په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٤\٢٠٢٤

پیكاسۆ‬‬‬:

له‌و بڕوایه‌دا نیم بوارێكی ‬تر بۆ داهێنان‬‬‬‬‬‬‬‬ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ‬دڵی ‬شكاوه‌وه‌ هه‌بێ.

نەژاد عەزیز سورمێ   

ناڵێم نه‌بووه‌، ‬به‌ڵام كه‌م وارێك كه‌وتووه‌، ‬له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی ‬خۆماندا دیدارێك ‬یا هه‌ڤپه‌یڤینێكی ‬ڕۆژنامه‌نووسیم دیبێ به‌ مه‌به‌ستێك كرابێ هه‌ڵوێستێك ‬یا بابه‌تێكی ‬شایه‌سته‌ به‌ هه‌ڤپه‌یڤین بووبێت حاڵه‌تێكی ‬داهێنانی ‬تێدا ده‌ربڕابێ ، ‬كه‌ به‌ داخه‌وه‌ زۆر جاران بوون و نه‌بوونیان وه‌كو ‬یه‌ك وا بووه‌‬

 

به‌ش به‌ بار ئه‌م دیارده‌یه‌ (كه‌ به‌ڕاستیش ‬له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ‬دوایدا بووه‌ به‌ دیارده‌) ‬به‌ خاڵێكی ‬تری ‬پاشاگه‌ردانی ڕۆژنامه‌نووسیمانی ‬ده‌بینم، ‬چونكه‌ پێم وایه‌ دیداری ڕۆژنامه‌نووسی..

 

‬به‌ تایبه‌تیش كه‌ به‌ دیوی ‬دونیای ‬كولتوور و داهێناندا ده‌شكێته‌وه‌ ئه‌گه‌ری ‬بزواندن و جۆشدانی ‬چالاكی ‬و بزاڤه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی ‬هونه‌ره‌‌ ‬كه‌ له‌ لای ‬ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ مینبه‌ر و ستێجی ‬ئه‌وانه‌ی ‬عه‌وداڵی ‬ناو و ناوبانگن و هیچیتر!‬

 

ته‌نانه‌ت وه‌ك لقێكی ‬گرنگی ‬ڕۆژنامه‌گه‌ریش به‌و ڕه‌نگه‌ بایه‌خی ‬پێ نه‌دراوه‌. ‬چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ و شاشه‌ی ‬ته‌له‌فزیۆن و هۆی ‬دیكه‌ی ڕاگه‌یاندن، ‬ئه‌وه‌ی ‬دیتراوه‌ ‬یا به‌ قسه‌ هێنراوه‌ ‬یا وه‌ك خودی ‬خۆی ، ‬یاخود وه‌كو پله‌ی ‬وه‌زیفه‌كه‌ی یا هه‌ر هۆیه‌كی تری ده‌ره‌وه‌ی داهێنان و مه‌ودا جیاجیاكانی بووه‌ ‬نه‌ك ‌ ‬یا بیانوویه‌كی ‬پێویست

 

ئه‌م ‬لایه‌نه‌ش ده‌هێنێ له‌ سه‌ری ‬بنووسرێ، ‬به‌ڵام من ‬لێره‌دا ئه‌م چه‌ند دێره‌م به‌ پێویست زانی ‬پێش ئه‌وه‌ی ‬به‌شێكی ‬ئه‌و دیداره‌ بخه‌مه‌ڕوو كه‌ به‌ پێی ڕۆژنامه‌ی (‬العرب)‬ی ‬له‌نده‌نی (‬ژماره‌ی ‬ڕۆژی ١٦\١٠\١٩٨٧ سیدنی ‬ئۆرێل له‌گه‌ڵ (‬پیكاسۆ)دا كردوویه ‬و له‌ ڕۆژنامه‌شدا بڵاوی ‬نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ‬پێده‌چێ (‬العرب)یش له‌و كتێبه‌ی ‬وه‌رگرتبێ كه‌ ئۆرێل له‌ سه‌ر پیكاسۆی ‬نووسیوه‌.‬

 

با پێكه‌وه‌ دیداره‌كه‌ بخوێنینه‌وه‌ و نه‌ختێك به‌ خۆمان و دیداره‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی ‬و پرسیاره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كانماندا بچینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری ‬كولتوور و ژیانی ‬ڕووناكبیریماندا. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
 


(-: ‬سیدنی ‬ئۆرێل) (+: ‬پیكاسۆ)‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

-: ‬ئه‌م دونیایه‌ چی ‬پێ دای؟

 

 

+: ‬ئه‌و ڕه‌نگه‌ی ‬پێدام كه‌ تا دوای ‬مردنیش به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێم‬ ئه‌م دونیایه‌ پرسیارت ده‌داتێ ، ‬گرنگ ئه‌مه‌یه‌‬ له‌و بڕوایه‌دام پرسیار هۆ و ئه‌گه‌ری ‬به‌هره‌داری ‬و لێزانی ‬ژیانه‌
‬ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌ێینێ، ‬منیش وه‌ك خه‌ڵكی ‬تر له‌ نیشانه‌ی ‬پرسیار بگه‌م‬ به‌ڵام لێڕامینه‌!‬ سه‌یری ئه‌وه‌ی ‬نیشانه‌ی ‬پرسیاری ‬به‌م شێوه‌یه‌(؟) ‬داناوه‌ چه‌ند سریالی ‬بووه‌‬ بێگومان له‌و حاڵه‌ته‌ مرۆییه‌ عه‌وداڵ به‌ دوای وه‌ڵامه‌ی ‬هه‌ڵێنجاوه‌‬


 

-: ‬تۆ له‌ كاره‌كانتدا ، ‬هه‌وڵت داوه‌ به‌ دوای وه‌ڵامدا بگه‌رێی؟

+: ‬ڕاستیی ، وه‌ڵام له‌ لای ‬من گرنگ نه‌بووه ‌، ‬ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو بێ وه‌ڵام له‌ هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ ‬بۆ من گرنگتر ئه‌وه‌ بووه‌ له‌وان وه‌ڵامه‌ ‌، ‬كه‌ زۆر جار گێلانه‌ و بێ سه‌روبه‌رن ، ‬پرسیاری ‬له‌ ئاست مرۆڤی ‬لێ هه‌ڵێنجم.‬ ده‌بووایه‌ به‌ مێژوودا بچمه‌ خوار ، ‬بچم مه‌سه‌لا تا ده‌گه‌مه‌، ‬شارستانییه‌تی (‬مایا)،‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬تا ئه‌و هه‌وڵه‌ جوامێرانه‌یه‌ بدۆزمه‌وه‌‬كه‌ بۆ تێگه‌یشتنی ‬دونیا دراوه‌‬ گومانی ‬تێدا نییه‌، ‬ڕۆڵه‌ی ‬ئه‌م هۆزه‌ ‬غه‌ریبانه‌ چه‌مكی ‬وایان پێ بووه‌ جێی ‬سه‌رسڕمان‬ ده‌نا چۆن به‌رد ده‌بێته‌ بوونه‌وه‌رێكی ‬كولتووری؟ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ڕۆڵه‌ی ‬ئه‌و هۆزانه‌ به‌ جۆرێك به‌سه‌ر سه‌نگتراشیدا كه‌وتبوون ، ‬وه‌ك بڵێی ‬به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشتبن به‌رد خۆی ‬بڕیاری ‬دابێ شێوه‌یه‌كی ‬تر وه‌ربگرێ‬ ئاده‌مزاد وایه‌ ‬زۆران هه‌ن بڕوایان وایه‌ به‌ كۆششی ‬هه‌مه‌لایه‌نه‌یان به‌ دوای (‬خود)دا ده‌گه‌ڕێن كه‌چی ‬له‌ حه‌قیقه‌تیشدا له‌ پێناوی ‬شێوه‌یه‌كی ‬تر له‌گه‌ڵ خوددا هه‌ڵدێن!‬


-: ‬با تۆ وه‌ك نموونه‌یه‌كی ‬زیندوو وه‌ربگرین؟

+: ‬باشه‌ با وابێ ‬به‌ڵام نامه‌وێ وای ‬بۆ چووبی ‬من به‌ فڵچه ‌و به‌ هۆی ‬فڵچه‌وه‌ ‬یا هه‌ر شتێكی ‬تر خه‌باتم ‬كردبێ تاكو ببم به‌ (‬ڕیوی) ‬یا (مریشك)‬ من ده‌مویست ببم به‌ منێكی ‬تر ‬دیاره‌ كه‌ وێنه‌كه‌ له‌ لای ‬تۆدا ته‌ماوی ‬ده‌رده‌كه‌وێ ‬به‌ڵام پێویسته‌ نه‌ختێك له‌ زمان لا بده‌ین‬ ئا ئه‌و بێده‌نگییه‌، ‬ده‌شێ وێنه‌كه‌ چاتر ده‌ربخا ‬تۆ ده‌بێ بچیته‌وه‌ ژووره‌كه‌ی ‬خۆت و هه‌موو شتێك دابخه‌ی. ‬ ‬ده‌رگا ‬په‌نجه‌ره‌كان ‬ئه‌وجار داوا له‌ ده‌نگه‌كانی دی ‬كه‌ به‌ هۆیه‌ك له‌ هۆیه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ بكه‌ی ‬بچنه‌ ده‌ره‌وه‌‬ ئه‌گه‌ر به‌ عه‌شق و ڕه‌زای ‬خۆشیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ‬ده‌توانی ‬به‌ ده‌نگی ‬خۆت وه‌ده‌ریان نێی‬ پڕ ‬به‌ خۆت هاوار كه ‌، ‬وه‌ك ئه‌وه‌ی ‬هه‌وڵ ده‌ده‌ی ‬پۆله‌ چۆله‌كه‌یه‌كی ‬كێوی ‬ده‌ربكه‌ی ، ‬ئینجا چاو و گوێت ‬ده‌م و ده‌ست داخه‌ و بیركه‌وه ‌، ‬چۆن ده‌بیه‌ ئه‌وه‌كه‌ی ‬تر. ‬ئه‌وه‌ی ‬به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێی.‬


-: ‬وه‌كو بڵێی ‬تۆ داوای ‬لێڕامانیی ‬هیندی ‬ده‌كه‌ی؟

+: ‬نه‌ء ‬نه‌خێر ‬هه‌رگیز من له‌گه‌ڵ حه‌ساندنه‌وه‌ی ‬ته‌ندا نیم. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام له‌ش ماندوو بكرێ ‬پێویسته‌ له‌شمان هه‌میشه‌ ماندووبێ تاكو نه‌بێته‌ بار به‌ سه‌رمانه‌وه‌‬


-: ‬له‌وانه‌یه‌ ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ ‬له‌شدا بۆیه‌ به‌و چه‌شنه‌ بێ، ‬چونكه‌ به‌ ڕاستی ‬تێی ‬نه‌گه‌یشتووی.‬ هه‌میشه‌ ده‌بینین له‌ش له‌ كاره‌كانتدا به‌ له‌ باڵ ‬یه‌كده‌ر هاتووی ‬و ون دێته‌ به‌ر چاو؟

+: ‬ئه‌مه‌ ڕاسته‌ ‬من ناتوانم له‌ش ‬به‌ ‬یه‌ك بارسته‌ ببینم ‬چۆن ده‌بێ، ‬له‌كاتێكدا ڕۆحت له‌ باڵیه‌ك ده‌رهاتبێ و به‌ ته‌واویش هه‌ستی ‬پێ بكه‌ی.‬ له‌ش بریتیه‌ له‌ چه‌ند درێژبوونه‌وه‌یه‌كی ‬ناهاوسه‌نگ و منیش ئیعتوبارێك به‌ بنه‌ما ئه‌كادیمییه‌كان ناده‌م ‬به‌ڵكو وا پێویست ده‌كا له‌ هه‌موو شته‌كان بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ ‬ده‌زانی ‬كردوومه ‌و ‬چوومه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌‬


-: ‬تاكو جارێكی ‬تر بگه‌ڕێیه‌وه‌ ‬مه‌گه‌ر وا نییه‌؟

+: ‬ئه‌تۆ وای ‬بۆ ده‌چی ‬به‌ڵام له‌ ڕاستیدا جیایه‌ ‬من هه‌میشه‌ له‌ شتدا به‌ دوای ‬ناشت گه‌ڕاوم! ‬له‌ ئاده‌مزاددا به‌ دوای ‬نائاده‌می‬ هه‌ر وایشه‌، ‬گه‌ڕان له (دژ) ‬هاوسه‌نگیمان ده‌داتێ‬ من پێم وایه‌ كه‌ هونه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێسایه‌، ‬گه‌ڕان به‌ دوای ‬دژ ، ‬كێل ده‌بێته‌وه‌‬


-: ‬ئایا دژه‌ پیكاسۆ چییه‌؟

+: ‬به‌ ته‌بیعه‌تی ‬حاڵ پیكاسۆیه‌ ‬لێره‌شدا من نامه‌وێ دیالیكتێكی ‬ماركس به‌كار بێنم ، ‬كه‌ شت دژه‌ خۆیشی ‬تێدایه‌ و له‌ ململانێی هه‌میشه‌ییشدا‬ من له‌و بڕوایه‌م دژ له‌ ده‌ره‌وه‌مانه ‌و ئێمه‌ش به‌ دوای ‬دا ڕاده‌كه‌ین ‬ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌وه‌ماندا بووایه ‌، ‬ئه‌وا له‌ به‌رده‌م حاڵه‌ت و ناحاڵه‌تمان تێدا ده‌مرد ‬چار نه‌بوو ‬یه‌ك ئه‌وی ‬دی ‬ده‌كوشت‬


-: ‬هه‌ست ده‌كه‌ین له‌ تابلۆكانتدا (‬ده‌نگ)ت له‌ (‬ڕه‌نگ)زیاتر به‌كار هێناوه‌؟

+: ‬ئه‌مه‌ ڕاسته‌ زۆریش ڕاسته‌ ‬وا ده‌رده‌كه‌وێ ناشت له‌ هاوار كاریگه‌ر تر بێ، ‬بۆیه‌ وای ‬ده‌بینم تابلۆكانم هاوارێكی ‬مه‌زنیان له‌ خۆدا گرتووه‌...‬ من مه‌به‌ستیشم ئه‌و هاواره‌ نییه‌ كه‌ به‌ زه‌بری ‬كۆئه‌ندامی ‬هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ دێته‌ ده‌رێ ‬هاوارێكی ‬تر هه‌یه‌ ته‌واو جیاواز. ‬له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هاواره‌ بێ كه‌ له‌ په‌یكه‌ری ‬ئێسقانماندا بێ.‬ من به‌ خۆم به‌ ترس و كه‌یف و سه‌رسڕمان و بێ موبالاتیه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌یكه‌ره‌ ئێسقانان وه‌ستاوم‬ سه‌ردانی ‬مۆزه‌خانانم ده‌كرد ‬په‌یكه‌ره‌ ئێسقانیه‌كان ببینم و لێیان وردبمه‌وه‌‬ زۆر جار ده‌مپرسی: ‬تۆ بڵێی ‬ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ حاڵه‌تی ‬پێش ئاده‌مییه‌ت ‬یا پاش ئاده‌میه‌ت پێك نه‌هێنن ‬ئه‌و پرسیاره‌شم هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌‬


-: ‬كه‌چی ‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یكه‌ره‌ ئێسقانمان له‌ كاره‌كانتدا نه‌دیوه‌؟

+: ‬له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی ‬ترسه‌وه‌ بووبێ ‬من دانی ‬پێدا ده‌نێم هه‌ندێ كات به‌ چه‌شنێك له‌ مردن ترساوم باوه‌ڕ ‬نه‌كرده‌‬ مردن ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌، ‬لێمان ناگه‌ڕێ ببین، ‬له‌ حه‌قیقه‌تیشدا كه‌ تۆ به‌ چه‌ند ساڵێكی ‬دیاری ‬كراوه‌وه‌ مه‌حكووم ده‌بی ، ‬چار نییه‌ مه‌حكوومی ‬خه‌مۆكییه‌كیش ده‌بیه‌وه‌ ‬به‌ڵێ من ده‌ڵێم ئینسانی ‬ئه‌به‌دی‬


-: ‬كه‌قه‌ددیس ئۆگستین له‌و حاڵه‌ته‌ دوا وتی: ‬مردن له‌ پێناوی ‬ئاده‌مزاددا داهێنراوه‌ تاكو نه‌بێ به‌ شتێ ، ‬گریمان ئینسانێك توانی ‬هه‌زاران ساڵ بژی ‬ئایا نابێ به‌ شتێ؟

+: ‬بۆچی ‬ئه‌دی ‬ئه‌و ساڵانه‌ی ‬تێیدا ده‌ژین ، ‬چڕكردنه‌وه‌ی ‬هه‌زاران ساڵ نییه‌ ‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ وێنه‌یه‌كی ‬كه‌منه‌زیر پڕی ‬بكه‌ینه‌وه‌‬ زۆر كه‌س ته‌مه‌ننای ‬مردن ده‌كه‌ن ، ‬به‌ڵام كه‌ بۆشیان هه‌ڵده‌كه‌وێ بمرن لێی ‬هه‌ڵدێن‬ ئه‌مما ئه‌وانه‌ی ‬خۆیان ده‌كوژن ، ‬ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ له‌وه‌كه‌ی ‬تر ڕزگاریان بێ، ‬نه‌ك له‌ خۆیان ، ‬ئینجا ئه‌و ئه‌وه‌كه‌ی ‬تره‌ ئافره‌تی ‬دووره‌وه‌كه‌وتوو بێ ‬یا سه‌روسامانێكی ‬له‌ كیس چوو‬ كه‌ هه‌میشه‌ش ئه‌وانی ‬ترن ده‌بنه‌ هۆی ‬ئه‌و له‌ كیسچوونه‌ ‬یا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ‬بێ. ‬گه‌لێ جار له‌و بڕوایه‌دا ده‌بین شه‌یتان میكرۆبی ‬بۆ هێناوین‬ من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئینسان هه‌زاران ساڵیش بژی ‬نابێ به‌ هیچ ‬ده‌بێ به‌ ئینسان‬


-: به‌ڵام مه‌ودای ‬ئۆرگانی ‬ئاده‌مزاد، ‬به‌ كاتێكی ‬دیاری ‬كراوه‌وه‌ به‌نده‌شانه‌كان چار نییه‌ وه‌ختێ هه‌ر له‌ نێو ده‌چن؟

+: ‬ئێستا زاناكان مژده‌ی (‬شانه‌ ڕه‌هاكان) مان ده‌ده‌نێ ئه‌و شانانه‌ی ‬ناخورێن و سیلاك نابن ، ‬له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم زاناكان درۆ بكه‌ن ‬زۆر جار خه‌یاڵ ده‌بێ به‌ واقیع.‬


-: ‬لێره‌دا بوارم بده‌ قسه‌ت ببڕم و بڵێم ئه‌و خه‌یاڵه‌ دێته‌ جێ كه‌ له‌ چوار چێوه‌ی ‬واقیع دا بێ، ‬به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی ‬واقیع، ‬خه‌یاڵ زۆری ‬پێناچێ ده‌بێ به‌ تراوێلكه‌ و سه‌راب؟

+: ‬له‌وه‌دا له‌گه‌ڵت نیم، ‬چونكه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ی ‬له‌ هێنانه‌ دی ‬خه‌یاڵدا به‌كاری ‬ده‌هێنین ، ‬مادده‌یه‌كی ‬واقیعی ‬بێ‬ ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی ‬خانووه‌كانیشمان دروست ده‌كه‌ین چیمه‌نتۆ مادده‌یه‌كی ‬له‌ خه‌یاڵ و له‌نێو خه‌یاڵدایه‌. ‬ده‌نكه‌ گه‌نم چۆن چۆنی ‬مادده‌یه‌كی ‬واقیعیه‌ كه‌ تێیدا بێ گوڵ ده‌ربكا و ببێ به‌ گوڵه‌گه‌نم؟ پێویسته‌ خه‌یاڵ هه‌بێ تاكو شته‌كان بگۆڕێن.‬


-: ‬وایه‌ ‬به‌ڵام خه‌یاڵ وه‌ك حاڵه‌تێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ‬شته‌كان؟

+: ‬له‌ شته‌كانیشدا بۆچی ‬ئه‌وه‌تا من به‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌چمه‌ حاڵه‌تێكی ‬ویژدانی، ‬هه‌ست به‌ ماندووبوونێكی ‬زۆر ده‌كه‌م ، ‬له‌وانه‌یه‌ به‌ چه‌شنه‌ مردنێكی ‬كاتیی ڕه‌نگه‌ بتوانم بڵێم هه‌ست به‌(نه‌مردن) ‬ده‌كه‌م له‌و كاته‌یدا بیرێكم به‌ دواوه‌ ده‌بێ ، ‬له‌سه‌ر قوماش ‬یا به‌رد ‬یا برۆنز بێته‌ دی ‬ئه‌و نه‌مردنه‌یش جۆرێكه‌ ‬له‌ ئیشی ‬بێ دیماهیی.‬


-: ‬بۆچی ‬نه‌تگوت (ژیان) ‬و (نه‌مردن)ت به‌كار هێنا؟

+: ‬چونكه‌ (‬ژیان) ‬دژی (‬مردن) ‬نییه‌، ‬به‌ڵكو درێژبوونه‌وه‌یه‌كی ‬پێشتره‌.‬ تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دانی ‬زۆر حاڵه‌ت هه‌یه‌(كۆتاییان) ‬پێش (‬سه‌ره‌تاییان) ‬ده‌كه‌وێ؟ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفه‌كانیشدا بڕۆین ، ‬ئه‌وا ده‌ڵێین به‌هره‌وه‌ری ‬و لێزانی ‬ژیانه‌ ‬دیماهییه‌ به‌ پێش كه‌وتووه‌كانه‌.‬


-: ‬له‌و حاڵه‌ته‌دا مردن چی ‬لێ دێ؟

+: ‬سه‌ره‌تای ‬به‌ره‌واژ، ‬ئه‌و كه‌شیشه‌ی ‬له‌ ‬یه‌كه‌مین ڕۆژدا ده‌مانناسێنی ‬پێمان ده‌ڵێ: (‬هاتی ‬بۆ ئه‌وه‌ی ‬بمری).‬ مه‌رج نییه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ گێلانه‌یه‌ ‬بڵێمه‌وه‌ تا له‌م حه‌قیقه‌ته‌ بگه‌م.‬ له‌ ‬یه‌كه‌مین چركه‌دا ئاده‌مزاد هه‌ست ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ دونیا كه‌ شوێنێك بۆ چاوه‌ڕوانی ‬بگرێ.‬ هه‌موومان هاتووین چاوه‌ڕێ بین ‬له‌ ڕێگای ‬ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین شتێك بكه‌ین.‬ واڕێك نه‌كه‌وتووه‌ چووبیته‌ لای ‬دكتۆری ‬ددان، ‬له‌ كاتێكدا هه‌ست به‌ ئازارێكی ‬زۆر ده‌كه‌ی ، ‬ده‌بینی ‬له‌ ژووره‌كه‌ی ‬ته‌نیشت چاوه‌ڕوان ده‌بی ‬و خه‌ڵكی ‬دیكه‌شت له‌گه‌ڵدایه‌ و تۆیش هه‌وڵ ده‌ده‌ی ‬له‌گه‌ڵیان بئاخڤێی ‬یا خۆت به‌ گۆڤارێ ، ‬شتێ؛ مژوول بكه‌ی ‬تا ده‌رگات به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه‌ ‬هه‌میشه‌ ئێمه‌ له‌ به‌ر ئه‌و ده‌رگایه‌داین كه‌ وه‌ختێك ده‌كرێته‌وه‌.‬


- : ‬ده‌ڵێی ‬به‌ پێچه‌وانه‌ی ‬خۆت ده‌په‌یڤی ‬تۆ بڵێی ‬ژیان به‌و به‌رنامه‌دارییه‌ بێ؟

+: ‬نه‌موتوه‌ به‌رنامه‌دار، ‬من وتم شوێنێك هه‌یه‌ بۆ چاوه‌ڕوانی ‬و ده‌رگایه‌ك هه‌یه‌ چاوه‌ڕێمانه‌‬


-: ‬له‌ پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه‌ چ چاوه‌ڕوانت ده‌كا؟

+: ‬نامه‌وێ هیچ شتێك چاوه‌ڕێم بێ ‬چونكه‌ ماندووم ‬ده‌مه‌وێ تا هه‌تایی ‬بنووم ‬ژیانی ‬من بریتی ‬بوو له‌ سه‌عاتێكی ‬نه‌وه‌ستاو ‬میله‌كانی ‬به‌ خێراییه‌كی ‬شێتانه‌ ده‌سوڕانه‌وه‌ ‬ئه‌وه‌ هه‌ستم بووه‌ و ئه‌وه‌ش په‌نجه‌كانم بوون زیاتر له‌ جارێك له‌ زه‌مه‌ندا ژیاوم ‬گه‌له‌كم هه‌ناسه‌ سوار بووه‌ براده‌ر ‬ئای ‬چه‌ند جارانم به‌زه‌یی ‬به‌و كه‌سانه‌دا هاتووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ تابلۆكانمدا ده‌رم خستوون ‬وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌ ئازارێكم گلاندوون كه‌ ده‌بووایه‌ هه‌ر خۆم به‌ ته‌نێ تێیدا بژیم.‬


-: ‬مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ بڵێی ‬ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌میشه‌ و تا هه‌تا به‌ دواته‌وه‌ن؟

+: ‬به‌ڵێ ، ‬به‌ڵێ به‌ ڕاستی ‬به‌ دوامه‌وه‌ن ، ‬به‌ڵام له‌ لایه‌ن زۆرانیشه‌وه‌ چه‌پڵه‌م بۆ لێدراوه‌ و زۆریش له‌سه‌ر كاره‌كانم نووسراوه ‌، ‬كه‌ ده‌بووایه‌ ناوه‌ ناوه‌ خۆم به‌ زل زانیبا.‬ كه‌چی ‬هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ دڵته‌نگی ‬ده‌كه‌م ، ‬من هه‌رگیز ناڵێم ژیان بریتی ‬بووه‌ له‌ كاره‌ساتێك و به‌ عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ‬تایه‌ زل به‌ڕێوه‌ چووه‌.‬ ڕاستیی ‬ژیانی ‬من ئه‌نجامی ‬تێنه‌گه‌یشتنێك بووه‌ به‌ ناوی (خۆشه‌ویستی) ‬نێوان ژن و پیاوێك‬


-: ‬تۆ به‌ خۆت تووشی ‬ئه‌و چه‌شنه‌ تێكنه‌گه‌یشتنانه‌ نه‌بووی؟

+: ‬بێگومان.‬ ئافره‌ت زۆر پێویسته‌. ‬پێویسته‌ تاكو هه‌میشه‌ دڵت تێك بشكێنێ من له‌و باوه‌ڕه‌ دانیم بوارێكی ‬تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ‬دڵی ‬شكاوه‌وه‌ هه‌بێ بۆ داهێنان ‬هه‌میشه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم خۆشه‌ویستی ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ‬تێكنه‌گه‌یشتنێكی ‬ڕاسته‌قینه‌دا په‌یدا ده‌بێ.‬ ژنێك چۆن ده‌توانێ پیاوێكی ‬خۆش بووێ كه‌ كت و مت وه‌كو خۆی ‬بێ ژن پیاوی ‬ناجووری ‬له‌گه‌ڵ خۆیدای ‬خۆش ده‌وێ‬ ئه‌مه‌شم له‌ تابلۆكانمدا زۆر به‌ ڕوونی ‬ده‌ربڕیوه‌ ‬یا وه‌ك ڕه‌خنه‌گران ناوی ‬لێ ده‌نێن به‌ ته‌ماوییه‌كی ‬قووڵ‬ ژن.. ‬ڕووی ‬دژم ‬ئه‌و به‌رم ‬ژانه‌كه‌ی ‬ترم ده‌رده‌بڕێ ، ‬من عاشقێكی ‬خراپم ‬له‌ حه‌قیقه‌تیشدا عاشقێكی ‬ناوازه‌م.

 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک