١١\٥\٢٠١١
پەخشان
زەنگەنە خۆى نەیدهزانى چى
دهڵێ، چ جاى بینەر؟!

هیوا رەش
لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا بابەتێکى پڕ لە هەڵەى نووسین و داڕشتن و
ڕێزمان و ئیملا و بێناوەڕۆک و بێئاستى برادەرێکى حیزبى شیوعیم خوێندەوە،
ڕێک ئەوەم بیر هاتەوە: لە کاتى خۆیدا کادرێکى حیزب لە شاخ، بە هەر
شێوازێکە هەوڵ ئەدا خۆى فێرى خوێندەوارى دهک،
دواى ئەوەى فێر دهبێ، جارێکیان نامەیەک بۆ
بەرپرسێکى مەڵبەند دهنووسێ، بەرپرسەکەش کە
نامەکەى پێدهگا، دەسبەجێ بروسکەیەک بۆ
کادیرەکە دهنێرێ و داواى لێ
دهکا بە پەلە لە بارەگاى مەڵبەند ئامادە بێ،
کادیرەکەش وا دهزانێ بۆ سۆراخى
زانیارییەکانى ناو نامەکەى بە دوایدا ناردووە، دواى چەند
رۆژێک دهگاتە مەڵبەند و
دهچێتە لاى بەرپرسەکە و پێى
دهڵێ : هاوڕێ بۆچى ناردوتە بە دوامدا،
ئەویش نامەکەى دهداتێ و پێى
دهڵێ : توخوا زەحمەت نەبێ نامەکەى خۆتم بۆ
بخوێنەوە! تومەس نامەکە هێندە بە پەڕپوتى
نووسرابوو بۆى نەخوێندرابۆوە، جا نووسینى ئەو برادەرەش دەق لەو نامەیە
دهچێ مەگەر هەر خۆى بزانێ بیخوێنێتەوە و
هەر خۆشى بتوانێ لێى تێ بگا.
کاتى خۆى شیوعییەکان لە هەر کۆڕ و کۆبوونەوە و مەجلیسێکدا بوونایە،
چاوەڕوانى دەمى ئەوان دهکرا ڕا و بۆچوونى
خۆیان لەمەڕ ئەو گفتوگۆ و دەمەتەقێیانەى هەیە دەر ببڕن و قسەى ئەوانیش
خاتیمەى کەلام بوو، شسوعییەکان هەیبەتێکى وەهایان هەبوو ، هەگبەى
زانیارى بوون، فرە وێژ بوون، ئەمما
قسەکانیان لە جێى خۆیدا و بەسوود بوون، جارێکیان لە ساڵى 1986 لە
شارەزوور لە ماڵێکدا بووین، کابراى خانەخوێ لێى پرسیم: ئێوە زۆر
دهزانن و لە سیاسەتدا
شارەزان، ئەرێ ئەم حکومەتە زاڵمە کەى دهڕوخێ؟
چاوەڕوانى ئەوەى لێم کرد تەوقیتەکەى پێ بڵێم ! منیش بڕوام نەبوو بە شڕە
تفەنگ و فیشەکى ژەنگاویمانەوە وا بە ئاسانى دەروەستى ئەو هێزە زەبەلاحە
پرَ چەک و خاوەن جبەخانەیە بێین، لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامى پرسیارەکەى
هێندە ئاسان نەبوو بتوانم وەڵامى بدەمەوە، نەشمدهویست
بە درۆ پرسیارەکەى بەڕێ بکەم چونکە کابراى خانەخوێ بەوپەڕى متمانەوە
پرسیارەکەى ئاراستە کردبووم، بۆیە هەوڵم دا خۆم لە وەڵامەکەى بدزمەوە
سوودى نەبوو، بە راشکاوانە پێم
گوت نازانم، لە
بێبڕوایى بە قسەکانم گوتى: شیوعییەکان
سڕیان قایمە و شت بە هەموو کەس ناڵێن.
لەم شەوانەدا دوو جار تەلەفۆنیان بۆ کردم و پێیان ڕاگەیاندم: ئەندامى
سەرکردایەتى حیزبەکەتان لە تەلەفزیۆنى نالیا قسە
دهکا، هەرچەندە دهشیانزانى کە من
هیچ پەیوەندییەکى حیزبى و رێکخستنم بە حیزبى
شیوعییەوە نەماوە، بەڵام حەزم کرد گوێ بیستى قسەکانى بم چونکە
دهمزانى سبەى رووبەڕووى
پرسیار و موناقەشە دهبمەوە، کە تەماشام کرد
پەخشان زەنگەنەى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و ئەندام پەرلەمانى خولى پێشوو
لە تەلەفزیۆنى نالیا کەوتۆتە نێو بەرداشى پشتیوان سادقى پارتى و شۆڕش
حاجى گۆڕانەوە، زۆر بە گوڕەوە باسى لەوە دهکرد
کە (حیزبەکان) رۆڵیان هەبووە و
دهبێ رۆڵیان
هەبێ، ئەو دووەى تریش قەیران و چارەسەرییەکانیان لە بازنەى پێنج حیزبدا
(پارتى، یەکێتى، گۆڕا، کۆمەڵ و یەکگرتوو)دا
دهخولاندەوە و جگە لەوەى چشیان لە خەڵک و
شەقام کردبوو! هیچ حیسابێکیش بۆ حیزبەکان دیارى نەکرابوو بە حیزبەکەى
پەخشانیشەوە، لێ ئەو هەر ئەو دەستەواژەیەى دووپات
دهکردەوە.
پەخشان زەنگەنە لە تەمەنى پشتیوان سادقەوە، لە پەراوێز و لە نێو
سەرکردایەتى حیزبى شیوعیدا ژیانى گوزەراندووە، چەندین حەجى حیزبیى
کردووە بۆ هەندەران و وڵاتان گەڕاوە، لە هەر کۆبوونەوەیەکدا تەنها تاکە
رستەیەک فێر بوایە بەسى بوو بۆ ئەوەى دوو
میوانەکەى تریش بکا بە بینەر و گوێگر، بەڵام نە تەڕحێکى تازەى پێبوو،
نە بابەتێکى زیندووى ورووژاند، بە هەر چوارچنگۆڵە دووبارەى
دهکردەوە و دهیگوت:
حیزبەکان وا و وا، کە دهبوایە پێمانى
بوتایە ئەو حیزبانە کێن و سەنگیان چەندە و تا چەندێک جەماوەرین و بە چ
شێوازێک بە خشکەیى خۆیان خزاندۆتە ناو پەرلەمانەوە، ئەو حیزبانە ئەگەر
سەنگیان هەیە بۆچى گوێیان لێ ناگیرێ و ئەگەر جەماوەریشن بۆچى فشارى
جەماوەریى دروست ناکەن؟؟
بۆ ئەمە قسەیەکى شوان محەمەدم کەوتەوە بیر کە لە رادیۆ
نەوادا کردى و رۆشنبیرەکانى کردە سێ بەشەوە
(دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن و سەربەخۆ)، لێ من جیا لەو پێم وایە بە چوار بەش
پۆلێن ئەکرێن:
1- (رۆشنبیر)انى دەسەڵات، لەو کەسە بەناو
ڕۆشنبیرانە پێک دێن کە تۆمەت و جنێو بەسەر هەموو ئەوانەدا
دهبەخشێننەوە کە بە ئاراستەى ئەوان بیر
ناکەنەوە و لە ساباتى ئایدیۆلۆژیاکەیاندا هەوار هەڵنادەن، وەکو (جەمال
عەبدوڵا) کە رەشەکانى خۆیان بە سپى و
سپییەکانى بەرامبەرەکەشیان بە رەش
دەبینن و هێڵى ڕاست و چەپ بەسەر
ڕاستییەکاندا دهدەن و لە چمکى کەواى
سەرکردەکانەوە تەماشا و خوێندنەوە بۆ سیاسەت دهکەن.
2- (رۆشنبیر)انى ئۆپۆزیسیۆن ، چەکەرە کردووى
ناخى ئەو کەسانەن کە ئۆپۆزیسیۆنێکى (کۆنترا) ییش بە فریشتە ئەبینن و بە
ڕاست ئەزانن و تەواوى جوانییەکانى بەرامبەریش لایان ناشیرینە، وەکو (ڕێبین
هەردى) کە لە ڕادیۆ نەوا لە ڕۆژى دەى ئایاردا ڕایگەیاند کە تا ئێستا
ڕەخنەیەک شک نابات لە ئۆپۆزیسیۆنى بگرێت ! چ جاى لە الله اکبر)
ەکەى خۆى.
3- (رۆشنبیر)انى دووفاقیى ، ئەمانە هەلخوازن
و هەڵقوڵاوى سیاسەتى حیزبەکانیان و ئەیانەوێ پیاوباشانە بڕەفتن و لە
هەردوو لا بلەوەڕێن و لە ناڵ و لە بزماریش بدەن و خورمیشیش بخۆن ،
هەگبەیان بەتاڵ و ڕوویان ئاشکرایە، وەکو (پەخشان زەنگەنە) کە بە بێ
دەربڕینێکى تازەوە هەموو میواندارییەک بە بێ لە ڕوو دامان و بۆ خۆ
نواندن لە شاشەى تیڤییەکان قبوڵ و دووبارە ئەکاتەوە.
4- (رۆشنبیر)انى
سەربەخۆ، ئەمانە ئاوێتەى بێزارى و بێمافیى خەڵکن و قێزیان لەوانەیە لە
پشتى دۆلارەوە شەڕ بەرپا ئەکەن و بازرگانى بە خوێنەوە ئەکەن ، داڵدەى
خۆیان وەبەر خەڵک دەبەن و لە شاشەى
تەلەفزیۆنەکانەوە وشە ریسوا ناکەن و درۆ بە
گوێى خەڵکیدا نادەن و ئازارى خەڵکیان لە خۆیانەوە پێچاوە، وەکو (بەختیار
عەلى)، کە لە هەندەرانەوە گەڕایەوە و پەیامى خۆى گەیاند و پشتیوانیى
خۆپیشاندەرانى کرد و داوەتى ئەم و ئەو حیزبى کردە قوربانیى داواى خەڵکى.
پەخشان زەنگەنە بۆ رۆژى دوایى و لە کاتى ئەم
نووسینەمدا و دواى تیڤى نالیا میوانى زاگرۆس تیڤیش بوو، بڕوا بکەن
ئەگەر نەمناسیبایە و دەنگى تەلەفزیۆنەکەم کز بکردایە، بە پێى
راوەشانى دەستەکانى و بزواندنى پەنجەکانى و
گرژکردنى دەموچاوى و لەقاندنى سەرى و جیڕکردنەوەى
ددانەکانى وامدهزانى سروودێکى
نیشتمانى دهڵێ، بۆیە پێم وایە هێشتا باشە
حیزبى شیوعى تا ئێستا ماوە!
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|