٨\١٢\٢٠٢٠
پەیامێک بۆ
خۆپیشاندەران و سەرجەم ناڕازییانی خەڵکی کوردستان.
ناکرێ
و نابێ ئازادییخوازان بە هیچ بیانووێک بێدەنگیی بنوێنن لە بەرانبەر
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵک کاتێک کە لە پێناو داوایە
رەوایەکانیان چ بۆ دابینکردنی ژیان و گوزرەرانێکی شایستە بە مرۆڤەکان چ
بۆ بەرفراونکردنی ئازادییەکان دێنە سەر شەقام جا ئەوە لە هەر کات و
شوێنێک بێ.
خۆپیشاندانەکانی ئێستای خەڵکی ئەو دەڤەرەی کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتی
چەتە دڕندەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی دایە.. نە دەستی هیچ لایەنێکی لە
پشتە، نە ناپاکییکردنە بە نیشتیمان و نەتەوە، نە تابووری پێنج یان
دەستکەلای دەستی وڵاتانی دراوسێ و ئەملا و ئەولایە.. ئەوەی وای لەو
خەڵکە کردوە خوێنیان بە دەستی چەتەکان بڕژێ تەنیا ئەو ژیان و گوزەرانە
کوللەمەرگییەیە کە گەندەڵکارە سەرکوتگەرەکانی جووت بنەماڵە بۆیانیان
دروستکردوە، خۆ ژیان و گوزەرانی خەڵکی دەڤەری ژێر دەسەڵاتی چەتە
دڕندەکانی بنەماڵەی بارزانیش لە هەمان کوللەمەرگیی دایە.. بەڵام لەوێ
بە هۆی ئەوەی پایتەختی گەندەڵکارییە و هێزی سەرکوتگەریی پتری تێدا
چڕبۆتەوە ناهێڵن بەو ئاسانییە خەڵک رابپەڕن.
ئێمە لە پێگەی ئازادیی رۆژنامەگەرییەوە بەر لە هەر شتێك زۆر بە
داخەوەین بۆ گیانبەختکردن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لەو گەنجە
خۆپیشاندەرانە و هەر بەو بۆنەیەشەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە خێزان و
کەسوکار و هاوڕێیانی گیانبەختکردوان رادەگەیەنین.. هاوکاتیش پشتگیریی
تەواویی خۆمان بۆ مافە رەوایەکانیان دووپاتدەکەینەوە.
بەڵام لە راستییدا پێمانوایە دارکارییکردن و تێكدان و سوتاندنی کەلوپەل
و خانوو و شوێنە خزمەتگوزارییەکان و بەکارهێنانی هەر جۆرە توندوتیژییەک
بە هیچ جۆر و شێوەیەک ئامانجەکانی خۆپیشاندەران ناپێکن بەڵکە بە
پێچەوانەوە لە سەرێکەوە سوود بە دەسەڵات و چەتەکانی دەسەڵاتدران
دەگەیەنێ لە سەرێکی دیکەشەوە خەڵک بۆ ئێستا و بۆ داهاتووش لە
خۆپیشاندانەکان سارد دەکاتەوە و بێ ئومێدیان دەکا، هەر بۆیە ئێمە پێمان
باشە خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی شارستانییانە و دوور لە توندوتیژیی
بەڕێوەبچن، لێژنەیەک بۆ هەموو شار و شارۆچکەکان وەک نوێنەری
خۆپیشاندەران دابمەزرێ و ئیدی خۆپیشاندانەکان لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی
خەڵک بە شێوەی ئاسۆیی لە هەر شوێنێک رێکخراو بکرێن و بە ئاراستەی
ئامانجەکان بجوولێندرێن، هاوکاتیش ئەو خۆپیشاندانانە بە هەر نرخێک هەیە
سەرتاسەری کوردستان بگرنەوە بە تایبەتییش پایتەخت چونکە پەتی ستەمگەران
لە ئەستوورییەکەیدا دەپچڕێ!
نێوەندی کاری ئازادیی رۆژنامەگەریی
٨\١٢\٢٠١٢٠
rojnamen@yahoo.om
|