١\۴\٢٠١٠
پەیامى شانۆکارانى
دەربەندیخان لە ڕۆژى شانۆى جیهانیدا.

پێشڕهو حهمید
هونەر بەرهەمى ژیانە و لەتەک بەردەوام بونیدا هەناسەئەدات ، مرۆڤ
بەردەوام لەململانیدایە بەهۆى ڕۆژونە ناو کایە جیاجیاکانى سیاسەت و
ڕەوشە ئاڵۆزە ئابورى و کۆمەڵایەتیەکانەوە و هەر ئەو کایە جیاجیانەیشە
کە ژیانى مرۆڤەکانیان لەدۆخێکى ئاڵۆزدا بەجێهێشتوە .
هونەر ئەو فریاد ڕەسە یە کەئێمە پەیامى خۆشنودى بۆمرۆڤەکانى تێدا
دەبینینەوە ، تەنها هونەرە پاکێتى ژیان ڕائەگرێت لە بەرامبەر هەولەَ و
هەنگاوە دزێوەکاندا ، هەڵبەتە هونەرى ( شانۆ ) هەناسە باڵاکەى هونەرە.
ئێمە هەموومان بەسەرەتایەکى سادەوە چوینە نێو دنیا بەرینەکەى شانۆوە ،
بەڵام دواتر تێگەیشتین لەوەى کە ئەو دونیایە زۆر لەوە ئاڵۆزتر و
جەنجاڵترە و توشى سەرسامی بوین کە بەر کوڵتورى بەرینى شانۆى جیهان
کەوتین ؟ چونکە ئێمە وەک میللەتى کورد هێشتا لەسەرەتاداین و خاوەن
ئەزمونێکى سادەین لەو بوارەدا .
مرۆڤ بەدەستى خۆى نییە ، بەزەى بەخۆیدا بێتەوەو شوێنى لێ ببێتەنا شوێن
، بزەى لێ ببێتە ئەشک ؟ چونکە هێشتا خۆمان بەمەلەوانێکى سەرگەردان
دەزانین ، کەچى کۆڵ نادەین و بێ پەروا دەمانەوێت بەرەوپێشەوە بچین .
جەخار تا ئێستاش ڕێگاکان گەڵێک لەوە ئاڵۆزترن ئێمەبتوانین بەسانایى
تێیدا تێ پەڕبین، سەربارى ئەوەش هێشتا ئامێزەکانى ئێمە فراوانتر
ئاواڵانەکراوە تا سەرسەختانە ئاوێزانى شانۆبین.
ئەوە تێگەیشتنى ئێمەیە ، بەڵام هونەرى شانۆ وەک ژیان هەمیشە بەردەوامە
، چونکە خۆى بەشێکە لەژیان .
تێبێنى : شانۆکارانى دەربەندیخان ئەو سێ هونەرمەندە بەڕێزەیان
هەڵبژاردکە لەخوارەوە ناوەکانیان نوسراوە بۆ نوسینەوەى پەیامى لۆکاڵى
شانۆیى .
هەروەها ئەو سێ هونەرمەندە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و
شانۆکارانەوە وەک لیژنەى دیارى کردنى هونەرمەندێک بۆ وەدەستخستنى
خەڵاتى ئاڵتونى هەڵبژێردران و خەڵاتى زێڕێن ى ئەمساڵ درایە بەرێز (
شەهاب ئەحەمد ).
لیژنەى هەڵسەنگاندنى سیڤى هونەرمەندان بۆ خەڵاتى زێڕین و نوسینەوەى
پەیماى شانۆکاران پێک هاتبون لەبەرێزان :
کەمال حەمە ڕەشید
پێشڕەو حەمید
محەمەد ئەحمەد ڕەزا
|