٢٩\٧\٢٠١٠ په‌یامێكم پێیه بۆ دختۆر عه‌لی و تاخمه‌كه‌ی.
شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود
ده‌گێڕنه‌وه له مه‌مله‌كه‌تێكی زه‌نگیندا شاڵاوی مشك روو له‌شاره‌كان ده‌كه‌ن" رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی مشكه‌كان زۆر و زۆرتر ده‌بن" هه‌موو دا‌و و ده‌رمان و ژه‌هرێك به‌كارده‌هێنن" ته‌نانه‌ت هه‌موو شێوازه‌كانی قڕكردن و له‌ناوبردن به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی مشكه‌كان نه‌مێنێ" هه‌ر له ته‌ڵه‌وه بگره تا ده‌گاته پشیله‌ی وه‌ستا و لێزانی راوكه‌ری مشك" تا مشك ده‌گاته ئه‌مباره گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌ت و مه‌ترسی دروست ده‌بێت بۆسه‌ر ئابوری و ئاینده‌ی وڵات بۆیه پادشای وڵات بڕیار ده‌دات هه‌ركه‌سێ رێگاچاره‌یه‌كی به‌په‌له و گونجاو بدۆزێته‌وه بۆ نه‌هێشتنی مشك ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌كاته جێگره‌وه‌ی خۆی و هه‌ركه‌سێكیش له هه‌وڵه‌كه‌ی شكستی هێنا ئه‌وا پاشا له‌داری ئه‌دات" خه‌ڵكیش به‌هۆی په‌ست و بێزاریان له مشك و برسێتیان به‌هۆی ئه‌و مشكانه‌ی كه خۆراك و گه‌نم و خوارده‌مه‌نیه‌كانیان لێ خواردبوو به پۆل ده‌چوونه لای پادشا و هه‌ركه‌سه و پڕۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كرد" ئیتر زۆرێك له‌و خه‌ڵكه له‌داردران" رۆژێك دختۆرێك ده‌چێته لای پادشا و به‌ڵێنی پێ ده‌دات كه ئه‌م كێشه و ته‌نگه‌ژه ترسناكه‌ی پێ چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی پادشا 500 مشك و 5000 نانی پێ بدات" پادشاش له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره ئاماده‌بوو چه‌ند شتێكی بچووك بكاته قوربانی بۆیه ره‌زامه‌ندی پیشاندا و دختۆریش چوو قه‌فه‌سێكی گه‌وره‌ی بۆ 500 مشك په‌یداكرد و هه‌ر 500 مشكی خسته قه‌فه‌سه‌وه و رۆژی یه‌كه‌م هه‌ر مشكه‌و سه‌ر و نانێكی پێدان" ئیتر رۆژ له‌دوای رۆژ كه‌متر له نانێكی به هه‌ر مشكێك ده‌دا تا ده‌رئه‌نجام نانی له‌سه‌ر بڕین" ئیتر مشك كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و شه‌ڕی كوشنده‌ی مشكان له‌نێو قه‌فه‌س دروست بوو" رۆژهات و رۆژ رۆیش مشك بێ نان بوون و شه‌ڕیشیان به‌رده‌وام بوو" تا وای لێهات له‌برسان كه‌وتنه یه‌كتر خواردن" مشكه‌كان چونكه قه‌له‌و ببوون نه‌یانده‌توانی شه‌ڕی یه‌كتریش بكه‌ن" تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی مشكه‌كان یه‌كتریان ته‌واو كرد و له 500 مشك ته‌نها 50 مشك به زیندوویی مایه‌وه" به‌ڵام چ مشكێك..؟! هه‌تا بڵێی دڕنده و گۆشتخۆر و بكوژ و برسی و بێ ویژدان و خوێنمژ" دختۆره‌كه ئه‌و 50 مشكه‌ی له قه‌فه‌س ئازادكرد و به‌ڕه‌ڵای شاری كرد" ئیتر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و 50 مشكه مشكه‌كانی تریشیان فێری گۆشتخواردنی یه‌كتر كرد و به‌و جۆره رۆژ له‌دوای رۆژ مشك به‌ره‌و له‌ناوچوون چوون. له‌گه‌ڵ رێزم بۆ مرۆڤی كورد كه پێش هه‌ر شتێ خۆم له هه‌موو كه‌س به‌كوردتر ده‌زانم" به‌ڵام ئه‌مڕۆ داگیركه‌رانی كوردستان ده‌خوازن به‌شێوه و پلانی دختۆر له‌ناومان به‌رن و فێری گۆشتخواردنی یه‌كترمان بكه‌ن" له رابردوو زۆر هه‌وڵیاندا" به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون" به‌ڵام ئه‌و پلانه تازه‌یه‌ی ئیسلامگه‌رایی دختۆر عه‌لی كه كراوه به سه‌رۆكی یه‌كێتی (زانایان)ی ئیسلامی جێی گومانه و له‌مه‌ش گوماناوی تر دختۆر له پایته‌ختی(ئه‌نفالستان)دا ده‌خوازێ كه‌شتی پر له‌خۆراك بۆ كه‌رتی غه‌زه ببات" بیركردنه‌وه‌كه‌ی جه‌نابی دختۆر هیچ جیاوازیه‌كی نییه له بیركردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵاچیه‌كان.. برا موسڵمانه‌كانی دختۆر له باشووری كوردستان له‌لایه‌ن برا عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێن و به رۆژی روناك كه‌ركوك و ده‌یان شارۆچكه‌ی تریان لێ زه‌وت كردووینه و گاڵته به‌هه‌موو په‌رتوكه ئاسمانیه‌كانیش ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نها به كوردی موسڵمان" برا موسڵمانه عه‌ره‌به‌كانی دختۆر له عێراقی تازه كوردی موسڵمان ده‌كوژن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خودایه‌كه‌ی دختۆر به كوردی هێناویه‌ته دونیا" برا موسڵمانه‌كانی دختۆر رۆژانه تیرۆرمان ده‌كه‌ن و له شار‌و شارۆچكه‌كان ده‌مانته‌قێننه‌وه و ره‌شه‌كوژمان ده‌كه‌ن چونكه كوردین" له رۆژهه‌ڵاتی وڵاتیشمان كۆماری ئیسلامی ئێران كه دختۆر پێ ده‌چێت خۆی به سه‌رۆكی ئه‌وانیش بزانێت ماده‌ی بێهۆشكه‌ر له‌نێو گه‌نجه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و گه‌نجه‌كانمان له‌به‌ر كوردبوون و ئازادیخوازیان له سێداره‌ده‌درێن و مه‌جلسی فه‌تواش فه‌توای سووتاندنی گونده‌كانی سنورمان ده‌ده‌ن و رۆژانه گوند و مه‌ر و ماڵات و كشتوكاڵ و دارگوێز و به‌ڕوومان ده‌سووتێنن و تۆپبارانی ده‌كه‌ن" كه‌چی دختۆر كه‌شتی ده‌كڕێت و بۆ غه‌زه و منداڵه چاوگه‌شه‌كانی برا عه‌ره‌به موسڵمانه مه‌زڵومه‌كان سواڵی خۆراك و پۆشاك و ده‌رمان ده‌كات" له باكوری كوردستانیش رۆژانه سوپای میراتگری عوسمانلی به چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای ئیسرائیلی له هه‌وڵی قڕكردن و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یكی موسڵمانی ناوچه‌كه‌یه كه 20ملیۆنه و ناتوانێ به‌و زمانه‌ی كه خودای دختۆر پیی داوه قسه بكات" كه‌چی حه‌زره‌تی جه‌نابی دختۆر هاوشانی ئه‌و رژێمه فاشیسته ده‌خوازێت بازاڕه‌كانی غه‌زه گه‌رم بكات" كاك دختۆر له‌بیرت چوو كه ساڵه‌های ساڵه باكور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ه باشووری كوردستان له ئابڵوقه‌دان و به‌هه‌موو شێوه و پیلانێك هه‌وڵی قڕكردن و له‌ناوبردنی درا و مزگه‌وت و په‌رستگاكانی لێ سووتێنران و روخێنران و مه‌لا و پیاوه ئاینیه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆساید و گوولله‌باران كران و دونیا خه‌وتووه‌كه‌ی ئیسلامیش فزه‌ی لێوه نه‌هات و لێشی نایه..؟!! له‌بری ئه‌و شه‌كرشكاندنه‌ت نه‌ده‌كرا باسی ئه‌وه‌ت بكردایه كه رۆژانه براكورده موسڵمانه‌كانت له باكور به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئیسرائیلی دوژمنت قڕ ده‌كرێن و رای گشتی و شه‌قامی ساویلكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامیت له توركیا بوروژاندبایه و جوامێرانه به‌ده‌نگ بهاتبایه..؟! دختۆر" هه‌تا ئێستا برا كورده‌كانت له ژێر چنگی چه‌په‌ڵی(كۆماری عه‌ره‌بی سوری) بێ ناسنامه و بێ بچووكترین مافی سه‌ره‌تایی ژیانن و هه‌میشه له‌سه‌ر كوردبوونیان برا عه‌ره‌به موسڵمانه‌كانت له جوو خراپتریان لێ ده‌كه‌ن و ده‌یان خه‌زنه‌وی تیرۆر ده‌كه‌ن و شونبزر و ره‌شه‌كوژ ده‌كرێن و زیندانه ته‌نگ و تاریكه‌كانی بیلادی شامیان پێ پڕده‌كه‌نه‌وه..؟ حه‌زره‌تی جه‌نابی دختۆری جلوبه‌رگ كوردی عه‌قڵ و هۆش و هزر و بیر عه‌ره‌بی تكا ده‌كه‌م تكایه‌كی كوردانه ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی باب و باپیرانم داكه‌نه و بڕۆ جشداشه و فه‌روه و عه‌گالێك بخه سه‌رته‌وه چونكه(عه‌قڵ) به كڵاو جامانه وه‌رناگیردرێت به‌ڵكو به(عه‌گال) ته‌قویه‌ی زیاتره" ئه‌م جلوبه‌رگه كوردیه‌ی تۆ سووكایه‌تی كردنه به نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنی.. دختۆر ده‌ترسم تۆش مۆدیلێك بیت بۆ قڕكردن و له‌ناوبردنی كوردان راسپێردرابیت" له‌و مۆدێله‌ی تۆ له باكور(فه‌تحوڵاچیه‌كانن) و له سوریاش(ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی و قاعیده و ئه‌نسار سونه و ره‌وت و كۆمه‌ڵه‌ی جیهاد و تیرۆریست و سه‌ربڕه‌كانن) و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش(ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی به‌فراوانی هه‌مان كار و په‌یامی تۆی پێیه) له كوردستانیش له شاش حزبه ئیسلامیه كرێگرته‌كانی عه‌ره‌بستانی سه‌عودی و ئێران ئه‌ترسین تۆ دختۆری یه‌كتر كوشتن و یه‌كتر خواردن و قڕكردنمان بیت" ئه‌گینا عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیه‌كان و هه‌موو عه‌ره‌به‌كانی تری براموسڵمان و ناموسڵمانه‌كانت بۆ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كه‌تدا هاتووه یه‌ك زه‌ڕه هه‌ڵوێستی(مرۆیی" ئاینی)یان نه‌بووه و نابێت" هێز و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت ده‌تكه‌نه خاكی ژێر پۆستاڵه‌كانیان و هێز و ده‌سه‌ڵاتیشیان نه‌مێنی خۆیان ده‌كه‌نه تاكه پێڵاوێكی منداڵێكی كورد" پیاوه ئایینیه‌كانی ئه‌وان" (زانا) ئایینیه‌كانی ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی خه‌م بۆ ئاینه‌كه‌ی بخوات خه‌می نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی" پێش ئه‌وه‌ی خۆی به ئیسلام بزانێت خۆی به عه‌ره‌ب و فه‌ڵه‌ستینی و سعودی و سوری و یه‌مه‌نی ده‌زانێت" ئه‌وان ئاڵایه‌كیان هه‌یه و به‌شانازیه‌وه به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و ئاڵایه‌ش به‌ناو كوردێكی وه‌كو تۆ به‌ده‌ستی هێناوه و تۆش بێ ئاڵای بێ وڵاتی بێ ئازادی" ئه‌وان چه‌ند عه‌شیره‌تێكی بچووكن و سه‌د هه‌زار كه‌سێكن و ده‌وڵه‌ت و ئاڵایان به‌سای ئاینه‌كه‌ی تۆوه وه‌ده‌ست كه‌وتووه و له UN و له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی حیسابی مرۆڤیان بۆ ده‌كرێت" به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆ له سه‌ده‌ی 21دا كه 50 ملیۆن پتره بێ ئالا و ده‌وڵه‌ته و له هه‌موو جیهانه‌كه‌ی تۆ په‌راوێزخراوه له مرۆڤ بوونی و حیسابی پاش هیچیشی بۆ ناكرێت" ئه‌وان به‌ناوی ئاینه‌كه‌ی تۆوه و له‌سه‌ر ئێسك و پروسكی سه‌دان میلله‌تی وه‌كو میلله‌تی من بوونه خاوه‌ن كیان و ئاڵا و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ئابوری و سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆ" كه‌چی تۆ تازه به‌تازه دێیت ئه‌زموونه تال و هه‌له‌كه‌ی ئه‌یوبیمان بۆ دووباره ده‌كه‌یته‌وه و ده‌خوازیت بۆ هه‌تا هه‌تایه ئێمه باجی هه‌ڵه‌كانی سه‌لاحه‌دین و شێخ مه‌حمود بده‌ینه‌وه" تۆ كه ئالا و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت نه‌بێت ئاینیشت نابێت" ئه‌وه‌نییه ئایینمان هه‌بوو به‌ڵام كیانمان نه‌بوو ئه‌نفال كراین و مزگه‌وت و په‌رستگا و گوند و شارۆچكه‌مان خاپوركرا و كچ و ژنانمان به جاریه و كه‌نیزه فرۆشرانه وڵاته عه‌ره‌بیه موسڵمانه براكانت..!! ئه‌وه نییه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئیسرائیلی له‌ناو ده‌برێین به ده‌ستی برا توركه موسڵمانه‌كانمان و برا فارسه ئیرانیه‌كانمان و برا عه‌ره‌به موسڵمانه سوری و عێراقیه‌كانمان" ئه‌وان له‌پێش هه‌ڵوێست و كار و چالاكی و خه‌بات و تێكۆشانی ئاینی نه‌ته‌وه‌یین ئینجا ئایینی" به‌ڵام تۆ جێگه‌ی گومانی" بڕۆ سه‌ردانێكی سنوره‌كان بكه" بڕۆ سه‌ردانی ناوچه دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك بكه" بڕۆ سه‌ردانی شه‌نگال بكه" برۆ سه‌ردانی شار و شارۆچكه و گونده‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكور و رۆژئاوای كوردستان بكه بزانه چه‌ند شه‌رم له‌خۆت ده‌كه‌یت كه وڵاته داگیركاره‌كانی كوردستان و دوژمنه دێرینه‌كانی كوردستان ئه‌و پله و پایه‌یان پی به‌خشیوی" بزانه چه‌نده شه‌رم له وجودی خۆت ده‌كه‌یت" ئه‌گه‌ر گه‌ڕایته‌وه بۆ سعودیا تكا ده‌كه‌م ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی باب و باپیرانمان بده‌وه با گیانی زینده‌به‌چاڵكراوه‌كانمان له سنوری عه‌رعه‌ر شاد بێت" ئه‌گه‌ر گه‌ڕایته‌وه بۆ پایته‌ختی ئه‌نفال تكایه‌كی مرۆڤانه‌ت لێ ده‌كه‌م ئه‌و جلوبه‌رگه كوردیه دزراوه‌مان پێ بده‌وه" چونكه به هه‌زاران كورد له‌به‌ر پۆشینی ئه‌و جلوبه‌رگه بوونه‌ته شه‌قامی نێوان عێراق و سعودیا" با گیانی شه‌هیده‌كانی كورد و كوردایه‌تیمان شاد بێت.. دختۆر كه گه‌ڕایته‌وه بیابانی تاڵان و فه‌رهود و برسێتی و پایته‌ختی ئه‌نفال به شێخ و مه‌شایه‌خ و سه‌رۆك خێڵ و سه‌ربڕه‌كانی سوپای ئه‌نفال بڵێ: منیش وه‌ك ئه‌وانی رابردوو ناتوانم ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌تان بۆ قڕ بكه‌م و له‌ناویان به‌رم" چونكه كورد توانای له ئاهورامه‌زدا و هێزی له رۆژ و ئاگر و روناكی و ئیراده‌ی له چیا و شاخ و زریان و خۆڕاگری له دار به‌ڕوو و گوێز وه‌رگرتووه" دوا په‌یامم بۆت ئه‌وه‌یه كه ئیتر ده‌ست به‌رداری خزمه‌تی بێگانه به و فه‌رموو خزمه‌تی برا و خوشكه‌كانی خۆت بكه كه له هه‌ر چوار لاوه رۆژانه ده‌كوژرێن و له‌ناو ده‌برێن" دڵی كورد فراوانه" ده‌ست له‌و پله‌وپایه عه‌ره‌بیه بكێشه‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌نفالچیه‌كان خزمه‌تیان بكه‌یت" ئه‌مه په‌یامێكه ته‌نها له‌پێناو خودا و مرۆڤایه‌تی پێت ده‌ڵێم" ئه‌گینا سێ باره تكاده‌كه‌م ئه‌م جلوبه‌رگه كوردیه‌ت داكه‌نه و جشداشه و عه‌گالێك بپۆشه چاكتره و ره‌نگه سوودیشی بۆت زیاتر بێت. s4632628@gmail.com
|