٨\٩\٢٠١٦
پەیامێک بۆ
رای گشتی.
ئێمە
وەک بزاڤی پێشەنگ کە گرووپێکی ڕەوەندی کوردین لە تاراوگە، نیگەرانی
خۆمان ئەخەینە ڕوو، سەبارەت بەم بار و دۆخە ناجێگیرەی کوردستان بە گشتی
و باشوور و ڕۆژئاوا بە تایبەت. درک بە سیاسەتی بەرژەوەندیخوازانە و
هەمیشە لە گۆڕانی زل هێزەکانی دنیا و ناوچەکە لە لایەک و هەڵوێستی
دوژمنکارانەی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان دەکەین، لەبەردەم گۆڕانکاری
یەکجار خێراو بە پەلەداین، بۆیە بە گرنگ و پێتڤی دەزانین بانگ لە هەموو
تاکێکی کوردستانی، پارت، ڕێکخراوە و گرووپی سیاسی، پیشەیی، کۆمەڵایەتی
و بە تایبەتی کوردانی تاراوگە بکەین، لە ئامادەباشی تەواو دابن بۆ هەر
ئەگەرێکی نەخوازراو. بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکی سیاسی، هونەری و
ڕۆشنبیری بە شێوازی دیموکراسی و سەردەمیانە، بۆ بەدەست هێنانی پاڵپشتی
سیاسی و جەماوەری لە گشت ووڵاتانی دنیا و بە تایبەت لە ئەوروپا و
ئەمریکا، لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی نێگەتیڤ و نەخوازراوی دژ بە
دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان. بۆ پێش گرتن لە ڕوودانی هەر کارەساتی تر
بەسەر نەتەوەکەماندا. هەرواها وەک گەورەترین گەلی بێ دەوڵەت لە ڕۆژگاری
ئەمڕۆ، بە گوڕ و تینێکی نوێ، بوونی خۆمان بە دونیا ئاشنا بکەین ئیتر
سەردەمی گەلەکۆمەکی نێونەتەوەی بەسەر کوردستاندا تێپەڕیوە و نابێت پێگە
و هێزی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرچاو نەگیرێت.
گەلی ئێمە سەلمانویەتیی پێشەنگە لە خەبات و بەرخۆدان بۆ ئازادی،
دادپەروەری و بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ لە سەنگەری هەرە پێشەوەی بەدژ
داچونەوەی تیرۆری و گرووپە توندڕەوەکان وەک داعش و هاوشێوەیان بووین و
دەبین. پێویستە گەلی ئێمە لە پێشهاتی هەر پلان وگەلەکۆمەیەک کە هەڕەشە
لە بوون و خەونی نەتەوەیمان دەکا بە ئاگا بێت،بە یەک ڕیزی وهاوبەشی لە
سەنگەردا دژی بووەستین. بۆ هەمان مەبەست داواکارین لە سەرکردەکانی
باشووری کوردستان، بێ شەن و کەوکردنی بیر و ڕاکانیان، بچنە گفتووگۆوە و
چارەی هەنووکەیی وخێرا بۆ کێشەکان بێننە کایە، تا باشوور بتوانێت، لە
ڕۆڵی پارسەنگیدا بۆ کوردستان بمێنێتەوە.
بژی ئازادی بژی ماف و داد بژی یەکسانی.
وێنەیەک بۆ:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی باشوو و ڕۆژئاوای کوردستان
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەموو پارت و حزبە کوردستانیەکان
تەواوی دام و دەزگای میدیایی بینراو و بیسراو خوێندراو
دەستەی
راگەیاندنی بزاڤی پێشەنگ
٤\٩\٢٠١٦
sarkash@hotmail.se
|