٢٧\٢\٢٠١٠
په‌یامێک بۆ ره‌وه‌ندی
کوردی له ده‌ره‌وه.

موحسین که‌ریم
به‌ڕێزان، خۆشه‌ویستان!
ئێوه به‌شێکتان که چه‌ندین ساڵه به ناچاری بۆ رزگاربوون له ده‌ست
زوڵم و سه‌رکوتی رژێمی نه‌ته‌وه‌په‌رست و شۆڤێنیستی به‌عس که‌سوکار و
خۆشه‌ویستانی خۆتان و یاده‌وه‌ریه‌کانتان جێ هێشتوه، دوور له خواستی
خۆتان ژیانی هه‌نده‌رانتان هه‌ڵبژرادوه. که‌واته ئێوه قوربانیانی ده‌سه‌ڵاتێکی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی شۆڤینسیتی عه‌ره‌بین که له‌عیراقدا ده‌سه‌ڵاتدار
بووه‌و خه‌ڵکی کوردستانی سه‌رکوت و کیمیاباران و کۆمه‌ڵکوژکردوه.
به‌شێکی دیکه‌تان راسته‌وخۆ له‌ده‌ست زوڵم و زۆری یه‌کێک له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان یان هه‌ردوکیان، له‌ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆیان، له‌ده‌ست بێمافی و
نایه‌کسانی و گوێنه‌دانی ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌ی
کوردستان به ژیان و گوزه‌ران و ئاینده‌ی خه‌ڵک، ناچاربوون رێگای پڕ مه‌ترسی
قاچاخ بگرن، به‌و ئومێده‌ی که په‌ناگه‌یه‌ک بۆخۆتان په‌یدا بکه‌ن. به‌داخه‌وه
ره‌نگه زۆرێکتان چیرۆکی دڵته‌زێنی رێگای هاتونه‌هات و له‌ده‌ستدانی چه‌ندین
دۆست و هاورێ و هاوکاروانی خۆتان ئێستاش ویژدانتان ئازار بدات. له‌مه‌ش
ناره‌حه‌ت تر هێشتا به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆرتان بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌چێت
که ژیانی چاوه‌روانی و بێ وه‌ڵامی و ره‌فزو هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر
باری ده‌رونیتان وورد ده‌کات و ته‌مه‌نی لاویتان ده‌توێنێته‌وه!
ره‌نگه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆرتان ، ئه‌گه‌رچی
ئیسلامیه‌کان بێجگه له‌ماوه‌یه‌کی که‌م که‌له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌سه‌ڵاتیان
هه‌بوه، به‌ڵام تیرۆر‌و کارنامه‌ی ره‌شی دژی مۆدێرنیزم و دژی ئازادی ئه‌و
ده‌سته‌وتاقمانه، فتواو هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانکردنی هه‌موو روخسارێکی پێشکه‌وتوی
کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، تاوانه‌کانیان دژی ژنان و لاوان و که‌سایه‌تی
ئازادیخواز‌و رۆشنبیران، ئه‌و بڕوایه‌ی لا دروست کردون که نه‌فره‌ت له
به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و کاروکردوه‌کانیان بکه‌ن.
گروپی گۆڕان که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رکرده‌کانی سه‌رکرده‌و کاربه‌ده‌سته
پله یه‌که‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی بوون، له‌پاڵ ئه‌و سه‌رکردانه‌ی
ئێستای یه‌کێتیدا، ئه‌مانیش نه‌خشیان هه‌بوه له شه‌ڕی ناوخۆ، له
بێمافکردن و سه‌رکوتکردنی به‌شیکی ئێوه‌دا، له‌به‌تاڵانبردنی داهاتی
کوردستان و گیرفان پڕکردنی خۆیان و ده‌سته‌ودایه‌ره‌کانیاندا، له داسه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی میلیشیایی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ن و جومگه‌کانی ژیانی
ساسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستاندا. ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان راسته‌وخۆ
ده‌ستیان هه‌بوه له ئه‌نجامدانی تاوان به‌رامبه‌ر که‌سانێک له‌ئێوه‌و
له هاوڵاتیانی کوردستاندا، به‌ڵام ئێستا له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدا له‌گه‌ڵ
براده‌ره‌کانی دوێنێیاندا بیری ئێوه‌یان که‌وتۆته‌وه‌و خۆیان به
دڵسۆزی ئێوه نیشان ده‌ده‌ن!
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا به‌ڕیوه‌ده‌چێت بۆئه‌وه‌یه که لایه‌نه
تیرۆریسته ئیسلامیه‌کانی وه‌کو کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کگرتوی ئیسلامی و
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی و "گۆڕان" و وورده‌حیزبه‌کانی
دیکه‌ی هاوپه‌یمانیان به ده‌نگی ئێوه، وکو نوێنه‌ری ئێوه بچنه ناو
په‌رله‌مانێکه‌وه له‌گه‌ڵ کۆنه به‌عسیه‌کان، نه‌ته‌وه‌په‌رسته
شۆڤێنیسته عه‌ره‌به‌کان، ئیسلامیه تیرۆریسته جۆراوجۆره‌کانی سه‌ربه
رژێمی مرۆکوژی ئیسلامی ئێران له‌بابه‌تی موقته‌دا سه‌در و مه‌جلیسی
ئه‌علای ئیسلامی که ده‌وری هه‌بوو له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا. له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌دا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و هۆزه‌کاندا به‌شداری ده‌سه‌ڵات
بکه‌ن و داهات و سامانی عێراق و کوردستان له‌نێوان خۆیاندا به‌ش بکه‌ن.
به ده‌نگدانی ئێوه بۆهه‌رکام له‌و لایه‌نانه ده‌ستی سه‌رمایه‌داران
و ده‌وڵه‌مه‌ندان و دانیشتوانی فیرعه‌ون ئاوا‌و دۆلاراواو گردنیشین
وهاوینه‌هه‌وارنشینه‌کان به‌سه‌ر سه‌ری خۆتاندا درێژده‌که‌ن و ده‌یانکه‌ن
به سه‌ردارو گه‌وره‌ی خۆتان و هیچی تر! هه‌روه‌کو
ئه‌زموونی په‌رله‌مانی
کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی تائێستا نیشانی داوه! ئه‌وه نیه که‌سوکاری
ئێوه له کوردستان له‌ده‌سه‌ڵات و زوڵم و ناعه‌داله‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
پڕ و تووڕه‌ن!؟ مه‌گه‌ر هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه نیه که به‌شێکی به‌رچاوی
ئێوه‌ش له‌و ده‌سه‌ڵاته توڕه‌ن!؟
بێجگه له‌وه به‌م ده‌نگدانه، ئێوه مۆری ره‌زازمه‌ندی و ته‌ئیدی
خۆتان ده‌ده‌ن له به‌ستنه‌وه‌و گرێدانه‌وه‌ی به‌زۆری کوردستان به ده‌سه‌ڵاتێکی
عروبی - ئیسلامی
-خێله‌کییه‌وه. مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
لانی که‌م بۆ 4 ساڵی تر دوور ده‌خه‌وه‌نه‌وه! ئه‌مه ئه‌گه‌ر بارودۆخی
سیاسی عێراق له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه‌و
ده‌رفه‌تی جیابونه‌وه‌ی
کوردستان و سه‌ربه‌خۆی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار له‌کیس نه‌چێت!
ئه‌وکاته خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ونه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئیسلامی له عێراقدا که دیسانه‌وه وه‌کو هاوڵاتی
پله‌دوو مامه‌ڵه ده‌کرێن. نه‌ک ئه‌وه به‌ڵکو له‌وه‌ش خراپتر، ئه‌گه‌ری
ئه‌وه دروست ده‌بێته‌وه که کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی رابردوو به‌شێوه‌ی
دیکه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بهێننه‌وه!
پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان و ئیسلامیه‌کان که داوای ده‌نگی ئێوه ده‌که‌ن،
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری خۆیان کوردستان ده‌به‌ستنه‌وه
به عێراقه‌وه، باکیان له‌وه نیه چی چاره‌نوس و ئاینده‌یه‌کی ترسناک
و تاریک چاوه‌ڕێی خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکاری ئێوه ده‌کات، هه‌روه‌کو
له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا بێباک بوون له‌وه‌ی چی به‌سه‌ر خه‌ڵکی
ئه‌وناوچانه‌دا دێ، و پێشله‌شکریان
بۆ کۆماری کۆنه‌په‌رست و دژی به‌شه‌ری
ئیسلامی ئێران کرد، و بیانویان دایه ده‌ست رژێمی دڕنده‌و فاشستی به‌عس
بۆ خوڵقاندنی ئه‌و کاره‌ساته مرۆییه. ئه‌وانه ئێوه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌وێ
که به‌ناوی ئیوه‌وه به‌شی خۆیان له داهاتی نه‌وت و سه‌روه‌تی عێراق
و کوردستان ده‌ست بکه‌وێ.
که‌واته به‌شداری مه‌که‌ن له هه‌ڵبژاردنێکدا که هاوڵاتیانی کوردستان
و که‌سوکاری ئێوه ده‌باته‌وه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتێکی له‌وچه‌شنه که
کۆنه به‌عسیه‌کان، شۆڤینسیته نه‌ته‌وه په‌رست و
خێله‌کییه ره‌نگاوره‌نگه‌کان،
ئیسلامیه تیرۆرسیت و خزمه‌تچیه‌کانی
کۆماری کۆنه‌په‌رست و تیرۆریست په‌روه‌ری
ئیسلامی ئێران و قاعیده تێیدا ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمانره‌وابن. ئه‌وانه‌ی
که له هه‌لێک ده‌گه‌ڕێن هه‌مان کاره‌ساتی رژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی
عێراق دژی خه‌ڵکی کوردستان دووباره بکه‌نه‌وه.
که‌واته ده‌نگ به هیچ لیستێک مه‌ده‌ن، مه‌یان که‌ن به ده‌مڕاستی
خۆتان بۆ گرێدانه‌وه‌ی کوردستان به‌عێراقه‌وه. به‌ناوی به‌گریکردن له
کورد‌و که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانه‌وه چه‌واشه مه‌بن. به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی که‌رکوک له به‌رپاکردنی ریفراندۆمێکی گشتی
ئازاد و ده‌نگدانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌ک چوونه ناو په‌رله‌مانێکی
عروبی- ئیسلامی-
خێله‌کیی له به‌غدا! جیابونه‌وه‌ی کوردستان ده‌توانێ
زه‌مانه‌تی داهاتوی خه‌ڵکی کوردستان وکه‌رکوک و عێراقیش بکات.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که له په‌رله‌مانی
عێراقدا به‌رگری له مافه‌کانی خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ن درۆ ده‌که‌ن،
چونکه په‌رله‌مانی عێراق جێگای ئه‌وه نیه! سه‌ره‌تاییترین و بنه‌ڕه‌تی
ترین مافی خه‌ڵکی کوردستان مافی به‌رپاکردنی ریفراندۆم و بڕیاردانه له‌سه‌ر
چاره‌نوسی سیاسی خۆیان بۆ مانه‌وه له‌چوارچیوه‌ی عێراقدا به مافی
هاوڵاتی یه‌کسانه‌وه یان جیابونه‌وه له‌عیراق و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ. هیچکام له‌لایه‌نه ئیسلامی و عروبی و
خێله‌کییه‌کانی ناو
په‌رله‌مانی عێراق نه‌ک ئه‌و مافه‌یان
قه‌بوڵ نییه، به‌ڵکو به مه‌ترسی
له‌سه‌ر ئاینده‌ی یه‌کپارچه‌یی عێراقی ده‌زانن و به توندی له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه!
له‌وه‌ش خراپتر هیچ کام له‌لیسته ئیسلامیه‌کان و هاوپه‌یمانی کوردستانی
و گۆڕان بڕوایان پێی
نییه.
که‌واته: نه
ئیسلامی، نه هاوپه‌یمانی و نه گۆڕان
، به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان!
|