یی دیکتاتۆڕ پاشگه‌ست بێته‌وه
یا خۆ دووباره شانۆی هه‌ڵبژاردن وه‌ڕێ بخرێته‌وه، بێ شک جه‌ناحی
ڕێفۆرمخواز دێنه‌وه سه‌ره‌وه و له‌م حاڵه‌ته‌شدا و دوای سه‌رکه‌وتنیان،
پێویسته ئه‌وان به وه‌عده و وه‌عیده‌کانیان که به خه‌ڵکیان داوه
و ته‌نانه‌ت بۆ هێنانه سه‌ر کاریان خه‌ڵک خوێنیان داوه و چه‌ندین که‌س
به هۆی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه گیانیان له ده‌ست داوه، پێویسته که
فه‌زاێکی ئازادتر له ئێستا بخوڵقێنن و ئه‌مه‌ش به قازانجی گه‌لانی وه‌زاڵه
هاتوی ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تییه!
گه‌لی کوردستان به‌ڵام پێویسته که له هه‌ر حاڵ‌دا پاش نه‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر
چی هیچکام له‌و کاندیداتۆڕانه کاندیدای کورد نین و ناشتوانن داخوازیه‌کانی
گه‌لی کوردستان وه‌دی بێنن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته که کورد له
شه‌به‌حی موسه‌وی و که‌ڕوبیش تێپه‌ڕێت، به‌ڵام هاوکات گه‌لی کوردستان
پێویسته له‌م ده‌رفه‌تانه به قازانجی خۆی که‌ڵک وه‌ر بگرێت. ده‌شتوانێت
له شانۆگه‌ری داهاتودا ئه‌گه‌ر وه‌ڕێ بخرێت به‌شدار بێت یا خۆ نه‌بێت،
به‌ڵام پێویسته داخوازیه‌کانی خۆی مه‌تره‌ح بکات. گه‌لی کوردستان
پێویسته که خۆی مونسه‌جم کاته‌وه و ئا له‌م کات و ساته‌دا یه‌ک ده‌نگی
کورد، یه‌کده‌نگی حیزبه سیاسیه‌کان، یه‌کده‌نگی خه‌ڵک، هه‌ر هه‌مو ئه‌مانه
به قازانجی گه‌لی کوردستان و دۆزه مافخوازی و هۆویه‌تخوازیه ڕه‌واکه‌یه‌تی.
بۆ چه‌نده‌مین جاره که ئه‌مه باس ده‌که‌م که ئه‌مڕۆکه ده‌بو حیزبه
به‌رهه‌ڵستکاره کورده‌کان کۆنگره‌ێکی نه‌ته‌وایه‌تییان پێک بهێنایه و
هه‌مو حیزبه‌کان تێیدا به‌شدار بونایه و خۆیان ساخ بکردایه‌ته‌وه که
له‌م کات و ساته‌دا چی‌یان بکردایه و هه‌مو به یه‌ک ده‌نگ یه‌ک به‌یاننامه‌یان
دابایه ده‌ره‌وه و بێ شک گه‌لی کوردستان نه ته‌نیا شانازی به‌و یه‌ک
ده‌نگیه‌ی حیزبه‌کانی ده‌کرده‌وه، به‌ڵکو به هۆی خۆشه‌ویستیێک که به
حیزبه‌کان هه‌یانه م‌و به م‌و داخوازیه‌کانی ئه‌و به‌یاننامه‌یان پیاده
ده‌کرد و ده‌نگی ئه‌وانیان به ده‌نگی خۆیان و ده‌نگی خۆیان به هی ئه‌وان
ده‌ز‌انی و ته‌نیا ئه‌مه ده‌یتوانی سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌له‌که‌مان وه‌دی
بێنێت. به‌ڵام هه‌ر حیزبێک دژی دروست بوونی وه‌ها کۆنگره‌ێک بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بێت، بێ‌شک له ئێستاوه به ته‌مایه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوخۆی
کوردستان و ڕێک هه‌ر ئه‌و سیسته‌مه دیکتاتۆڕیه تاقانه‌یه له
کوردستان پێک بێنێت که کۆماری ئیسلامی له هه‌مو ئێران به درێژایی سیی
ساڵه پێکی هێناوه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه بۆ داهاتوی کوردستان!
ئێستاکه مادام حیزبه‌کان ناتوانن و یا نایا هه‌وێت یه‌ک بگرن و یه‌ک
ده‌نگ له به‌رانبه‌ر وه‌زعه‌که‌دا هه‌ڵوێست بگرن، پێویسته که گه‌لی
کوردستان خۆی له ناوخۆدا یه‌ک بگرێت و خۆی مونسه‌جم کاته‌وه، دروشمه‌کانی
هاوکات له گه‌ڵ باقی شاره گه‌وره‌کانی ئێران که مه‌رگ و نه‌مان بۆ
دیکتاتۆڕه و هه‌وڵ بۆ ڕوخان ده‌درێت، پێویسته که دروشمگه‌لی ئازادی،
به‌رابه‌ری، یه‌کسانی، مافی یه‌کسانی شارومه‌ندی، پاڕله‌مانی ناوچه‌یی،
خوێندنی زگماکی و ڕیفڕاندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و زۆر دروشمی دیکه بێننه
ئاراوه و ته‌نیا کافیه که خۆپیشاندانه‌کان هه‌مو شاره‌کان بگرێته‌وه
و به‌رده‌وام بێت و ببێته هه‌مو ڕۆژه! کۆماری ئیسلامی ته‌نیا ده‌توانێت
بیست تا سیی ڕۆژ به‌رگه‌ی شه‌پۆلی به‌رینی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه
هه‌مه ڕۆژه‌کان بگرێت و بێ‌شک ده‌ڕوخێت و گه‌لی کوردستانیش وه‌ک باقی
گه‌لانی بنده‌ستی ئێران بۆ هه‌میشه ڕزگاریان ده‌بێت له ده‌ستی!
که‌واته ده‌بێت له موسه‌وی و که‌ڕوبی تێپه‌ڕین و دروشمی سه‌ربه‌خۆی
مافخوازی خۆمان به‌رز بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام نابێت پاش که‌وین و نابێت له‌م
حاڵه‌ته‌دا پاسیڤ بین. پاسیڤ بون به مانای دواکه‌وتن له شۆڕشه و ئه‌گه‌ر
هه‌مو پێکه‌وه نخرۆشێین ئه‌م شه‌پۆلانه ده‌نیشنه‌وه و کۆماری
ئیسلامیش له دوای نیشتنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌کان ده‌ست ده‌کاته‌وه به گرتن
و کوشتن و بڕین و هه‌ر ئه‌وه‌ی که سیی ساڵی ته‌واوه ده‌یکات! ڕاپه‌ڕن،
ڕاپه‌ڕن، وه‌رنه ده‌ر له ماڵه‌کان، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان!
28ی جۆزه‌ردانی
2709
rahmayub@yahoo.de
www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|