١١\٧\٢٠١٠
پیلانگێڕیی هاوبه‌شی
رژێمه‌کانی داگیرکه‌ری ئێران و تورکیا و
دۆخی ئێستای کورد!

سیروان کاوسی
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا، سوپای رژێمه‌کانی
داگیرکه‌ری تورکیا و ئێران هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی
و هێزی پێشمه‌رگه‌ی پێ کێ کێ له قه‌ندیل و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
چڕتر کرد، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش هێزه‌کانی ئاسایشی تورک و ئێران له‌شاره‌کانی
باکوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌تر و دڕندانه‌تر
له جاران، ده‌ستیانکردووه به گرتن و، شکه‌نجه و تێرۆر و گولله‌بارانکردنی
تێکۆشه‌ران و خه‌ڵکی ئاسایی و، سووتاندنی کێڵگه و سامان و به‌روبووی
گونده‌کانی کوردستان.
پێوه‌ندی و هاوکاریی سیاسی و له‌شکریی رژێمه‌کانی ئێران و تورکیا که
له‌چه‌ند مانگی رابردووه‌وه پته‌وتر و گه‌رموگوڕتر بووه، بۆ ولاتانی
ناوچه‌که دیارده و رووداوێکی سیاسیی تازه‌یه و، بۆ گه‌لی کورد و خه‌باتی
رزگاریخوازانهکهشی به قۆناخێکی تازه‌ی پڕمهترسیدارتر ده‌ژمێردرێت.
دانووستان و دیدار و لێدوانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م دوو رژێمه پێش
ده‌ستپێکردنی چالاکییهسهربازییهکان و، له‌شکرکێشی و بۆمبا‌باران و
پروپاگه‌نده‌کانی ئێستایان له میدیاکانیانه‌وه، ئه‌و راستینه‌یه ده‌رده‌خه‌ن،
که ئه‌م دوو رژێمه پێکه‌وه رێککه‌وتوون بۆ له‌نێوبردنی بزاڤی
رزگاریخوازیی گه‌لی کورد. ئه‌م دۆخه نوێیه، ئه‌رکی گه‌وره و به‌رپرسیاره‌تیی
مێژوویی ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رکرده‌یه‌تیی کورده‌وه، که به‌هۆشیاری
و زانایی ته‌واوه‌وه هه‌لومه‌رجه‌که هه‌ڵبسه‌نگێنێ، له‌لایه‌ک
پیلانی سه‌ربازیی رژێمه‌کانی داگیرکه‌ر پووچه‌ڵ بکاته‌وه، له‌لایه‌کی
دیشه‌وه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه، به‌ڕه‌چاوکردنی ئامانج و پرنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،
ئاکامێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی لێ به‌ده‌ست بێنێ و، بیخاته خزمه‌تی
لاوازکردنی ده‌سه‌لاتی سیاسی و له‌شکریی داگیرکه‌ران له کوردستان.
پارتی کرێکارانی کوردستان و، زۆرینه‌ی حیزب و رێکخراوه‌ی به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان، که له‌خۆیان و له گه‌لی کوردیان رادیوه به‌ده‌ستی
به‌تاڵ و چه‌کی سووکهڵهوه به‌ره‌وڕووی سوپای پڕچه‌ک و دڕنده‌ی
داگیرکه‌رانی کوردستان ببنه‌وه، ده‌بێ له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ئه‌و بوێری
و ئازایه‌تییه‌یان تێدابێ و داوای ماف و داخوازییه‌ک بۆ گه‌له‌که‌یان
بکه‌ن، که شیاوی ئه‌و هه‌موو قوربانیدان و وێرانکاری و قهڵاچۆکردنانهبێت،
که رژێمه‌کانی داگیرکه‌ر به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و نیشتمانه‌که‌یدا
ده‌یهێنن.
رازیبوون و پێداگریی رێزدار عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی
''په‌یمانی لۆزان'' له‌لایه‌ن رژێمی تورکیاوه که له‌مانگی ره‌شه‌ممه‌ی
2009 له میدیای سه‌ر به پێ کێ کێ وه بڵاوکرایه‌وه، پاشان جه‌ختکردن
له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌و مادانه‌ی په‌یمانی لۆزان له‌لایه‌ن رێزدار ئه‌حمه‌د
تورک له‌مانگی رابردوودا، به‌مانای گێڕانه‌وه‌ی داخوازی و ئاستی تێگه‌یشتنی
سیاسیی گه‌لی کورده بۆ 90 ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا،
له‌ماوه‌ی 90 ساڵی رابردووه‌وه تاکو ئه‌وڕۆ که له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی
سێیه‌می زاینی‌دا ده‌ژین، لهنێوهرۆکی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تورکیا هیچ
نه‌گۆڕاوه و، گه‌لی کوردی ئه‌مڕۆش، گه‌لی 90 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه که
بهکۆلکهمافێکی هیچکات نه‌دراوی په‌یمانی لۆزان رازیبکرێت. دڵخۆشکردنی
گه‌لی کورد له باکوور به‌وه‌رگرتنی چه‌ند داخوازییه‌کی رۆشنبیریی، له‌سه‌ر
داوا و پێشنیازی سه‌رکرده‌یه‌تی و سیاسه‌تکارانی کورد خۆیه‌وه، به‌وێنه‌ی
ههڵهمێژووییهکهی سه‌رکرده‌کانی باشووری کوردستانه، که پاش
رووخانی رژێمی سه‌ددام، درۆشمی خه‌یاڵیی ''برایه‌تی'' و دێمۆکراسی و ''عێراق
بۆ هه‌موان'' و ... هتد یان به‌رزکرده‌وه و ئه‌و ههلهزێڕین و تاکههڵکهوته
مێژووییه‌یان له‌کیس گه‌لی کۆیله و ئه‌نفالکراو و کیمیالێدراوی کورد
دا. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ر له‌ئێستاوه، راپه‌ڕینی باکوور
ئامانج و درۆشمی دیاریکراو ورۆنی بۆ گه‌له‌که‌ی ببێ و، به‌ئاشکرا
بانگه‌وازی بۆ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد بزانێ شوێن چ ئامانجێک که‌وتووه،
هه‌روه‌ها داگیرکه‌ران و دنیای ده‌ره‌وه و دۆستانی کوردیش بزانن کورد
چیده‌وێ و، له‌پێناو گه‌یشتن به چ ئامانجێکدا تێده‌کۆشێت.
رژێمی تورکیا له‌مانگی رابردوودا بۆ شاردنه‌وه‌ی هێرشی دڕندانه‌ی بۆ
سه‌ر گه‌لی کورد و چه‌واشه‌کردنی رای گشتی، کێشه‌یه‌کی لاوه‌کیی له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل‌دا سازکرد و، به‌ڕواڵه‌ت ساردییه‌ک باڵی به‌سه‌ر پێوه‌ندیی
نێوان ئه‌و دوو رژێمه‌دا کێشاوه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێک رووده‌دات که
تورکیا نێزیکترین هاوپه‌یمانی ئیسرائیله له ناوچه‌که‌دا و، له‌پاش ئه‌مریکا،
ئیسرائیل دووه‌مین وڵاته له‌فرۆشتنی چه‌کوچۆڵ و که‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی
به تورکیا. فڕۆکهڤانانی تورک پۆل پۆل ده‌نێردرێن بۆ ئیسرائیل و، له‌لایه‌ن
ئه‌فسه‌رانی ئیسرائیله‌وه راده‌هێنرێن و په‌روه‌رده ده‌کرێن. له‌ساڵانی
رابردوودا، ئیسرائیل له‌دژی بزاڤی رزگایخوازیی باکووری کوردستان، به‌ناردنی
تێکنۆلۆژیای ئه‌لێکترۆنی جه‌نگیی یارمه‌تیی سوپای تورکی داوه. لێ، سه‌ره‌ڕای
ئه‌م هاوپه‌یمانێتی و هاوکارییه سیاسی و سه‌ربازییانه‌ی نێوان تورکیا
و ئیسرائیل و، سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامه‌تیی تورکیا له ناتۆ، کاربه‌ده‌ستانی
تورکیا، به‌رامبه‌ر پلان و سیاسه‌تی داهاتووی ئیسرائیل و رۆژاڤا له
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ره‌شبینن. ئه‌مه‌ش وایلێکردوون که جۆرێک له
سه‌رلێشێواوی و هه‌ڵچوون و هه‌ڕه‌شه وخۆگیفکردن، له هه‌ڵوێستی سیاسی
و روانگه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی تورک‌دا به‌دیبکرێت.
بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌دژی ئێران
و، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پارهپووڵ و داخستنی کۆمپانیاکانی کاربه‌ده‌ستانی
ئه‌و وڵاته له که‌نداو و وڵاتانی دیکه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه،
پلانی هێرشکردنه سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیل و رۆژاڤاوه به‌مه‌به‌ستی
رووخاندنی ئه‌م رژێمه دژ به‌مرۆڤایه‌تییه، رازینه‌بوونی یه‌کێتیی
ئۆروپا بۆ هاتنی تورکیا بۆ نێو یه‌کێتیی ئۆروپا، ده‌نگۆی گۆڕینی
جۆگرافیای سیاسیی نێوچه‌که، که بێگومان کوردستان و وڵاتانی داگیرکه‌ر
ده‌که‌ونه نێو چه‌قی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌وه، هه‌روه‌ها، کێشه‌ی
کوردستان که سه‌ره‌ڕای به‌کارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌کی مۆدێڕن و ئه‌نجامدانی
هه‌موو شێوازێکی دڕندانه، به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه، رژێمی
تورکیای هه‌راسانکردووه و، ناچاریکردووه، که‌شێکی وا له نێوچه‌که‌دا
دروستبکات که رۆژاڤا به‌وێنه‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق، به‌ئامانجه‌کانی
خۆی نه‌گات، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی تورکیا له‌هه‌رێمه‌که وه‌ک خۆی بمێنێ، له‌نێوخۆدا
درێژه به‌سیاسه‌تی نادێمۆکراسییانه و دژ به‌ئازادیی خۆیبدا و، له‌پێوه‌ندیی
ده‌ره‌وه‌شیدا، وه‌ک رابردوو، رۆژاڤا دابدۆشێت. بۆ گه‌یشتن به‌م مهبهستانهشی،
ده‌ستیداوه‌ته بزواندن و ورووژاندنی هه‌ستی ئاینیی موسڵمانانی تورکیا
و وڵاتانی موسڵمانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و راکێشانی سۆزیان به‌لای خۆیدا
و، رێخستنی کاروانی پاپۆڕی یارمه‌تیی بۆ خه‌ڵکی غه‌ززه، هه‌روه‌ها
نێزیکبوونه‌وه‌ی له ئێران وسووریا، که وه‌کو کارت و هه‌ڕه‌شه له‌به‌رامبه‌ر
رۆژاڤادا به‌کاریان بێنێت.
بێگومان ئه‌م مانۆڕهگهوجانهی تورکیا، له‌داهاتووی نێزیکدا زیانی گه‌وره‌ی
پێده‌گه‌یه‌نن. په‌ره‌سه‌ندنی بیری ده‌سه‌لاتدارێتیی ئیسلامیی، شانبه‌شانی
به‌هێزبوونی بیری ره‌گه‌زپه‌رستیی له تورکیا، شتێک نییه له‌چاو
رۆژاڤا شاراوه‌بێ و، له‌وه ئاگادارن به‌رده‌وامیی ئه‌م دۆخه، له‌ڕه‌وتی
خۆیدا به‌بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا و رێکخراوه‌کانی ده‌ستوپێوه‌ندیان
له ناوچه‌که، مه‌ترسیی گه‌وره بۆ سه‌ر ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندیی
رۆژاڤا له‌هه‌رێمه‌که‌دا دروستده‌که‌ن. کاربه‌ده‌ستانی تورکیا له‌و
راستییه تاله تێگه‌یشتوون که سه‌رده‌می ''چه‌رخی هه‌نگوین'' ی له‌گه‌ڵ
رۆژاڤا، پێیناوه‌ته دواساڵه‌کانی کۆتاییه‌وه و، تۆفانی گۆڕان له‌داهاتووی
نێزیکدا چوارچێوه‌ی سنوور و شۆره و قه‌لای له‌رزۆکی هه‌ڵده‌ته‌کێنێت.
له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ئه‌رکی مێژووی ونه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکایه‌تیی
بزاڤی رزگاریخوازیی کورد ئه‌وه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م یه‌کگرتووی
و راپه‌ڕینه مه‌زن و کۆموێنهیهی که له باکووری کوردستاندا هه‌یه،
کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی تورکیاوه بهێنێته‌ده‌ره‌وه و، بیکه‌ن به‌پرس
و کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی. گه‌ڕێکی دیپلۆماسی ده‌ستپێبکرێ و، داوا
له وڵاتانی دێمۆکرات و په‌رله‌مانی ئۆروپا و کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بکرێت، سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی رفراندۆمێکی سه‌رتاسه‌ریی بکات له
کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد بتوانێ پاش 90 ساڵ کۆیله‌تی و بنده‌ستیی،
له‌ئازادی و سه‌ربه‌ستیی ته‌واو و به‌بێترس، چاره‌نووسی سیاسیی خۆی
دیاریبکات. جه‌ختکردن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی
مرۆڤ و مافی چاره‌نووسی گه‌لان و، درۆشمی رفراندۆم بۆ کوردستان، ده‌بێ
بکرێت به داخوازیی گشتیی گه‌لی کورد له سه‌رتاسه‌ری کوردستان.
له‌م پێوه‌نده‌دا، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که تاکو ئه‌وڕۆ وه‌ک
پێویست ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی
کوردستان له‌به‌شه‌کانی دیکه‌دا ئه‌نجامنه‌داوه، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی
لێده‌کرێت له‌مه‌به‌دواوه به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌جێ
بێنێ. پێوه‌ندییه‌کانی سیاسی و ئابووریی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیای
ئازاد‌دا بخاتهخزمهتی خۆشکردنی زه‌وینه‌ی ئه‌نجامدانی رفراندۆمێکی
ئازاد له باکووری کوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پێشوه‌خت بهپرسوراوێژ
و ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆکایه‌تیی باکوور، بابه‌ته له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دێمۆکرات بهێننه‌گۆڕێ و، داوا له کۆڕوکۆمه‌ڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن، بۆ کۆتاییهێنان به‌خوێنڕشتن و ماڵوێرانی و،
سازکردنی که‌شێکی ئازاد و دێمۆکرات له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، رۆڵی
خۆیان بگێڕن.
له‌کۆتاییدا، سه‌رکرده‌یه‌تی بزاڤی گه‌له‌که‌مان له‌باکوور (له‌چیا و
له شاره‌کان)، به‌ره‌وڕووی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی مێژوویی بووه‌ته‌وه.
تێکشکانی پیلانی ئه‌م جاره‌ی سیاسی و سه‌ربازیی رژێمی تورکیا و ئێران،
خه‌باتی گه‌لی کورد به‌تێکرا ده‌خاته قۆناخێکی تازه‌ی هۆمێدبهخشهوه.
باکووری کوردستان له گه‌لێک لایه‌نه‌وه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و،
رزگاربوونی باکووری کوردستان به‌مانای رزگاریی هه‌موو کوردستانه.
رۆژانی گه‌وره‌ی مێژوویی و چاره‌نووسساز له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ڕێوه‌ن.
پێویسته کورد، له‌ژێر چه‌ترێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا، به ئامانج و
ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ره‌و پیری گۆڕانکارییه‌کان بچێت.
ماڵپه‌ڕی سیروان کاوسی
|