په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

          پێیان ووتم.

سارا نامۆ                   

                                                            فه‌رموو لێره‌ کرته‌ بکه‌ بۆ بیستنی ئه‌م هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگی '' پێشه‌ ''

 

پێیانم ووتم تۆ گوڵێکى جوانى .....؟

ووتم بەڵێ بەڵام گوڵێکى بێ ڕەنگى بەهارى

 

پێیان ووتم تۆ دنیاى ڕۆحێکى پاکى....؟

ووتم بەڵێ بەڵام ڕۆحێک ماندووى ئازار و ئێشەکانى

 

پێیان ووتم بۆ ؟ هەمیشە وەرزەکانت هەر خەزانە

دوور لە وەرزى بەهارى ؟

ووتم بەڵێ وایە دڵى نامۆ هەمیشە تەنهایە

ئیتر وەرزى بەهار چۆن خۆى دەرخات لە ووڵاتێک

کە هەموودەم ژین نەبێت تیایە...!!

 

پێیان ووتم تۆ ئینسانى ....؟

ووتم بەڵێ من بە جەستە ئینسانم

چونکە ڕۆحم  هەمیشە وێڵە لە ئاسمانى بێژوانى و تەنهایى

 

پێیان ووتم بۆ لانەى دنیاى ئەشق و ئەوینت لێ وونە ...؟

ووتم لێم وون نییە لێم تۆراوە ! لە بێزارى دڵ و ڕۆحم

سەرهەڵگرتوو لانە ڕووخاوە..

 

پێیان ووتم دنیاکەى تۆ دنیایەکى سەیرە ....؟

ووتم بەڵێ سەیرە لە چاو دنیاکەى ئێوەدا ..

کە درووشمى ئاڵاکەى ئێوە هەر بە کوشتنى دڵ و جەستەکان فێرە .