١١\٣\٢٠٢٠
پەیڤێکی خەمناك بۆ
کۆچبەران و پەنابەران.

زاھیر باھیر
ئەی نەگبەت، ئەی سەر لێشوێنراو. پەنجەی سەرکەتنی چی بەرزدەکەیتەوە، خۆ
قەڵای خەیبەرت نەگرتووە..، خۆ دوژمنت نەشکاندووە..، تەلبەن و سنورەکانی
نێو دەوڵەتانت نەبەزاندووە...، لەشکری ئەسکەندەری گەورەت بە فەتارات
نەبردووە.....
باوانەکەم تۆ سەرت لێشێوێنراوە...، تۆ سوکایەتی دونیات لە نیشتمانی
"خۆتا" پێکراوە...، ژیانت لێتاڵکراوە..، خاکت لێزەوتکراوە..
فرۆشراوە..، سەراپای ژیانی خۆت و خێزانت بە کۆیلە کراوە....
ئەزیزی من، تۆ ئەڵاهوئەکبەری چیتە، گەورەیی و مەزنیی کێ؟ ئەو کەسەی کە
پەروەردگارە لای تۆ..، ئەو کەسەی کە دادوەر و بەخشەندە و میهرەبانە لای
تۆ...، ئەو زاتەی کە هەموو کارێکی باش و خراپی دەخەیتە ئەستۆ.... ئەو..
هەم دادوەرە و هەم زاڵمە و هەم ڕەحیمە لای تۆ ....
کەسەکەم ئەو ئەڵایەی کە تۆ هەر بەکۆرپەلەیی لە باوەشی دایکت
کەوتیتەخوارەوە و بە ناوییەوە گۆش کرایت، بانگیان بە گوێ و مێشكدا
هەڵدایت، بە پاکی و گەورەیی و بەخشەندەیی و میهرەبانی و سەرچاوەی ژیان
و مردن... ، ئەویان پێ ناسیت... دەی بیرێ بکەرەوە بزانە بۆ چی تۆی ئاوا
دەربەدەرکرد ، بۆچی تۆی لە ژیانی نێو خێزان و هاوەڵان و خەڵکانی خۆت ،
بێ بەش کرد... بۆچی ئۆمەتەکەی خۆی بەو دەردە برد.. ڕڕۆژێك تۆفانەکەی
نوح، ڕۆژێك بومەلەرزە، ڕۆژێك تاعونی بۆ نازڵ کرد... ڕۆژێکی دیکە جەنگی
ئەهلی .. گروپی تیرۆریستی... داگیرکردنی سەبازیی بۆ دروست کرد ...
پێشتریش نەبوونیی ،نەخۆشی، بێ کاریی بێ ژیانی بۆ دابینکرد. ....
ئەی بەدبەخت هێشتا هەر ئەڵاهو ئەکبەر!!، هێشتا هەر متمانە و بڕوای بێ
سەر و بەر!! هێشتا پاڕانەوە و ئاه و ناڵە و سوپاسگوزاریی بێ بەرهەم و
بێ بەر!!....ئاخر چی تر ماوە بیچێژی؟! ، چی تر ماوە نەیبینی..مەگەر لە
ئێستادا هەر جامی ژەهری مردن نەنۆشی....
باوانەکەم من دەزانم کە تۆ لە چ جەهەنەمێکەوە هەڵهاتویت و ملت بە حساب
بۆ بەهەشت ناوە، ئومێدی دواڕۆژ و ئایندەی خۆتت لەسەر بنیاتناوە...
بەهەشتێك کە جەستە تێیدا زیندووە و ڕۆح تێیدا مردووە ... پەیوەندیی
حەقیقی نێوان خەڵکی تێیدا نامۆیە و لە کەڵك کەوتووە ... ئەوەی لای تۆ
جوانە و بەهادارە ... لێرە بێ بەهاو ناکارە....بەهەشتێکی بێ
بنەمایە.... نە شەرابی بەلاش و نە حۆری خۆڕایی و ڕووپۆشی تیایە ...
هۆ هۆ باوانی باوانەکەم ..... کاتێک کە لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەتبینم
کە چ سوکایەتییەکت پێدەکرێت ، لە سەفەرەکەتا چ سەرمایەیەکت لێ دروست
دەکرێت ، لە لایەن دڕندە دووپێکانەوە چ ئازار و ئەشکەنجەیەکت دەدرێت...
لەگەڵ هاتنیوێنەکەتا....لەتەک بینینی شێوەیشێواوتا،لە نێو
دۆشدامانلەبیرکرنەوەیداهاتوتا .... گریانم بۆت دێت.....دڵم ژان و ڕۆحم
بەری تۆڵە، و تۆڵە کردنەوە لە سەرەوران و دەوڵەت و سیاسەتمەداران ،
دەگرێ.....، قەستمە ببمە بۆمبایەك و پیایانا بتەقمەوە ... ببمە ڕوبارێك
لە ژەهر و ئاو و خواردن و خواردنەوەیان، ژەهراویکەمەوە... قەسمتە ببمە
بۆمبێكی چێنرا و داڕێژراو سەیارەکانیان ، تەیارە شەخسییەکانیان،
کۆمپنیاکانیان بێ زیانی کارگەرانییان .... بتەقێنمەوە ...تاکو بۆ
هەمیشە لەسەر ڕوی نەخشەی جیاوازکاری و زۆردارێتی و چەوساندنەوە
....وێنەیان جەستەیان ... یادەوەرییان .... پلانیان ....بسڕمەوە ...
بەڵام کاتێك وێنەکانتان ... لەسەر شاشەکە دەڕەوێتەوە ... منیش هێدی
هێدی ڕۆحم کەمێك ئارامی تێدەگەڕێتەوە ...کەمێك هۆش و گۆشم تێدێتەوە و
بیردەکەمەوە... کێشەکان بەمە بنەبڕ نابێت ، جیاوازییەکان و
نایەکسانییەکان و نادادوەرییەکان بەمە لەناو ناچێت ..
کەسە داماوەکەم، تۆ وادەزانی بە گەیشتنت بە ئێرە کێشە نامێنێ ...
وادەزانی ئاو و هەوای ئێرە ئارامیی و بەختەوەریی هەمیشەیی دێنێ ؟ ...
تۆ نازانیت ... تۆ هێشتا تەپوتۆزی ڕێگە لە جەستەی شەکەتت نەبووەتەوە
.... تۆ هێشتا ڕەنگی هەڵپڕوکاوی ڕێگای هات و نەهاتت، ئاسایی نەبووەتەوە
، تۆ هێشتا دڵی لە دڵ کەوتوت ... مێشکی ماندووت ...ئارام نەبوەتەوە
.... من دەزانم گەیشتنیشت بە ئێرە کە چ دەردەسەرییەك چاوەڕوانتە .. چ
مەترسییەك هاوڕێ و هاوکاتتە.. چ بەخێرنەهاتنێك و ڕووگرژییەك بەرەو
ڕووتە.... چ نامۆییەك چاوەڕوانتە .... چ مۆتەکەیەك لە خەونی شەوانەتا
میوانتە ...
وای ئەزیزم....لەم هەموو نەهامەتی و دەردەسەرێییە ... لەم تالوکەییەی
ژیان و بێ چارە نوسییە... لەم غوربەتی " بەهەشتە" و تەنهاییە ... من
لێرەوە دڵم بۆت ژان دەکات ... کە تۆ ئاوا دەبینم، بارودۆخی تۆ گەر من
تۆزێك گیانی مرۆیانەم تیادابێت.. ئەمەی تۆ ژیانم لێ تاڵ دەکات....
پێویستت نییە کە قسەی من بە هەند وەرگریت... زەروور نییە کە ئەزموونی
من و زۆری ترمان لە چاو بگریت .... هەر گیزیش ناکرێت خواستی خۆت و
چارەنوسی خۆتیشبکەیت ... بیدەیتە دەست حیکایەتی یەکێکی دیکە ... بڕیار
بڕیاری خۆتە و چیت دەوێت، بیکە ... بەڵام هاوکاتیش سەرنجامەکەی پەسەند
و تەحەمول بکە.
٧\٣\٢٠٢٠
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|