١١\١٠\٢٠١٥
پەیامی
دیکتاتۆرێک بۆ عەبدەکانی.١

نزار قهبانی
وهرگێڕان و دهستکاریی:
بەکری حسەین
١
خەڵکـینە
وا بووم بە سەرۆکـتان
ئەوە بۆ ئـێـوە، نیعمەتی خـوایە.
بتە کـۆنەکانـتان بشکـێـنـن و من بـپـە رسـتن
دەسـکـەوت و بەرژەوەنـدیتـان
لە پەرسـتـنی مـن دایە.
*
* *
من، لە ئاسۆدا، بە ئاسانی دەرنا کەوم بۆتان
بۆ بینینی من دەبێ سەبرتان بی و
چاوەروان بن بۆ، بۆنەکان.
دوای من کـەون و بە بێ پیاو، جـێیان ھێـڵن ژنەکان
جێیان بھێڵن، منـداڵە کانـتان بە بێ نان
مێـژوو چاوەڕوانی مـنە و
سوپاسی خوداوەند بکەن
کە بۆ نووسینەوەی مێژوو، منی ناردووە بۆ لاتان.
جـوانی من و لێھاتوییـم
وەکـو ھی یوسـف بێ ھاوتان!
خـوداوەنـد، جگە لە من
قـژ و ناوچەوانی پێـغەمبەرانەی وای نەداوە
بە ھیچ ئێـنسان.
چاوەکانم وەکـو دارستانی زەیتوون و چوالەن
دوعابـ کـەن خودا پارێزەر بێ لێـیان.
*
* *
ئەی خەڵـکـینە
من فەرھادی شـیرینم
ژنەکانتان بنێـرنە لام، بۆ ئەوەی سکپڕ بن لە من
مێردەکانـیش سـوپاسم کەن
شـانازییە، لە من بچن.
پەیدابوونی کەسایەتی (من)
بێ وێـنە و، دەگـمەنترین رووداوە
لە ھەزاران ساڵەوە تا ئێستا
بەم شێوەیە، روویداوە.
٢
ئەی خەڵـکینە
من باشترین و داد وەرترین و
جـوانترینی ھەمـوو فـەرمانرەواکانم
من مانـگی تابان و
رۆشنایی بەرەبەیانم
من د اھێنەری ئامرازەکانی کـوشتن و سـێدارە و
باشترینی نێردراو و پێـغەمبەرەکانم.
ھەر کاتێـک بیرم کرد بێـت
لە وازھـێـنانی دەسـەڵات
لام کارێـکی نابەجێ بووە و
ویژدانـم رێـگەم پێ نادات.
ئەو خەڵـکـە باشـە، لە دوای من
کێ فـەرمانرەوایـیان کات؟
کێ لە دوای من چاککاتەوە شەل و کـوێریان؟
کێ بە لاشە و ئێسکی مـردوان، بـداتەوە ژیان؟
کێ رۆشنایی مانگ لە باخەڵەوە، دەربێـنێ بۆیان؟
کێ بنێرێ بۆیان باران؟
کێ نەوەت جەڵدەیان لێ بدات و
کێ لە خاچیان بدا لەسەر درەخـتەکان؟
کێ ناچاریان کات بـژین وەک مانـگا؟
یاخـۆ بمـرن وەک مانگاکان؟
ھەر بیـرکردنەوەیەک لەوەی
جێـیان ھێـڵم و، وازبھێـنم لە دەسـەڵات
وەک پەڵە ھەورێـکی پڕ خە م
چاوم لە فـرمێـسک پڕ دەکات
ناچار، پشتم بەست بە خودا
بریارم دا
بەردەوام بم لە لێخورینی، ئەم گەل و کۆمەڵـگە گەمژەیە
کە وا دیارە تا قیامەت، پێویستیان بە من ھەیە!
٣
ئەی خـەڵـکـینە
من خاوەنی ئێـوەم ھەروەک، وڵاخ و کـۆیلەکانـم
من بە سەرتانا دەڕۆم
وە ک فـەرشـی تەلار و دیـوەخانـم
لە دانیشـتن و ھەسـتانـمد ا، کـڕنووش بەرن
ئێـوەم دەسـتکـەوت، بە مـیراتی
لە موڵـکی باو و باپیـرانم
نەکـەن کـتێـب بخوێـننەوە، من بە ئاگام دەربارەتان.
راگەیاندن ھیچ نەنووسن ، منیش دەنووسـم لە سەرتان.
ھیچ گوێ نەگرن لە گۆرانی
ئە وە ئاشـکـرابوونی نیازتانە.
رووبەڕوووی من، شیعر نەڵێن.
ئەوە، رەجمکراوە و شەیتانە
نەکەن بێ پرس بچنە ناوگـۆر
ئەوەش بۆ ئێـوە تاوانە.
کە قسەم کرد باش گـوێ بگرن
پیرۆزیان وەک قـورئانە.
٤
ئەی خەڵـکـینە
خـوێـنی من لە دڵی رووبارەکاندا لێـدەدا، بـیخـۆنەوە
ئەو سروودانەی منـداڵان بۆ نیشتیمان دەیـڵـێنەوە
بەسـەرچـوون و لەمەولا، من نیشتیمانم.
خەڵکینە، چاوەڕوانی ھاتنم بن
بەم زووانە دێـم، من مەھـدیتانم.
لە ناو ھەموو کایناتدا.
تاک و تەنیا و خاوەن ھێز، نەمرەکانم
من لە ناو بیرەوەریی دار سێو و ئاوازی شمشاڵ و
لە نێو شینایی گۆرانییەکاندا پارێزراوم.
لە شەقام و مەیدانەکان ھەڵـیواسـن وێـنە کانم
بە ھەوری وشە و ستایش
بیانڕازێـننەوە و بیانـکـەن، بە سەرگـوزشـتە و داستانم.
بۆم بھێنن گەنجترینی ژنەکان
من پیر نابم و گەنج ترم لە گەنجەکان
جەستەی من ھیچ کات پیر نابێت و
پیرنابن ، ئامرازەکان.
نە زیندانەکانم و نە دەزگا داپلۆسەرەکان.
*
* *
ئەی خەڵـکـینە
من، حەججاجم٢
د ەمامک٣
لادەم
دەمناسـنە وە
من جەنـگـیزخانم وھاتووم بە سەگـەکان و بە نێـزە و
بە رم و بە زیندانمەوە
خەڵـکـینە لە زەبروزەنـگـم بێـزار مەبـن
من بۆیە ساتە نا ساتێک دەتانکـوژم
تا نەمکـوژن
من بۆیە وا بە کـۆمەلی دەتاننێـژم
تا نەمنێـژن.
٥
ئە ی خەڵـکـینە
ئەو رۆژنامانە م بۆ بکـڕن
سودمەندن لە ستایشی من.
دەکررێن وەک لەش فرۆشان
شەقامەکان ، لییان پررن
بۆم بکـڕن کاغەز ، مە رەکە ب و چاپـخانەکان.
لەم سەردەمـەدا، ھەموو شتـێـک
بۆ فرۆشتن وکرێنە
لەگـەڵ قەڵە م و پەنـجەکان.
میـوە ی فـیکرم بۆ بکـڕن و لەگـەڵ گـۆشـتی شاعـیرێـکـدا
بۆم بکـەن بە خـوان.
من نیمچە خـوێـند ە وارم و گـرفـتی د ە رونـیم ھەیە
لە گـەڵ شاعیران .
شاعـیرگـەلێـکم بۆ بکـڕن
بۆ سـتایـش و بە سـتە ھەڵـدان.
بمـکـەن بە ئە ستـێـرە ی بەرگی
بڵاوکـراوە و رۆژنامەکان .
ھـیـچیان جـوانـترنیـن لە من
ئە ستـێـرە ی سـێـرک و شانۆکان.
ھەموو ئە و شتانەم بۆ بکرن
کە ناکررێن لە زەمیند ا یان لە ئاسمان
دارستانێک لە ھەنـگوین و
لە شکرێـکی زۆری ژنان.
*
* *
من، بە د راوی سەنگین٤
ھەموو شتێک ، د ە کررم بە ئاسانی.
چ مێژووی نە تە وە کـە بێت ، یان فەرھەنگ و شانازیەکانی.
مەم وزینەکەی ، ئەحمەدی خانی
لە سەردەمی بابان ، میراتی شاعیرانی
یان ھەڵبژاردەی مرواریەکانی مەحوی و
فایەق بێکەس وگۆران و ھێمنی موکوریانی
یان پێرەمێرد و پەندەکانی.
*
* *
ئە ومـلیـونە ھا پارانە ی
گـە نجـینە کانی نیشتیمان
مـیراتی کـۆنی باوکـمە و
ھە ندێـکی د ە بەخشم پێـتان .
ئێوە ش لە شانامەکانی مێـژوودا
سەردەمی فەرمانرەواییم
لە گە ڵ سەرد ە می (ھارون ئەلرەشید) دا
بـکـەن بە ھاوشان.
٦
ئەی جـەماوەر، ئەی دانیشتوان
من ئەو رۆحە پاکـ م کـە نێـردراوم بـۆتان
بۆ پاککردنەوەتان لە تۆزی
جاھـیلیەت و گـەمـژەییـتان.
گـوێ بـگـرن لە پەیام و دەنـگـم
وەک فـوارەکانی ئەندەلوس
لێـیان ھەڵدە ستی ئاوازی جوان.
وێنە م بگـرن ئەو کاتانەی
بزەی لێـوم وە کـو ھی مـۆنالیزایە.
ئەو کاتانەش ، وەک ھی مەریەم
روخسارم ھێـمنی تیایە.
وێنەم بـگـرن کـە بێـدەنـگم و سەنـگـینم
پڕ پیرۆزی
وێـنەم بـگرن بە جل و بەرگ و
داردەستی جەنەراڵی سەربازی
و ێـنەم بـگـرن ئەو کاتانەی وەکـو خەیار
دەیـبڕم زمان و ملی رەعـیەتی سـەرپێـچی کار.
وێـنەم بگـرن کە نیشان دەگرم لە نێـچـیر، لە ئاسک و
ئەو ساتانەی کاتی راوە.
یا ئەو ساتانەی، کـە کـەڵـبەم
لە جەستەی شـیعر گـیرکراوە.
ئەو کاتانەش کـە بۆمـژینی، خـوێـنی ئەلف و بێ، دامناوە.
وێـنەم بـگرن ئەو کاتانەش
کە بە باوە ش و لەسەر شـان
ھەڵـتان دە گـرم ب رەو گـۆڕ و
بەرە و ئارامـگـەی دوایـیتان.
٧
ئەی خەڵـکینە
کـە خـەوتان د ی!
بـزانن من ، باش ئاگادارم لەخە وتان.
کە نان د ەخۆن ئە وە بـزانن
لە لای منەوە ھاتووە بۆتان .
من بە ئاگام لەو شیعرانەی بە نھێنی د ە یخوێنـنەوە
دەسـگای پاراستنی کـۆشکـم ، چالاکـە و زۆر بە ئاگایە.
ھە واڵی گوڵە جۆکان و
ھی چۆلە کە کانیشـم لایە.
ھی ئەو ساوایەنەش جارێ
لە ناو سکی دایـکـیان دایە.
٨
ئەی خەڵـکـینە
من وەک پاسە وانی زیـندانتان
بە د یارتانە وە بە نـد و بە سـراوم .
من لە چـوار دیـواری کـۆشـکـدا، قە تیس ماوم.
من نە رۆژ د ە بینم بە باشی و نە گـوڵی ژاڵە
دەروونم ئاسایی نیە و شـیرینـیم تاڵە
من ئە و کاتە ی وەک مـنداڵێـک
ھاتمە سـە رکـورسی د ە سەڵات.
راوێـژکاری تەخـت و کـۆشـک
بە کـڕنوشـە وە بـۆ لام ھات.
کـۆڕی مەرایی و ئەمرکـە قـوربان!
لە دەورمـدا جـمەی دەھات
بینیم ھەندێک خەریکی تەپـڵ و
ھەندێ خەریکی زوڕنایە
ھە ندێـک بۆ نەعـل و پێـڵاو سـڕین
لە سـە رە و کـێبڕکێ د ایە
کە س نە ی وێرا لە رووی مـندا
بڵی ( نەخێر ) بۆ داوایەک یان یەک فەرمان.
وەزیرەکان ھە موو وتـیان ، بە ڵێ قـوربان
باڵـوێزەکان ھەمـوو، ووتـیان ، بە ڵی قـوربان.
وایان فێرکردم کە من خۆم
وە کـو خـودا ، بێـتـە بە رچاو
لە ھە یوانی کـۆشـکـەوە د ە مبـینی
میللەت وەک گاگـەلێـکی داما و
ببـورن لێم ئەگـە ر بـووبم بە ھـۆلا کـۆیە کی نوێ
کە دەبینن خەڵـکی دەکـوژم
لەبەر ئەوە نیە کـە فـێرم
ئە وە بۆ پێـویستی ئێـوە و
بۆ ئەوەشـە کە رابوێـرم.
____________________________
١-
سێناریۆی نەزار قەببانی بۆ: بۆ (مەئساتی) مالوێرانی ئەو کۆمەڵگایانەی،
کە رێژەیەک لە تاکەکانی ئەوەندە بێ باوەرن بە خۆیان وبە ھاونیشتیمانیان
. ئەوەندە خۆیان لا سووکە . ئارەزومەندانە دەبنە (عەبد) کۆیلەی
دەسەڵاتدارێکی بەھێز وخاوەن زەبروزەنگ . خۆیان دیکتاتۆر دروست دەکەن بۆ
خۆیان (سەرزەنشت کردنەکە جگە لە زۆربەیەکی گەمژەی کۆمەڵگاکان زیاتریش
(بەناو رۆشنبیر ! ) نارۆشنبیرانی عەرەبی کۆمەڵگاکانیش دەگرێتەوە کە
لەبەر بەرژەوەندی و دەسکەوت، ئەو کۆیلەیەتیە ھەڵدبژێرن و سوکایەتیەکە،
ماکیاج دەکەن و دەیرازێننەوە و تیوریزەی دەکەن ).
من پێشتر ھەمان ھۆنراوەم بڵاو کردۆتەووە . بەڵام ئەمجارە دەسکاری
زیاترم تێداکردوەو و ھەندێک سیما و فەرھەنگە عەرەبیەکە و بەرگە
عەرەبیەکەیم داکەندوەو لە بەرگێکی کوردی تردا پێشکەشم کردوە . لەگەڵ
داوای لێبوردن لە نەزار، بەڵام بە سوپاسێکی بێ پایانەوە، بۆ گیان و
بیرەوەری ھەمیشە زیندووی.
٢-
حەججاج کوری یوسفی سەقەفی لە میژوی ئیسلامدا یەکێک بووە لەو فەرمانرەوا
ئەمەویانەی ناسراوە بە سەربررین و کۆمەڵکوژی ناو کۆمەڵگە ئیسلامیەکە.
٣-
دەماک: (ماسک، قناع).
٤-
دراوی سەنگین: (العملە الێعبە)، وەکو دۆلار و ئیور.
تشرینی یەکەمی
٢٠١٥
-
ستۆکهۆڵم
bakrhssain83@gmail.com
|