٧\٦\٢٠١٤
پهیامی پڕۆژهی
ژنی کورد له لهندهن به بۆنهی کوشتنی دونیا سهلمان
ئهو قوربانیهی
فڕۆشرا، کڕدرا و کوژرا.
هاوڵاتیانی خۆشهویست، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یکسانیخواز..
شهوی
٢٣ی مانگی مەی ٢٠١٤ لە ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان، لە پارێزگای
دهۆک، دونیا سهلمان تەمەن پانزدە ساڵ کوژرا. لە ئێستادا هاوسەرەکەی
تۆمەتبارە بە کوشتنی. رووداوەکە بە شێوەیەکی خێرا و بەربڵاو لە
کوردستان و له هەندەران بڵاوبووەوە، دڵ و دەروونی چالاکانی بواری مافی
یەکسانی، ژنان لەگەڵ پیاوان و هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز و لایەنگرەکانی
مافەکانی مرۆڤی ههژاند.
ئەم جارە یان ژن ئازاری و کوشتاری نامووسی یەخەی کچێکی منداڵ ساڵێ
گرتەوە و جارێکی دیکەش بۆی دەرخستین کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا تاوان بە
دژی ژن تا دێت و پەرەدەسێنێت. لەوەش سامناکتر ئەوەیە کە ئەم دیاردە
نۆرمێکی ئاسایی کۆمەڵایەتی بە خۆیەوە گرتوە. بەڵام کوشتی دونیا
لاپەڕەیکی هەرە تاریکتری کۆمەگەڵگای ئێمە دەخاتەڕوو، ئەویش دیاردەی
بەزۆر بەشوو دانی منداڵانی کچە و بە ئاساییکردنەوری دەستدرێژیی سێکسیی
و رۆحییه لەسەر منداڵانی کۆمەڵگاکەمان. ئەم دیاردە کە دیاردەی زەقی
پیاوسالارییە و لە ژێر ناوی دابونەریتدا بەڕێوەدەچێت.
بهڕێزان..
ئێمه وه ک پڕۆژه ی ژنی کورد له له نده ن ده نگی ناڕزایه تی خۆمان ده خه
ینه پاڵ شه پۆلی ناڕه زایه تیه کانی کوردستان و ده ره وه ی وڵات. له یه
کهم قۆناغدا حکوومه تی هه رێمی کوردستان به به رپرسیار داده نێن بۆ ره
چاو نه کردن و پشت گوێ خستنی مافه کانی ژنان و منداڵان له کوردستان و
هه ر وه ها بۆ په ره پێدانی فاندیمێنتاڵیزمی دینی و گووتاری دژی
ژنانهی.
بهڕێزان، هه وه ک ئا گادارن شه پۆلی فاندیمێنتاڵیزمی دینی و گووتاری
دژی ژنی ئه م بزووتنه وانه ته نیا دیارده ی وڵاتی ئێمه نیه، به ڵکوو هه
ر وه ک روودا ه کانی ئه م دوایانه له پاکستان ، هێند ، سوودان بۆمان ده
رده خه ن ، دژه ژنی و ژن ئازاری په یوه ندی راسته وخۆی به سه ر هه
ڵدانی فاندیمێنتاڵیزمی دینیه وه هه یه و له سنووره کان تێپه ر بوون و
شێوازێکی گڵۆبڵ و به ربڵاوی به خۆیه وه گرتوه. ئێمه وه ک بزوووتنه وه ی
ژنان داواکاری بنه بڕکردنی ده سه ڵاتی ئه م بزووتنه وه له سه ر ژیان و
حورمه تی ژنان ده که ین.
ئێمه داواکارین که ئهم خاڵانهی خوارهوه بخرێته بهرچاو:
یهکهم: به ر له هه موو شت پێو سته له
رێگای یاساوه به دوادا چوون له سه ر ئه م که یسه بکڕێت، نه ک له رووی
سوڵحی عه شیره تیه وه.
دووهم: تاوانی به شوودانی دوونیا له ته مه
نی منداڵیدا.
سێیەم: تاوانی فڕۆشتن و کڕینی دوونیا له
بری پاره (پیاو فڕۆشتی،پیاو کڕی و هه رپیاویش کوشتی).
چوارهم: تاوانی کوشتنی دونیا.
پێنجهم: پێویسته پاڕڵمانی کوردستان پڕۆژهی
یاسای تایبهت بۆ سزادانی بکرانی توند و تیژی به دژی ژنان په سه ند
بکات و بیخاته بواری جێبەجێکردنهوه.
شهشهم: له بواری په روه رده و بارهێنانی
منداڵاندا بڵاو کردنه وه ی جۆرێک له هۆشیاری بخرێته پڕۆگرامی خوێندنی
منداڵان. بۆ ئه وه ی که هه ر له منداڵیهوه کوڕان ژن کوشتن و ژن ئازاری
به گه وره ترین تاوان بزانن.
له کۆتاییدا، ئێمه داواکارین که کار به ده ستانی حکوومه تی کوردستان ئه
م تاوانه پشت گوێ نه خه ن، به ڵکوو کوشتنی درندانه ی دونیا ببێته سه ره
تایک بۆ دروستبوونی که مپه ێنێکی گه وره تر و به ربڵاوتر بۆ بنه بڕکرنی
ژن ئازاری، کوشتاری نامووسی و پاراستنی یاسایی مافه کانی منداڵان و
ژنان.
٣\٦\٢٠١٤
پڕۆژهی ژنی کورد له
لهندهن
bayank2010@yahoo.com
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''دنیا'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosiyeydunya.htm
|