په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٥\٢٠١٩

پێویستە سایتی وشە داوای لێبووردن لە بنەماڵەی ئیقباڵ مورادی بکات،

حکومەتی ھەرێمی باشووری کوردستان دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە.
 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکانی ماڵپەری «وشە» لەسەر کەیسی قوربانی تێرۆر «ئیقباڵ مورادی» داوا لەو لە ناوەندەی ڕاگەیاندنە دەکات داوایی لێبووردن لە ماڵباتی ئەو گیانبەختکراوانە و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بکات.

ئیقبال مورادی ئەندامی دەستەی رێبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بووە و بە چەندین ساڵ ئەندامی فەرمی و ناسراوی ئەو ناوەندە ماف مرۆڤییە بوو. ناوبراو لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە چەندین جار ھەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو و چەندین جاریش ھەوڵی تێرۆر کردنی درابوو. لوقمان و زانیار مورادی دو گیراوی سیاسی کورد بوون کە لە لایەن حکومەتی ئێران وەک بارمتە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ کرا و لە کۆتایی دا و بە تۆمەتێکی ساختە و ناڕاست لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە دران.


ناوەندی وشە لە راپۆرتێکدا دا چەندین تۆمەتی سەیر و دوور لە راستی دەخاتە پاڵ ناوبراو و سەرچاوەی زانیاریەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ ھەواڵگری عێراق. ماڵپەڕی وشە تۆمەتی دوور لە راستی دەخاتە پاڵ ناوبراو ، لە ھەمان کاتدا تێرۆرکرانی ناوبراو دەخاتە ئەستۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رێگە نادات ئیقبال مورادی ببێتە ئامرازی یەک لا کردنەوەی ململانێی حزبی و ناکۆکی نێوان پارتە سیاسیەکان و ئەمەی ئەوان دەیکەن سوکایەتی و جارێکی تر تیرۆر کردنەوەی ئەو شەھیدەیە.

ناوەندەکەمان لەسەر ئەو باوەڕەیە بە ئەنجام نەگەیاندنی لێکۆڵینەوەکانی ئەو دۆسیە وا دەکات سایتێکی لەو جۆرە ھەوڵ بۆ بەلاڕێدابرنی ببا و پاکانە بۆ دەسەڵاتی تیرۆریستی ئێران بکات.

لە راپۆرتەکەی ماڵپەڕی وشەدا لە زاری رەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان چەندین بابەتی دوور لە راستی باس کراون، بۆیە پێویستە ناوبراویش لەو بارەوە روونکردنەوە بدات، کە ئاخۆ بڕوای بۆ ئەو تۆمەتە ھەڵبەستراوەی دەسەڵاتی ئێران ھەیە بەرامبەر بە زانیار و لوقمان مورادی یان نا؟

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای رەت کردنەوەی تۆمەتەکانی ماڵپەری وشە لەسەر ئیقبال مورادی، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بە سەرئەنجام نەگەیاندنی دۆسیەکە لە لایەن حکومەتی باشووری کوردستان ھۆکاری سەرەکی بابەتی لەو جۆرەن، کە سایتەکانی وەک وشە بێ لەبەر چاو گرتنی راستیەکان زانیاری درۆ بڵاوبکاتەوە. ناوەندەکەمان چەندین جار داوایی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سیستەمی دادی ئەو حکومەتە کردوە کە بکوژانی ئیقبال مورادی بدۆزێتەوە و دادگاییان کات، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھەڵوێستێکیان لەم بارەوە نیشان نەداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوبارە داوا لە حکومەتی باشووری ھەرێمی کوردستان دەکات بکوژانی ئیقبال مورادی شناسایی بکات و بیانداتە دادگا.
 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

١\٥\٢٠١٩

kmmkurdistan@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک