٢٢\٥\٢٠١٢
پەیکەرێکی
دژەشەڕی ناوخۆ بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر
منارەی خانەقا!
ساڵانە
لەگەڵ ھاتنی بەھار و نەورۆز و بووژانەوەی سرووشت جوتێک لەقلەق سنووری
زۆر ووڵاتیان دەبڕی و ڕوویان دەکردە باشووری کوردستان، ھەرساڵە لەگەڵ
ڕەوینەوەی سەرماو ھاتنی بەھار جوتێ لە جوانترینوو بە ئەمەک ترین لەم
مەلانە لە سەر منارەکۆنەکەی مزگەوتی خانەقای شاری ھەولێر ھێلانەی خۆیان
سەرلەنوێ ھەڵدەنایەوە، پایزانیش لەگەڵ ڕەوەی ئەو مەل و باڵندانەی
گەرمیان و کوێستان دەکەن بە کۆمەڵ ڕووە و شوێنە گەرمەکان کۆچیان
دەکردەوە. بەڵام لە مانگی ٥ی ١٩٩٤دەستی ڕەشوو خۆشکێنەرانەی ڕۆبۆتە
چەکدارەکانی شەڕوو کوشتاری ناوەخۆ، ڕووی ئاگری کوژەری چەکەکانیان کردە
ھێلانەی لەقلەقوو منارەی خانەقایان کردە نیشانی ھزری بێزراویان. ئەو
مەلە ئاشقەی پیرە ھەولێر و قەڵا و منارە و قەیسەریی نێو جەنجاڵی شار،
یەکێک لەم لەقلەقە ئاشقانەی شاری تیرۆر کرد، ئیتر چیتر ئەو باڵندەی کە
سیمای ھێوریوو ئەوینی نێو شینکەی ئاسمانی شار، باڵە سپیکەلانە قاش
ڕەشەکانی لێک نەدایەوە، ببڕای ببڕا لەسۆی زامی چاولێکنانوو سفتوسۆی
ڕۆحی کوژراوی لەقلەق، بێوە لەقلەق لەگەڵ زامە قوڵەکەی ھەڵفڕیوو
بۆدواجار بەئاسمانی ئەمشارەدا فڕیوو بۆی نەگەڕایەوە. ئیتر ئەم تاوانەش
وەک دەیان و سەدان تاوانی تری قارەمانانی شەڕی ناوخۆ، ڕووپەلی مێژووی
ئەوانی چڵکنتر کرد، تا ئەمڕۆش تاونبار نەدۆزرایەوە، ھیچ کەس و
لایەنێکیش بەدوا داچوونی بۆ ئەم پەروەندە نەکراوەیە نەکردوو لە ژێر تەپ
و تۆزی خەمساردی ژبیرکرا.
لەنیشتمانی ئێمەد ژمارەیەکی زۆر پەیکەر بۆ ھەر شتوو ناشتێ دانراوە ،
بەڵام تائێستا پەیکەرێک بۆ باڵندەی تیرۆرکراو کە ڕەگی قووڵی لەناو
بیرەوەری ھەموو دانیشتوانی ئەو شارە ھەییە نەدیترا. بونی کۆتەڵێکی
رەمزی وەک ((حاجی لەقلەقەکەی منارەی خانەقا )) دانەنراوە تا وەک رەمزی
شەرمەزارکردنی شەر بناسرێ.
ھەر بۆیە بەگرنگی دەزانین داوابکەین لە ھەموو مرۆیەکی ئازادیخواز و دژ
بە شەڕ ھەموو لاینگرانی سرووشت و ئازار نەدانی پەلەوەر، ھونەرمەندان،
نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشەنبیران، پارێرێزەران، دادوەران،
پەرلەمانتاران، چالاکوڤانانی بوارە مرۆییەکانی کۆماڵگای سڤیل بۆ
پشتگیری لە داواکردنی پەیکەرێکی( دژە شەری ناوخۆ ) بۆ ئەم لەقلەقە
تیرۆر کراوە دروست بکرێ ، بۆ ئەوەی ئەم پەیکەرە بۆ ھەتا ھەتایە ببێ بە
سیمبوۆلی بەرائەتوو ئاشتی وەفادری لە کۆمەڵگای ئارام و سڤیلی باشووری
کوردستان، بۆ ئەوەی لەمڕۆوو لە ئایندەشدا نەفرەت لە شەڕ و بازرگانی بە
خوێنوو وێرانکردنی ئینسان بکرێ.
ئێمە لە چەند ڕۆژی رابردوودا ھەڵمەتی دەست
پێکردنی واژوو لەھەموو ناوەندو کەسایەتیەکان کۆدەکەینە بۆ ئەم مەبەستە.
پەیوەندیەکان:
ئمێل:
paikarbolaqlaq94@yahoo.se
فەیسبوک:
http://www.facebook.com/profile.php?id=100003833363826
تەلەفۆن:
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
کەمپینی پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی
ھەولێر
٢٢\٥\٢٠١٢
|