٢٦\٦\٢٠٢١
پەیامێکی
پەنابەران لەگەڵ نامەیەکی ناڕەزایی فیدراسیۆنی پەنابەران بە بۆنەی رۆژی
پەنابەرانەوە.
پەیامێکی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق
بە بۆنەی رۆژی پەنابەرانەوە.
پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا لە
رێگای فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقییەوە
بە بۆنەی رۆژی پەنابەرانەوە پەیامێک ئاراستەی
رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکەن
ئێمە وەک پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە وڵاتی تورکیا کە
ژمارەمان لە ١٤٠ هەزار پەنابەر زیاترە، بە هۆی ناسەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراق لە
رووی ئەمنی و سیاسی و
ئاینیەوە ناچار کراوین ژیانی پەنابەرێتی بگرینەبەر.
هەر یەکەمان بۆ ماوەی چەندین ساڵە زۆر بە سەختی ژیانی پەنابەرێتی لە وڵاتی تورکیا بەڕێدەکەین لە چاوەڕوانی زۆر و سەختی ژیان چەندین خێزان
لێک جیابوونەتەوە کە بە هەزاران منداڵ بوونەتە قوربانی و بەسەدان
پەنابەریشمان بە هۆی نائومێدیی و چاوەڕوانییەکی زۆرەوە
رێگای دەرێیان
گرتۆتەبەر و بوونەتە قوربانی و ژیانیان لەدەستداوە لە پێناو گەیشتنیان بە
کەنارێکی ئارام.
داواکارین لە
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
وەک لایەنی سەرەکیی پەنابەران بە بێ جیاوازی نەتەوایەتی و
رەگەز و
بیروباوەڕەوە بریاری دروست و ئەرێنیی لە پەسەندکردنی داوای مافی
پەنابەرێتیمان بدەن چیتر جیاوازیی نەکەن لە نیشتەجێکردن لە وڵاتانی
سێیەم تا بگەینە کەنارێکی ئارام و ژیانێکی نوێ ببەخشن پێمان تا ژیانێکی
هەمیشەیی بۆ خۆمان و منداڵەکانمان بنیات بنێینەوە دوور لە مەترسیی و
زوڵم و زۆرداریی و نادادپەروەریی، بێ دەنگیی و پشتگوێ خستنمان قوربانی
مرۆیی زۆر زیاتری لێدەکەوێتەوە کە ئەوەش دژی یاسا و بنەمایەکانی چاڕنامەی
مافی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەرانە.
پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق
٢٠\٦\٢٠٢١
-
تورکیا
----------------------------------------------------------------------------------------
گێڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی بۆ ژیانێکی
ئارام و ئاسوودە و بەدەر لە هەر جۆرە توندوتیژییەك لە ئەستۆی رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکاندایە!
- نامەیەکی ناڕەزایەتی فیدراسیۆن بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەنابەرانەوە -
٢٠ی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی پەنابەرانە، بەم بۆنەیەوە فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەم نامەیەی خوارەوە وەك ناڕەزایەتییەك
ئاڕاستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکات،
سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە مافەکانی پەنابەران دەکرێ.
ڕاگرتنی پەنابەران بۆ ساڵانێکی زۆر و نادیار لە کەمپەکانی پەنابەری و
بێوەڵامی وڵاتەکان بەداوای مافی پەنابەری، لەگەڵ بێدەربەستی ڕێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئەوانی ڕووبەڕووی
هەلومەرجێکی یەکجار سەخت کردۆتەوە. خۆکوشتن، توشبوون بە نهخۆشی دهروونی،
هەروەها چەندینجار ئاگر بەربۆتە کەمپەکانی پەنابەران لە یۆنان وعێراق و
سوریا و وڵاتانی دیکە، ئاگر بەربوون لە کەمپی شاریای ئاوارە
یەزیدییەکانی ئەم دواییانەی دهۆك لە کوردستان دوایین تراجیدیا بوو کە
دەیان خێمەی پەنابەری تیا سوتا. ئەم دۆخە وایکردوە کە پەنابەران بۆ
ئەوەی لە برسا نەمرن و بە زیندوویی بمێننەوە ناچارن مل بە کاری قورس و
تاقەت پڕوکێن بدەن. کار لە کێڵگەکان، کەرتی بیناسازی، شەوکاری،
کارکردنی ژنان لە کاری نێو ماڵ و شوێنی لەشفرۆشی، تا دەگاتە کاری
دەستفرۆشی مناڵان، ئەو دۆزەخە واقعییەی سەر زەوییە کە زۆربەی هەرە زۆری
پەنابەران ڕووبەڕووی بوونەتەوە. تەنانەت سیاسەتی کەمپسازی و بێدەربەستی
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وایکردوە لە کەمپی مەخموری ژێر
چاودێریاندا کە زیاتر لە ١٢ هەزار پەنابەری کوردی تورکیای تیا دەژی لە
ساڵی ١٩٩٨ەوە چەندینجار فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی تورکیا بۆردومانی
ئەم کەمپەی کردووە و پارتیش چەندینجار لەژێر گوشاری دەوڵەتی تورکیادا
ئابڵوقەی ئابووری و تەنانەت هامۆشۆی بەسەردا سەپاندوون و سەرجەم
خزمەتگوزارییەکانی لێیان بڕیووە. کەمپی جەدعە لە باشوری موسڵ کە
زۆربەیان ئەو پەنابەرانەن کە هاوژین و مناڵان و پیر و پەککەوتە و
کەسوکاری داعشن و ژمارەیان ٣٠ هەزار پەنابەر دەبێت وەك تاوانباری جەنگ
مامەڵە دەکرێن و لە سەرەتاییترین پێداویستی ژیان بێبەری کراون. ئەمە
سەرباری ئەوەی بەپێی بڕیار و نەخشەی حکومەتی عێراقی بۆ گەڕانەوەی
زۆرەملێی ئاوارەکان و پرۆسەی داخستنی کەمپەکان لە ماوەی بڵاو بوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەیان ئاوارەی لە خزمەتگوزاری بێبەش کردووە بێئەوەی
پەناگایەکیان بۆ دابین بکرێت، کۆمەك و پێداویستییە مرۆییەکانیان
ڕاگیراوە و کەمپەکانیان بەڕوودا داخراوە. ئەو هەموو بێمافی و بێڕێزی و
ستەمکارییە بەپێش چاوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری
پەنابەران دەچێتە پێش بێئەوەی بچوکترین دەور وە سنورێك بۆ لێپرسینەوە و
بەرگرتن بە سیاسەتی دژی پەنابەرییە دابنێن کە لەلایەن ئەو دەسەڵاتانەوە
بەڕێوە دەچێت. تەنانەت بۆ یەك جاریش حکومەتەکانی ئیمزاکەرانی
بڕیارنامەی مافەکانی پەنابەرانی جنێفی ژێر چەتری ئەم ڕێکخراوەیە،
ئیدانەی ئەم هەڵسوکەتە نائینسانییەیان نەکردووە کە بەرانبەر پەنابەران
لەلایەن ڕاسیستەکان لەناو وڵاتەکان و یان کەمپەکانی پەنابەریدا
ڕووبەڕووی دەبنەوە. ههواڵ و ڕاپۆرتی ئاژانسه مرۆییهکان پڕاوپڕن لهو
پێشێلکارییانه و توندوتیژی و ڕووداوە نەخوازراوانەی پەنابەران لە
کەمپەکان توشی دەبن. ئەمە جگە لە هاوسهرگیری مناڵان و گێچهڵی سێکسی و
لهشفرۆشییهك کە ژنان و مناڵان له کهمپهکانی پهنابهراندا لەگەڵی
دەرگیرن و کهمترین ستانداردی سهلامهتی و ئاسایش تیادا بەدی ناکرێت.
شەپۆلی گەورەی هەڵهاتن و ئاوارەیی ملیۆنی بۆتە قەیرانێکی بەکردەوە و
درێژەی هەیە، کە تەنها تایبەت نابێتەوە بە وڵات و ناوچەیەکەوە، بەڵکو
وەك دیاردەیەکی جیهانی باج لە ململانێی نێوان بلۆکە ئیمپریالستیەکان بۆ
دابەشکردنەوەی ناوچەکانی نفوزی دەسەڵات و بازاڕی کاڵا و سەرمایە
وەردەگرێت. دەستێوەردانی سیاسی، ئابڵوقەی ئابووری، بۆشایی حوکمڕانی،
جەنگ و جەنگی بە وەکالەت لەلایەن دەوڵەتان و ئهحزابی گوێ لهمست و
گروپ و دهستهو تاقمی ئینسان کوژەکانەوە، هەلومەرجێکی ئەوپەڕی
نائینسانی لە نائەمنی و شهڕ و تیرۆر و ڕقەبەری قەومی و مەزهەبی
لەنێوان ئینسانەکاندا، خوڵقاندووە، و کۆچ و ڕەوێکی ناچاریشی بەسەر
ژیانی ملیۆنەها مرۆڤدا سەپاندووە.
بەپێی ئاماری خودی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
ژمارەی پەنابەران لەسەراسەری جیهان نزیك٨٢.٤ملیۆن پەنابەرە کە ئەم
ژمارەیە بە زۆرەملێ ناچارکراون ماڵ و ناوچە و وڵاتەکانیان جێ بهێڵن و
ژیانی پەنابەرێتی بگرنەبەر. لەو ژمارەیەش ٢٦ ملیۆنیان داوای مافی
پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردووە و لەژێر فەرمانی ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکانن کە نیوەیان خوار تەمەنی هەژدەساڵن، هەروەها ٤٥ ملیۆن و
٧٠٠ هەزاریش ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەکانیان بوون.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش لەماوەی شەش
مانگی ڕابردووی سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢١ ٤٥ هەزار و ٧١٦
پەنابەر لە سنوورەکانی تورکیا دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش یەك هەزار و
٥٦٦ پەنابەریان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن کە لە پلەی
چوارەمی پەنابەرانی دەستگیرکراوەکانن لە تورکیا دوای پەنابەرانی
ئەفغانستان، سوریا، پاکستان. بەپێی بەدواداچوونێکی فیدراسیۆن بەدەیان
پەنابەری هەرێمی کوردستان لە زیندان و کەمپەکانی تورکیا هێڵدراونەتەوە
بەشێکیان خۆیان ڕەتی دەکەنەوە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە بەهۆی
هەڕەشە و مەترسی لەسەر ژیانیان لەلایەن دەسەڵات و کێشەی ترەوە. ژمارەی
ئەو پەنابەرانەشی لە سنوورەکانی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە لە ماوەی
شەش مانگی ڕابردووی سەرەتای ئەمساڵەوە تا ڕێکەوتی ٢/٦/٢٠٢١ بریتییە لە
١٦٨ پەنابەر کە لەو ژمارەیەش دوو پەنابەری کورد کە ژیانیان لەدەستدابوو
تەرمەکانیان گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان وە لەساڵی ٢٠١٨ەوە تائێستا
زیاتر لە ١٠ پەنابەری کورد لە سنوورەکانی تورکیا بێسەروشوێنن.
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی له حەفتاهەمین ساڵڕۆژی
جیهانی پهنابهراندا ئهم ناڕهزایهتینامهیه بهڕووی ڕێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەکاتەوە و داوا دەکات:
١- دهستبهجێ کۆتایی بهێنرێت به سیاسهتی ڕاگرتنی پهنابهران و
ئاوارهی جهنگ له کهمپهکانی پهنابهران و دابڕینیان له ژیانی
شاری و گوێزانهوهیان بۆ کۆمهڵگای ئارام و شایسته به ئینسان.
٢- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو حکومەت و وڵاتانەی پەنابە رو
ئاوارەیان لە کەمپەکانی پەنابەراندا ڕاگرتووە ناچار بکات ئەمنییەت و
ئاسایشی پەنابەران لە هەڕەشەی ڕاسیزم و توندوتیژی بپارێزن وە سەرجەم
پێداویستییەکانی ژیان لە خۆارك و پۆشاك و تەندروستی و خۆیندن و
پەروەردە دابین بکەن.
٣- حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و کەنەدا و تەواوی
ئیمزاکەرانی لائیحەی مافەکانی پەنابەران ناچار بکرێت بە وەرگرتنی
ساڵانەی ژمارەیەك لەو پەنابەرانە و کۆتاییهێنان بە ڕاگرتیان ساڵانێکی
زۆر لە کەمپەکانی پەنابەریدا.
٤- داخستنی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران دەبێت لەبەرامبەر دابینکردنی
خانووبەری نوێ و قەرەبووکردنەوە و دەرکردنی ناسنامە و دابینکردنی
سەرجەم پێداویستییەکانی ژیاندا و وەك هاوڵاتی ماف یەکسان مامەڵە بکرێن..
٥- پێویستە ژنان و مناڵان و پەککەوتووان و کەسوکاری چەکدارانی داعش لە
سوریا و عێراق وەك ئینسان مامەڵە بکرێن و کۆمەك و هاوکاری بکرێن بۆ
سەرلەنوێ تێکەڵاو بوونەوەیان لە کۆمەڵگا و چاندنی هزری ئینساندۆستی تا
هزری توندوتیژی تیایاندا.
٦- دانانی سنوورێك بۆ تراژیدیای مەرگی دەریایی پەنابەران و ئەو وڵات و
ناوچانانەی پەنابەرانی پیادەپەڕنەوە بە پەلە ناچاربکرێن سنوورەکانیان
بەڕووی پەنابەراندا بکەنەوە و دیوارە دڕکاوییەکانی سنووریان هەڵگرن تا
پەنابەران ناچار نەکرێن ڕێگای دەریاکان و دارستانە چڕەکان بگرنەبەر.
٧- پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەو ڕێککەوتننامانەی کە
لەگەڵ تورکیا و یۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ ڕێگە گرتن و
دیپۆرتکردنەوەیان مۆریان کردووە، هەڵبوەشێننەوە.
٨- ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن،
حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو وڵاتانەی پەنابەرانیان پیا تێپەڕ دەبێت
ناچاربکرێت بە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.
٩--ئازادکردنی پهنابهران دهستبهجی له گرتووخانه دهستبەسەره پهنابهرییهکاندا..
١٠- پێویستە دهوڵهتانی ئهوروپا و غهرب ناچار بکرێن بە
دهستههڵگرتن له سیاسهتی دهخالهت و پشتیوانی له دهسته و
تاقم و حکومهته سهرکوتگهرهکان که خهڵکی ئهو کۆمهڵگایانهیان
لهگهڵ جهنگ و پشێوی کۆمهڵایهتی و نائارامی و برسێتی بهرهوڕوو
کردۆتهوه، بەندو بەستەکانی لەگەڵ ئەوانەدا هەڵبوەشێننەوە.
١١- ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووکان بۆ کاروباری پهنابهران لهو
وڵاتانهی له ئیستادا لهگهڵ جهنگ و کێشمهکێشی سیاسی و کۆمهڵایهتی
بهرهوڕوون، چالاك بکرێن بۆ بههاناوه چوونی ئاوارهکان و پهنابهران
و لهو ڕێگایهوه حکومهتهکانی ئهوروپا ناچار بکرێن بۆ داننان به
مافهکانی پهنابهران و هاوکاری ئاوارهکاندا و گٶێزانەوەیان..
١٢- دابینکردنی ئیمکانیات و پێداویستی گونجاو بهشێوهیهکی
پلانداڕێژراو و به مهبهستی ههرچی زووتر جێکهوتنی پهنابهر ان لهنێو
ئهو کۆمهڵگایانهی هانای بۆ دهبهن و بههرهمهند بوونیان له ههموو
پێداویستییهکی فهردی و کۆمهڵایهتی و ئابووری بهشێوهیهکی یهکسان.
١٣- بهڕهسمییهت ناسینی مافی پهنابهری بۆ ههموو ئهوانهی که وهك
پهنابهری سیاسی بههۆی جهنگ و دهعوای قهومی و مهزههبی وهیان
بەدەلیلی جنسی لهشوێنی ژیانی خۆیان ههڵکهنراون و هاوکارییان بۆ دهستپێکردنهوهی
ژیانی ئاساییان.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپێناو ههڵوهشاندنهوهی
سیاسهتی کهمپسازی و ڕاگرتنی پەنابەران لە کەمپەکان و دژی سیاسەتی
ناردنەوەی زۆرەملێ و لهدژی ڕاسیزم و جیاکاری و هەڵاواردن و لەپێناو
مافی هاوڵاتی یهکسان بەوپەڕی تواناوە خەبات دەکات و ڕێکخراوهکانی
داکۆکیکار له مافەکانی پەنابەران بانگهواز دهکات بۆ پشتیوانیکردن لهم
ناڕهزایهتینامهیه و ناچارکردنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەئاڕاستەی هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی داواکانی ئەم ناڕەزایەتینامەیە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٩\٦\٢٠٢١
|