٢٦\٢\٢٠١٦
پەیوەندییەکانی
ئەمەریکا و تورکیا بەرەو کوێ؟

هۆشیار
ئەوڕەحمان
ئاکپارتی بەسروشتی ئایدۆلۆژیاکەی ، کە حیزبێکی سوننە مەزهەبی ئیسلامی
ماسکدارە دژی ئەمەریکا ورۆژئاوایە.هەمیشەش بەوئاواتەوە دەژی ، کە خۆیان
ببنەوە بە سەرکردە و پێشەڕەوی دونیای ئیسلامی وڕویان وەرگێڕن لە
رۆژئاوا، بەڵام لەبەر پێشینەی رەفتاری تورکەعوسمانیەکان و ئینتیهازیەتی
حکومەتی ئاکەپە ئەو ئاواتەیان لەبەهاری عەرەبیدا بەهدەردا وگۆڕگومکرا.
سەرانی ئاکپارتی هەمیشە بەو ئاراستەیە کار دەکەن، کە ببنەوە بەزلهێزێک
لەناوچەکە، بەڵام لەبەر ئاستەنگی ئابوری و بەهێزی زلهێزەکان دواماجەرای
حکومەتی ئاکەپە شکستی هێنا و لەسەرجەم هەڵوێستەکانیدا تورکیا بەرانبەر
بە یەکێتی ئەوروپا وئەمەریکا لەپاشەکشێدایە، دیارە وەکو لەسەرەتاوە
باسمان لێکرد ئاکپارتی سروستی ئایدۆلۆژیاکەی دژە رۆژئاواییە وناتوانێ
تا سەر لەگەڵ وڵاتێکی پێشکەوتوی وەکو ئەمەریکدا هەڵبکات، هەر بۆیە
لەسەرەتای هاتنە سەردەسەڵاتیانەوە بە پێچەوانەی سیاسەتی ئەمەریکاوە
لەناوچەکە هەڵسوکەتیان کردوە .. لەهەرێمی کوردستان لەسلیمانی بنکەی
هەواڵگری سەربازی تورکی هەبوە ،کە چاودێری جموجوڵی هێزەکانی
ئەمەریکایان کردوە پێش پرۆسەی روخاندنی ڕژێمی صدام ، کە دواییتر
ئەمەریکیەکان سەری ئەو گروپەسەربازەی تورکیایان لە گونێ ئاخنی وماوە
دومانگێک دایبڕاندن لەدونیای دەرەوە و پاشان رادەستی تورکیا کرانەوە .
ئیتر لەو روداوە بەدواوە ڕێگریەکانی ئاکپارتی لە دژی ئەمەریکا پێی نایە
قۆناغێکی نوێوە بەڕێگەنەدان لەبەکارهێنانی بنکەی سەربازی (ئینجیرلیک) ە
کەوە دەستیپیکرد کە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانی تورکی لە ١/٣ گوتیان نا
بۆ بەکارهێنانی خاکی تورکیا لەلایەن ئەمەریکاوهاوپەیمانەکانیەوە دژی
دراوسێکانی تورکیا بۆ لێدانی ڕژێمەکەی صدام لەبەهاری ساڵی ٢٠٠٣ دا
.پاشان حکومەتی ئاکپارتی درێژەی دا بەسیاسەتی دژایەتیکردنی ئەمەریکا
وکردنەوەی دۆسیەیەک لەدادگاکانی تورکیا بەناوی (ئەرگەنەکۆن) بۆ
جەنرالەکانی سوپای تورک وبەکێشکردنیان بە تاوانی جۆراوجۆر کردەوە
بەتایبەتی ئەو جەنرالانەی ، کە بیگەڕانەوە بۆ حکومەت لەهاتوچۆی
هەمیشەییدابون بۆ پەنتاگۆن زۆربەیانی توشی خۆکوشتن و خۆ خانەنشیکردن
کرد. واتا کۆتایی بەپەیوەندیەکانی سەربازی نیوان سوپای تورک و پەنتاگۆن
هێنا. کەئەمەش بەشێوەیەک لە شێوەکان نیگەرانی ئەمەریکای لێکەوتەوە و
حکومەتی ئاکپارتی توانیتی کۆتایی بەدەسەڵات وهەژمونی دەسەڵاتی
جەنرالەکانی سوپا بهێنێ و، کەماوەی نەوەد ساڵێک وەکو حکومەتێکی
راستەوخۆ ئاراستەی دەسەڵاتی تورکیایان بەدەستەوە بو، دوای ئەوە
ئاکپارتی درێژەیداوە بەدژایەتیکردنی ئەمەریکا لەهەر بۆنەو شوێنێکدا
هەلی بۆ رەخسابیت پێچەوانەی ئەمەریکا هەڵویستی نواندوە لە نمونەی
دەنگدانەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەساڵی ٢٠١٠ دژی بەئیران ، کە دیسانەوە
حکومەی ئاکپارتی دژی ئەمەریکاو کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەنگی دا...
جیاوازی و گرژیەکانی پەیوەندیەکانی تورکیا هەر بەتەنها بەئاراستەی
ئەمەریکا نەبو ، بەڵکو هەمان رەفتاری نواندوە بەرانبەر بەناتۆ و یەکێتی
ئەوروپا و یوئێنیش . نمونەی ئاڵۆزبونی پەیوەندیەکانیان لەم رۆژانەدا
زۆر زەقبۆتەوە وگەیشتۆتە ترۆپکی لەمەر هەڵوێستیان لەسەر پەیەدە و
یەپەگە و تەقینەوەکەی ئەنقەرە وساغبونەوەی بکەرەکەی ، کە خەڵکی ئامودەی
رۆژئاوایە بەپێی ڕەچەتە- پلانەکەی میت، یا خەڵکی شاری وانی باکوری
کوردستانە .. کە پاشان دەرکەوت ، کە ئەو کارە تیرۆرستیە تۆڕێکی
پڕۆفیشناڵی هەواڵگری بەئەزمون کارەکەی ئەنجامداوە. جگە لەوە حکومەتی
ئاکپارتی لە مەسەلەی سوریادا سیاسەتێکی وڕکاوی عەجەمیانە پیادە دەکات
لەگەڵ ناتۆ ویوئێندا پێیاندەڵێ هەڵبژێرن یان ئێمە یا ئەوان هەر یەک
لەناتۆ و یوئێنیش دەڵێن ئێمە ناتوانین لایەنگیری لایەک بکەین دژی
لایەکی تر..لێرەشدا بچوکی حکومەتی ئاکەپە بەرونی دەردەکەوێ بەرانبەر بە
پەیەدەی خاوەن ئەزمونی (٥) ساڵانە! هەر بۆیە گەورەیی بە ژمارەی
دانیشتوان و ڕوپێوی خاک نیە ، بەڵکو بەندە بە ژێرخانێکی گونجاو
بەسەرخانێک کە ئاوێنەی ژیرخانەکە بێت، وڵاتانی وردیلەی (زیزانەیی)
سویسرا و نەمساو نەرویج بە نموونە.
دێنەوە سەر مەبەستی سەرەکی نوسیەنەکەمان کە تێکچونی پەیوەندیەکانی
ئەمەریکا وتورکیایە، کەلەئێستادا لە کۆی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
یەکناگرنەوە بەرەو دوڕێیانێک دەچن بەتایبەتی لەسوریادا، ئەوەی تورکیا
دەیخوازێت ئەمەریکا پێچەوانەکەی جێبەجێدەکات، تورکیا دەیەوێ لە ڕیگەی
فشاری هەندێک دەوڵەتی ناو یەکێتی ئەوروپاوە بەتایبەتی ئەڵمانیا یوئێن
رازی بکات بەوەی ڕێگە بدەن بەتورکیا لەناو خاکی سوریادا لەناوچەیەکی
بێلایەندا لە ژێرچەتری یوئێندا٣ کەمپی سەد هەزار کەسی بۆ ئۆپۆزۆسیۆنی
دەسەندەخۆری تورکیا دروست بکات، کە ئەمەش بۆ یوئێن کارێکی ئەستەم دەبێت
لەناوچەیەکی ئاریشەلەسەردا ناوچەیەک لەسەرداوای دەوڵەتیکی قەیراناوی
وەکو تورکیا لە دراوسێکەی داببڕدرێت ، کە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی
نیودەوڵەتیەوە یوئێن کارێکی لەو جۆرەی لە دونیادا ئەنجام نەداوە...
یوئێن لە هەندێک وڵاتدا خاکی بۆ هەندێک پێکهاتەی ئیتنی ومەزهەبی لەناو
خاکەکەی خۆیدا بەخەڵکەکەیەوە لە دەستی رژێمە توتالیتێرەکان
جیاکردۆتەوەو پاراستوە وەک و(هەرێمی کوردستان ساڵی ١٩٩١) و کۆسۆڤۆ و
تەیموری رۆژهەڵات و باشوری سودان، بەڵام جیاکردنەوەو دابڕینی خاک لە
لایەن یوئێنەوە لەناو خاکی سوریادا لەسەرداوای تورکیا بۆ ئامانجێکی
سیاسیە، کە بریتیە لە پاراستنی هێزە ئیسلامیە سەلەفیە رادیکالەکانی
لەناو جەبهەی نوسرەو داعش ڕێڕەوەکەیان بەرەو ناو خاکی تورکیا و
بەکارهێنانیان دژی کوردانی رۆژئاوا. رەتکردنەوەی داواکەی تورکیا
لەلایەن یوئێنەوە مسۆگەرە، چونکە روسیا و چین هەردولایان ڤیتۆی دەکەن.
لە کۆتاییدا سوریا دەبێتە دوا گۆڕیچکەی فەشەلهێنانی سیاسەتی دەرەوەی
تورکیا وبەرەو واژبونەوەی خەو وخەیاڵەبزڕکاوەکانی سەرانی ئاکپارتی و
هاوسۆزەکانیان لەدامەزراندنی حکومەتێکی سوننە مەزهەب لە سوریادا بۆ
درێژەدان بەئاژاوەگێڕی لەناوچەکەدا، کە رۆژئاواییەکان لە ئێستا
گەیشتونەتە سەر ئەو بڕوایەی کە ئیتر تورکیا هیچ سیمایەکی سیکۆلاری
پێوەنەماوە ، بۆیە پێویستە وڵاتانی ئەوروپا مامەڵەی تورکیا وەکو
دەوڵەتێکی سیکۆلار نەکەن ، چونکە بەکردەوە دەوڵەتێکە لە پشتی گروپە
ئیسلامیە رادیکالەکانەوەیە لەناوچەکەدا لە پێشیانەوە گروپی تیرۆرستی
داعش .ئەمەریکاش سەبارەت بەتورکیا گەیشتۆتە سەر ئەوەی بۆ ئەلتەرناڤیکەی
بگەڕێ و کۆتایی بەپەڵپ ووڕکگرتنی تورکیا بهێنێ و لەوەتی ئاکەپە
هاتونەتە سەر دەسەڵات بۆ چەندەمین جار دەچێ کە هەڕەشەی داخستنی بنکەی
ئینجیرلیک لەئەمەریکا وناتۆ دەکەن ، جگە لەوەش ساڵانە بەدەنگدانی
پەرلەمان مانەوەی هیزی ناتۆ لەپەرلەمان درێژدەکرێتەوە... بۆ ئەو
مەبەستەش ئەمەریکا لە ئێستادا بیرلەوە دەکاتەوە،کە لە رۆژئاوا ویا
باشور بنکەیەک بۆ ناتۆ دابمەزرێنێ...
تورکیا وئەمەریکا لە ئێستادا لە ژن وپێاوێک دەچن ، کە بە زۆر و ناچاری
لەبەر ساوایی مناڵەکانیان لێکجیانابنەوە، ئەگەینا هیچ خۆشی ولەزەتێک لە
نێوانیادا نەماوە وئەمەریکا بەراستی دەیەوێ ئیتر لەنازو نوزی تورکیا
رزگاری بێت، چونکە دواهەڵەی دیبلۆماسی تورکیا بەرانبەر بە ئەمەریکا
ئەردۆغان راوێژکارێکی خۆی ڕاسپاردوە بەئەمەریکا بڵێ ، کە بنەکەی
ئینجیرلیکیان لێ دادەخەین با برۆن شوێنێکی گونجاوتر بۆ خۆیان
بدۆزنەوە،، کە ئەوەش بۆ وڵاتێکی وەکو ئەمەریکا دەچێتەخانەی سوکایەتی
پێکردن ونەزانین وبێ نەزاکەتی ئەتەکێتی دیبلۆماسیەوە.
ماڵپەڕی هۆشیار
ئەوڕەحمان
|