١\٥\٢٠١٤
پەیامێکی زۆر کورت
بۆ پەرلەمانی کوردستان.

شەماڵ عادل سەلیم
بەرێزان
هەروەک دەزانن کە سروودی نیشتیمانی هه‌ر وڵاتێك تایبەتمەندی و گرنگی
خۆی هەیە و لە بۆنە فەرمییەکاندا ده‌وترێته‌وه ودەست لەسەرسنگ بۆی
ڕادەوەستن.
گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئاواز‌و هۆنراوەی سرووده نیشتمانیه‌کانی زۆربەی
وڵاتانی دونیا ، دەبینین کە سروودەکە له‌مارشی سه‌ربازیه‌وە سەرچاوەی
گرتووە و هۆنراوەکەشی باسی جه‌نگ و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن و قوربانی
دان و خۆشەویستی بۆ خاک وڵات دەکات ، هەربۆیە له‌ئاهه‌نگ و مه‌ڕاسیمه
تایبه‌تیه‌کان، ڕێوڕه‌سمه فه‌رمیه‌كان، له قوتابخانه‌کان ،له‌سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکردنی یاریه وه‌رزشیه‌کان و بۆنه‌و چاڵاکیه کانی دیکه دەبێتە
پیرۆزترین و باشترین دەسپێک.
بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەک دانیمارک کە سه‌دان ساڵه ده‌وڵه‌تە وسه‌روه‌ری
خاك وئاڵاونیشتمانی خۆی هه‌یه،كه‌چی گەورەو بچوکیان به‌شێوه‌یه‌ك ڕێز
له ئاڵا‌و مارشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌یان دەگرن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له
قۆناغی داگیركاری وشەڕو وخه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانیدا بن.
بەڵێ.. ئەی رەقیب سروودی نیشتمانی
کوردستانەو زیاتر له نیو سه‌ده‌یه ، له بۆنه‌و یاده‌کان له
قوتابخانه‌کان دەوترێتەوە ، وه‌تا ئه‌مرۆش لە هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌رێمیکی
سه‌ربه عێراقی فیدراڵ ئه‌م سرووده بۆتە به شێك له سمبولی نه‌ته‌وه‌یی
و لە ماده‌ی (١١)ی ره‌شنوسی ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستانیش هاتووه که ده‌ڵێ: ( هه‌رێمی کوردستانی - عیراق ئاڵایه‌کی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه که له‌ته‌ک ئاڵای فیدرالی عیراق هه‌ڵبدرێت ، هه‌روه‌ها
دروشم و سروودی نیشتمانی خۆی هه‌یه . جەژنی نەتەوایەتی خۆی (نه‌ورۆز)
یشی هه‌یه وئه‌مەش به‌یاسا ڕێکدەخرێت.
بەرێزان ...هەروەک دەزانین کە سروودى ئەی رەقیب نالێت ئاینمان ئیسلامە،
و نالێت ئاینمان کوردستانە نەک ئیسلام، بەلکو دەلێت نیشتیمانی خۆمان
وەکو ئایینی خۆمان خۆشدەوێت (هیچ ناوی نە ئیسلام و نە ئاینەکی تر
ناهێنێت)، بە مانای نیشتیمانی خۆمان زۆر خۆشدەوێت.
ئەوەی لێرەدا دەمەوی ئاماژەی بێ بکەم ئەوەیە کە دوێنی لە دانیشتنەکەی
پەرلەمان لەبری مارشی پیرۆزی ئەی رەقیب و ده‌ست له سه‌ر سنگ وەستانتان
بۆی، پارچە میوزکێكی نامۆ لێدرا ، دیارە ئەوەش لە سەر داوای چەند
پەرلەماندارێك ی ئیسلامی بوو کە ئەی رەقیب بە کوفر دادەنێن ، لەوکاتەی
کە ئێمەی کورد تا ئەمرۆ ئاڵا‌و سروودی نیشتمانیمان قەدەغەیەو بەدەستی
داگیرکەرانەوە دەناڵێنین ، بۆیە من وەک تاکێکی کورد نایشارمەوەو
بەئاشکرا دەڵێم ، بەسەدان ڕۆڵەی مەردی نیشتمانە لەخاچ دراوەکەم لەسەر
گووتنەوەی ئەم سروودە پیرۆزە لە خۆپیشاندانەکانی دژی ریژێمە
کۆنەپەرستەکان و داگیرکەرانی کوردستان و لە زیندانەکانیان گیان دەبەخشن
کەچی ئەمرۆ ئێوە لەناو پەرلەمانی باشوری کوردستان و لەبەرچاوی خەڵک ڕێز
لە ئاڵا‌و سروودی نیشتمانی ناگرن وله‌به‌ری هه‌ڵناستنەوە؟!
بەرێزان .... بۆ ئێمه‌ی كوردی بێ خاك‌و ده‌وڵەت ، پیرۆز ڕاگرتنی ئاڵا‌و
سروودی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ك هه‌ر گرنگی خۆی هه‌یه،به‌ڵكو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی
ونیشتمانی هه‌موو هاووڵاتیانیشه، به جیاوازی ئایدۆلۆژیاوتێڕوانینی
سیاسی‌وئایینی، بۆیە .ئەوەی شكۆمه‌ندی ئەی رەقیب بشکێنێت ، و بەکوفری
دابنێت ورێز لە ئاڵای خۆی نەگرێت هەرگیز ناتوانێت ببێتە نوێنەری
ڕاستەقینەی میللەتکەی.
بەرێزان باش بزانن.. ئەی رەقیب شیعری دڵدار نییە بەتەنیا، بەڵکو
ناسنامەی نەتەوەیەکی خاک داگیرکراوی بەش بەشە ، بۆیە تا (رەقیب) مابێت
(ئەی رەقیب) تاجە و هەر
دەمێنێ.
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|