په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٣\٢٠١٥

پەیامی "بەهمەن قوبادی" بە بۆنەی کۆچی دوایی "یەشار کەماڵ".
 

مەنسوور جیهانی


"بەهمەن قوبادی" بە بۆنەی کۆچی دوایی "یەشار کەماڵ" ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کەپێش لە مردنی کەمێک ئازادیی لە نیشتمانەکەیدا بینی و ئەوەی کە کوردەکان رزگاریان بوو کە بە زمانی زگماکیی خۆیان قسە بکەن.

سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەری ناوداری کورد "یەشار کەماڵ" پەیامێکی بڵاوکردەوە کە لە خوارەوە دەقەکەی هاتووە:

ساڵی ڕابرددوو دووبارە بینیم و گوتی: عاشقی سینەما بووم بەڵام بارودۆخ گونجاو نەبوو تاکوو فیلم ساز بکەم، گوتم بێڵە فیلمێکی بەڵگەییت لەسەر ساز بکەم، گوتی: ''بڕۆ کارێکی گرینگتر ئەنجام بدە بەهمەن!''.


دیسان کەمێک خۆشحاڵم کە پێش لە مردنی کەمێک ئازادیی لە نیشتمانەکەیدا بینی و ئەوەی کە کوردەکان رزگاریان بوو کە بە زمانی زگماکیی خۆیان قسە بکەن.
دوو هەفتە لەوە پێش ویستم بچم بۆ نەخۆشخانە و گوتیان نایهەوێت کە لەم بارودۆخەدا هیچ کەسێک ببینێت بێجگە لە هاوسەرە وەفادارەکەی.


یادی پیرۆز و ڕۆحی شاد بێت.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک