٥\٣\٢٠١٠
په‌یامنێر.

حه‌مه‌شوان شه‌ریف
شعرێک هات بۆلام و
پێی وتم <
تکایه بڕۆ به‌و کچه بڵێ
ئه‌وه‌نده سه‌رسنگی ڕووت نه‌کاته‌وه !،
با له‌ناو ئه‌جووته مانگۆیانه‌یدا
دێڕێک شیعر
به‌لقه‌کانی مه‌مکییه‌وه هه‌ڵنه‌واسم ،
ترسنۆک مه‌به کوڕێ
بڕۆ و پێی بڵێ ؟/،
با ئه‌وه‌ندا ئه‌و مه‌مکانه‌ی
له‌یه‌کتری نزیک نه‌کاته‌وه
خوانه‌کرده
نه‌با له‌ناویاندا ته‌نگه‌نه‌فه‌س ببم و
له‌ودرزه‌یدا
وشه‌ی گۆکه‌ی مه‌مکیم بمرێت .!.
واز مه‌هێنه و پێی بڵێ /
کاتێک بۆ خه‌وتن ڕووتیان ده‌کاته‌وه
با ئاگای لێم بێت
نه با له‌چڵه‌داره‌کانی مه‌مکییه‌وه بخزێم و
شوشه‌ی شیعرم بشکێ .؟!.
له‌به‌ر نازو دڵی شیعر
شیعر چی پێوتم
به‌کچه‌م ووت < .
کچه
به‌خه‌نده‌و عه‌یارانه‌وه
تێیڕوانیم و
پێیووتین
نه‌مزانیه‌وه تۆ و شیعر
تا ئه‌و ڕاده‌یه سووتاون و
پڕن له به‌رچنه‌یه‌ک بێ ته‌ربێتی.
12\07\2005
سوید - کونگپلف
Hamashwan1@hotmail.com
|