١٨\١١\٢٠١٦
پەیامی رێکخراوی
(رزگاری کرێکار) بۆ ناڕەزایەتییەکانی کوردستان.
پەیامی پشتگیریی کۆنفرانسی ڕێکخراوی وەرکەر لیبرتی (رزگاری کرێکار) بۆ
ناڕەزایەتیەکانی کریکاران و کارمەندان و مامۆستایان لە کوردستان.. کە
ڕۆژانی ١٢،١٣ نۆڤمبەر لە لەندەن بەسترا.
کۆنفرانس
ئاگاداره كه کرێکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی کەرتی گشتی لە
کوردستان بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن. چەندین مانگە موچەیان وەر
نەگرتوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی چوار یان پێنج
مانگی نەدا. بە هۆی ئەو ڕێکارانەی بۆ بەڕەنگاربونەوەی قەیرانی دارایی
له ساڵی ٢٠١٦ دا گیراونەتە بەر، حکومەتی هەرێم ده‌ستی كرد به
پیاده‌کردنی "سیستەمی پاشەکەوتی موچە". به هۆی ڕێژه‌ی ئه‌و
پاشه‌كه‌وته‌وه كه دانراوه موچه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه بۆ نیه‌وه و
ته‌نانه‌ت چاره کە موچه‌ش.
بە بەکارهێنانی ئەم سیستمە حکومەت لە ساڵی
٢٠١٦ تەنها موچەی پێنج، شەش بۆ حەوت مانگی دابەشکردوە. بەم شێوەش
فەرمانبەران و کرێکاران تەنها موچەی چارەکە ساڵێکیان وەرگرتووە.
كرێكاران و كارمه‌ندان لەم هەژاری و دەردەسەریەدا ده‌ژین، لە کاتێکدا
داهاتەکانی نەوت و گاز به‌پێی دانپیانانی هه‌ندێك له به‌رپرسان خۆیان
ملیاره‌ها دۆلاره.
کاتێکیش کرێکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران
ناڕەزایەتی دەردەبڕن، حکومه‌ت سزای بەشداربوان به بڕینی سەر موچە و
گواستنەوەیان بۆ شارەکانی تر و هەڕەشه و تەنانەت ڕفاندنی
چالاکوانەکانیان ده‌دات.
ئێمه داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە داواکاری كرێكاران و كارمه‌ندان
جێبه‌جێبكات، كه بریتین له:
١- راگرتنی سزادان و هەڕەشەکردن لە چالاکوان
و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گواستنەوەیان بۆ شارەکانی تر.
٢- رێكاره‌كانی کەمکردنەوەی موچە هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
٣- موچە ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بدرێنه‌وه و
هەموو مانگێک موچەی تەواو له كاتی خۆیدا بدرێت.
٤- مافی مانگرتن و كۆبوونه‌وه و ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندان به
ڕه‌سمی بناسرێ.
١٢\١١\٢٠١٦
فیدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|