١٢\٤\٢٠١٢
پێویستە تەھا
کەریمی داوای لێبوردن بکا.
ھونەرمەندی دەرھێنەری رۆژھەڵاتی کوردستان لە دوو چاوپێکەوتن لە گەڵ
ماڵپەڕی سبەی و ئیلافی عەرەبی کە لە خوارەوە لینکەکانی بڵاو دەکەینەوە
، داوا دەکات نۆبڵی ئاشتی بدرێت بە تۆمەتباری موستەشار سەعید جاف کە
بەشداری ھەر ٣ ئەنفالی (١،٢،٣) کردووەو لە رۆژنامەکانی بەعسەوە دانی بە
بەشداریکردنیدا ناوە لە ئەنفالکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەم ھۆیەشەوە
مەدالیای ئازایەتی لە لایەن سەدام حوسێنەوە پێبەخشراوە ، وێڕای
دەستخۆشیمان لە کارەکانی دیکەی ھونەرمەند ، بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەم
داوای نۆبڵ کردنەی ھونەرمەند:
- ئیھانە کردنە بە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بە تایبەتیش ئەوانەی
قوربانی دەستی تۆمەتباری ناوبراو بوونە.
- ئیھانە کردنە بە گەلی کورد کە لە روانگەی ھونەرمەندەوە جگە لە
تۆمەتبار سەعید جاف کەسێکی دیکە نەبێت شایانی ئەو مەدالیایە بێ.
بۆیە داواکارین ھونەرمەند لەو وتەیەی خۆی پاشگەز ببێتەوەو داوا لێبوردن
بکا.
تێبینی: ھاوشێوەی سیاسییەکانی کورد ،ئەمە
چەندین مانگە ئەم داوایەمان ئاراستەی ناوبراو کردووە ، کەچی ئامادە
نییە لەبەرامبەر بەم ھەڵەیەی داوای لێبوردن لە کەسوکاری سەربەرزی
قوربانیانی ئەنفال بکا.
بۆ بەشداریکردن و پەیوەندیکردن:
٠٧٥٠٣٧١٤٦٢٠
Alimahmud2001@yahoo.com
لینکی چاوپێکەوتنەکانی ھونەرمەند:
http://sbeiy.com/%28X%281%29A%28ZgrX-0J7zAEkAAAAMWNiMDM3NzEtNGFjMy00OWYzLWEwYmQtNjFiMmQ0NDRhMzg1
YptJ5inUyJmBMKlExyMb3V2xVhA1%29%29/ku/newsdetail.aspx?id=37470&cat=10&title=&AspxAutoDetectCookieSupport=1
http://www.elaph.com/Web/Culture/2011/7/669521.html
ناوەکان:
١- عەلی مەحموود محەمەد چالاکڤان لە بواری ئەنفال ھەولێر
٢- رابەر رەشید رۆژنامەنووس کەرکووک
٣- مافناس و چالاکڤانی مافی مرۆڤ سوئید
٤- د.ناجیح گوڵپی چالاکڤانی مافی مرۆڤ ھەڵەبجە
٥- قادر نادر چالاکڤان لە بواری پرسی ئەنفال سوئید
٦- سامان ساڵەح رۆژنامەنووس سەید سادق
٧- رۆژنامەی گەشەپێدان
٨- کاروان کەریم ھونەرمەند ئاڵمانیا
٩- نەحیبە مەحموود چالاکڤانی مافی ژنان سوئید
١٠- جەماڵ سەید سادقی چالاکڤانی مافی مرۆڤ فینلەندا
١١- عەفان ئەحمەد رۆژنامەنووس ھەولێر
١٢- کارزان حەمید رۆژنامەنووس کەرکووک
١٣- فەرھاد خالید مامۆستا ھەولێر
١٤- ھەڤاڵ نەژاد رۆژنامەنووس و چالاکڤانی مەدەنی ھەولێر
١٥- عەبدوڵا مەحموود نووسەر و چالاکڤانی سیاسی سوئید
١٦- فەرەیدون حەمە رەشید نووسەر و رۆژنامەنوس سویسرا
١٧- کاوە کۆنەپۆشی بەریتانیا
١٨- ئازاد عوسمان ئەندازیار سویسرا
١٩- دارا عەبدوڵا رۆژنامەنووس سەیدسادق
٢٠- زەمان عەبدە سەرۆکی رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٢١- ئومێد شەکیبە دەرھێنەری رۆژھەڵاتی کوردستان بەریتانیا
٢٢- عەتا محەمەد بەرێوەبەری رێکخراوی CDO
کوردستان
٢٣- چرۆ ھەورامی سەرپەرشتیاری پێشووی خانەی منداڵانی ئەنفال
|