په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١\٢٠١٥

پیلانێکی ژێربەژێری پارتی و تورکیا و قەتەر دژ بە رۆژئاوا.

 

گۆران ئاکرەیی

وه‌رگێڕانی: رێبوار  

 

ئاشکرابوو کە لە مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٤ لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی نهێنی پارتی و ئاکپ و قەتەر ئەنجامدراوە.


بە گوێرەی زانیارییەکان بەرپرسیارانی ئیستیخباراتی تورکیا و قەتەر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و پاشان هەردوولا دانوساندنێکیان لەگەڵ داعش کردووە کە داعش لە ئەنجامی پیلانێکی تۆکمەدا لە موسڵ و شەنگال بکشێتەوە.


پیلانی ئاکپ سەبارەت بە موسل بە هاوکاری و هەماهەنگی پارتی و قەتەر.


ماوەیەکە وەزیران و ئیستیخباراتی تورکیا و قەتەر دیدار و کۆبونەوەیەکی زۆر ئەنجام دەدەن و لە ئاکامی ئەم کۆبوونەوانەیاندا بۆ ئەوەی بە دووقۆڵیی بەرپرسیارانی داعش ببینن لیژنەیەکی ئیستیخباراتی لە هەردوولا پێکهێنراوە و لە دهۆکەوە خۆیان گەیاندۆتە موسڵ و لەگەڵ بەرپرسیارانی داعش چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە.


تەکلیفیان لە داعش کردووە کە بە بێ شەڕ موسڵ چۆڵ بکا.


ئاشکرابوو ئیستیخباراتی تورک و قەتەر پێشنیاریان کردووە بۆ داعش بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانتان نەکوژرێن بە بێ شەڕ موسڵ چۆڵ بکەن، بەرامبەر بەم تەکلیفە داعش رەزامەندیی خۆی هێناوەتە زمان کە ئەگەر مەرجەکانیان جێبەجێ بکرێ، هەروەها زانراوە کە تورکیا پێشنیاری کردووە بۆ ئەوەی زەرەری زیاتری داعش نەیەتە ئاراوە ئامادەیە هێزی سەربازیی لە چواردەوری موسڵ و ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیر بکا.


پیلانی پارتی لەمەڕ شەنگالەوە ئاشکرابوو.


لیژنەی هاوبەشی ئیستیخباراتی تورک و قەتەر بە داعشیان وتوە ئەگەر هێزە هاوپەیمانییەکان هێرش بکەنە سەر موسڵ بە تەواوەتی هێزەکانتان زیانێکی زۆریان لێدەکەوێ بەڵام ئەگەر هێزەکانتان پاشەکشێ پێبکەن بۆ سوریا بۆ ناوچە کوردنشینەکان دەتوانن شوێنێکی زۆری فراوان بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆتانەوە، بەرامبەر بەم کارەشتان تورکیا و قەتەر هەموو جۆرە هاوکارییەکتان دەکەن هەروەها ئاشکرابوو کە بەرامبەر ئەم تەکلیفەی تورکیا داعش رەزامەندیی خۆی نیشانداوە و چەند مەرجێکی خستۆتە سەر مێزەکەیان، داعش بەرامبەر بە کشانەوەیان لە موسڵ داوای کردووە کە عێراق و تورکیا و قەتەر پارەیەکی زۆریان بدەنێ و داواشیان کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بێ زەرەرانە هێزەکانیان پاشەکشێ پێبکەن رێڕەوێک لەژێر دەسەڵاتی پارتی و خاکی عێراق بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە سەلامەتی هێزەکانیان رەوانەی سوریا بکەن لەگەڵ ئەمەشدا داوایان کردوە بە بێ ئەوەی رووبەڕووی هێرشی ئاسمانیی ببنەوە ئەو چەکە قورسانەی کە لە موسڵ بەدەستیانەوەیە بیگوازنەوە بۆ سوریا، لەم کۆبوونەوەیەدا هەموو لایەک لەسەر پیلان و مەرجەکان رەزامەندییان نیشانداوە بەڵام پارتی بەرامبەر ئەم هاوکارییەی بۆ داعش و تورکیا داوای کردووە کە داعش شەنگال چۆڵ بکا داعشیش ئەم داواکارییەی پارتی قەبوڵ کردووە بەڵام بە هاتن و گەیشتنی هێزەکانی هپگ و یپگ بۆ شەنگال هەموو ڕێککەوتنەکانی پارتی و تورکیا و قەتەر و داعش سەروبن بووە و بەم شێوەیەش پیلانەکەی دژ بە رۆژئاوا تاکو ئێستا نەگەیشتۆتە ئەنجامی خۆی.
___________________________
سەرچاوە:

مەڵبەندی لێکۆڵینە ستراتێژییەکانی کوردستان: www.lekolin.org/index.html
 

ماڵپه‌ڕی رێبوار

 

_________________________________

هەموو بابەتەکان دەربارەی ''داعش'' لێرە ببینە:

www.emrro.com/dosyeydahish.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک