٢\١\٢٠١٠
په‌یمانگای هونه‌ره
جوانه‌کانی که‌رکووک.. له چاوی هونه‌ره‌وه.

ئاشتی گه‌رمیانی
زۆر قسه‌ی ناحه‌ق
ده‌وترێت.. زۆر راستی له بیر کراوه.. له تاو خۆشی خۆیان هونه‌ره
جوانه‌کانی که‌رکووک له‌بیرکراوه.
په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان له‌که‌رکووک له ساڵی 2004 وه ده‌ست به‌کار
بووه وه‌کو هه‌موو په‌یمانگاکانی کوردستان له بواری ئه‌کادیمیه‌ت و
پێگه‌یاندنی قوتابی هونه‌ر بۆ دبلۆمی هونه‌ری که له‌پاش 5 ساڵی خوێندن
و مه‌شق کردن ده‌بنه مامۆستایی هونه‌ری له قوتابخانه‌کاندا.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای لیست و به‌رنامه‌ی مامۆستایان و قوتابیان بکه‌ین به‌م
لیسته‌یه پتر له 60 مامۆستای هونه‌رو پسپۆر له بواره‌کاندا وه کۆی
قوتابیان 459 قوتابیین.
شێوه‌کاری 186
شانۆ 79
مۆسیقا 87
په‌یمانگای یه‌کی هه‌ژار زۆر لات و ده‌ست کوورت له رووی دیزاین و که‌ره‌سته‌و
جل و به‌رگ و جێگاوه .. بێجگه له رووی شێوه ناوه‌روه‌که‌وه.. به‌لام
ئه‌وه‌ی که جێگای دڵ خۆش که‌رو پێ زانینه ئه‌و مامۆستا‌و به‌ریوبه‌ره
ئه‌کتیڤه‌یه که نایه‌وێت پێ ی په یما‌نگا بکه‌وێته ناو لیتاووی رۆژا‌نه‌وه
. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای په‌یمانگاکانی کوردستان بکه‌یت واته دهۆک و هه‌ولێری
پایته‌خت و سلێمانی به‌راستی جیاوازی یه‌کی گه‌لێک زۆری هه‌یه له‌رووی
ده‌وله‌مه‌ندی که‌ره‌سته‌و کادرو مه‌سره‌فیاته‌وه.. هۆکه‌شی بۆ زۆر
کار‌و کاردانه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له‌وانه هاوکاری پارێزگاکه خۆی واته
هاوکاری و پشت گیری جه‌نابی پارێزگا خۆی وه ده‌سه‌لاته حزبی و سیاسی
یه‌کان له‌ناو شاره‌که‌دا وه پشت گیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی
راسته‌و خۆ ، ئه‌مه دروست که‌ری قوتابخانه هونه‌ری یه‌کانه وه گه‌وره‌بوونی
په‌یمانگایه .. من نکوڵێم له‌وه‌دا نی یه که پشت گیری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه به‌لام که‌متره وه‌ک له
په‌یمانگاکانی تر .. پارێزگای که‌رکووک من هیچ جێگه ده‌ستێکم نه‌بینی
تێیداوه هیچ کاتێکیش به باشی کاره‌کانی پارێزگای که‌رکووکم نه‌بینیوه
ئه‌وه‌نده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم پاڵ بشتێتی.. له پارێزگای دهۆک جه‌نابی
پارێزگار خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و په‌یمانگایه ده‌کات وه مامۆستاکان
خۆیان سه‌رپشکن له کار‌و چالاکی هونه‌ری وه ده‌سه‌لاتی هونه‌ریان زۆره..
به‌لام له شاره‌که‌ی مندا وا نی یه؟؟
کێ و به کێ ده‌ڵێیت؟ من بۆ کێ ی بڵێم وه کێ ئاگای له کێ یه؟
ئێمه چی ده‌بینین له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات سه‌باره‌ت به‌که‌رکووک ، هه‌رچه‌نده
من له‌رقی تۆ هیچ ناکه‌م تۆش له رقی من هیچ ناکه‌یت ، به‌غداش هیچ
ناکات ، هه‌موو وێران کاری یه‌که بۆ ئه‌وکه‌سانه‌یه که له‌ناو شاره‌که‌دا
دانیشتوون. به‌لام من باوه‌رم به‌وه‌هه‌یه که گۆران کاری یه‌ک له‌لان
حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه دروست ببێت به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی خۆی له که‌رکووکدا
وه پیاده کردنی ده‌سه‌لات و خزمه‌ت گوزاری بۆ شاره‌که،وه بیر کردنه‌وه
له دروست کردنی ئه‌م شاره له رووی که‌لتووری و توێژینه‌وه‌و
ژیانداری و ئه‌کادیمی و خزمه‌ت گوزاری ی و نیشته جێ بونه‌وه..
په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان به‌شێکه له‌و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌یه وه
به‌شێکه له بووژاندنه‌وه‌ی شاری که‌رکووک له‌رووی شارستانیه‌ت و په‌روه‌رده‌کردنی
قوتابیانی هونه‌ر له شاره‌که‌دا بێجگه له‌وه‌ی که نمونه‌یه‌که بۆ به‌ره‌و
پێش چوونی باری زانیاری ئه‌کادیمی.. من سه‌ردانی هه‌موو به‌شه‌کانم کرد
وه له‌گه‌ڵ قوتابی و مامۆستایان ووتوو وێژم کرد.. باسمان له زۆر شت
کرد به‌لام به‌داخه‌وه به‌شه‌کان زۆر هه‌ژارن وه بێ که‌ره‌سته‌ن وه
بێ جێگان وه بێ پلان و بێ به‌رنامه‌یی ئه‌کادیمین.. من وای ده‌بینم که‌له
سه‌نته‌رێکی هونه‌ری ئه‌کادیمی بکات نه‌ک له په‌یمانگایه‌ک..بۆ ئه‌م
هه‌موو که‌م و کوری یه واته ناشازی یه به‌راستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
وه حکومه‌تی هه‌رێم که‌م ته‌رخه‌من له چاک کردنه‌وه‌ی وه بۆ به‌ره‌و
پێش بردنی .. نه‌بوونی پسپۆری زۆر شاره‌زاش؟ ئه‌مانه سه‌ره‌نجن له
بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانگایه.
حکومه‌تی هه‌رێم وه نه‌بێت کاری بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه یان په‌یمانگایه
نه‌کردبێت به پێچه‌وانه‌وه پشت گیری یه‌که‌م و دوایین هه‌ر حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانه ، به‌لام ئه‌م په‌یمانگایه پێویستی به وورده‌کاری
زۆرتر هه‌یه وه کاری زیاتر هه‌یه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی وه په‌یوه‌ندی
یه‌کانی له‌گه‌ڵ په‌یمانگاکانی تری کورستان.
زۆر پێویست بوو که باڵه‌خانه‌یه‌کی نوێ و هاوچه‌رخ بۆ په‌یمانگای هونه‌ره
جوانه‌کان ئه‌نجام بده‌ن وه به‌تایبه‌ت نمونه‌یی بێت وه باری ژیانی
مامۆستایانیش به‌ره‌و باشتر ببردرێت.
که‌رکووک
Shegani_66@hotmail.com
|