١١\٢\٢٠١٠
پیلانگێڕیی
نێوده‌وڵه‌تیی یاخود پیلانگێڕییه
هاوبه‌شه‌کان ؟
جه‌لال چوارتایی
- به‌شی یه‌که‌م -
دیرۆکی کوردان چ له دوور و چ له نزیک‌دا نامۆ نه‌بووه به
پیلانگێڕیی
، ئیتر ئه‌و
پیلانگێڕییانه ده‌ره‌کی بووبێت یاخود ناوخۆیی ، شاراوه
بووبێت یاخود ئاشکرا، نێوده‌وڵه‌تی بوبێت یاخود به‌هاوکاری خیانه‌تکارانی
ناوخۆ . هه‌ر پیلانگێڕییه‌کیش به‌رپا بوبێت ئه‌وا زۆر به‌خێرایی ئه‌نجامگیر
بووه ، ئه‌نجامه‌که‌شی یان ئاشبه‌تاڵ بووه یاخود بێده‌نگبوونێکی ده‌یان
ساڵی، ئه‌نجامی سه‌رگرتنی
پیلانگێڕییه‌کانیش هانده‌رێک بووه بۆ دووباره‌کردنه‌وه
و چه‌ند باره کردنه‌وه‌ی
پیلانگێڕییه‌کان چونکه له ئه‌نجامی سه‌رگرتنی
پیلانگێڕییه‌کاندا خاڵه لاوازه‌کانی کوردانیان بۆ ده‌رکه‌وتووه و له
ڕێگه‌ی ئه‌و خاڵه لاوازانه‌شه‌وه به هه‌موو ئامانجێکی خۆیان گه‌یشتوون
. خاڵه لاوازه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی گشتی په‌یوه‌ست بووه به هزری
ناوچه‌گه‌رێتی و پشتبه‌ستن به بێگانه و بوونی سه‌رکرده‌ی خێڵه‌کایه‌تی
و نه‌بوونی ستراتیژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و لاوازی ئایدۆلۆژی .
به‌ڵام چ له دیرۆکی کوردان و چ له مێژووی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن‌دا
هیچ پارت و ڕێکخراوه‌یه‌ک به‌دی ناکرێت که هێنده‌ی پارتی کرێکارانی
کوردستان پیلانگێڕیی له‌سه‌ر کرابێت و به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و
پیلانگێڕییانه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌کرێگیراوانی کورد و هێزه خه‌ڕه‌کیه به
ڕواڵه‌ت کوردیه‌کانه‌وه ئه‌نجام دراوه .
هه‌ر له کاتی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان‌دا پیلانگێڕانیش
خۆیان تاقی ده‌که‌نه‌وه ، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی که‌سانی سیخوڕ و
پاشانیش له ڕێگه‌ی هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیه‌کانه‌وه ، به‌ر له دامه‌زراندنی
پ‌ک‌ک ئه‌و هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیانه ته‌نها بۆ یه‌ک جاریش
دانوستانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌کردبوو و ته‌نها به‌ردێکیشیان به‌ڕوخساری
داگیرکه‌ری تورک‌دا نه‌هاویشتبوو ، که‌چی له به‌رامبه‌ری پارتی
کرێکارانی کوردستان‌دا هه‌م به‌ره‌یان ساز ده‌کرد و هه‌م جاڕی شه‌ڕی
کوچه و کۆڵانیشیان ده‌دا .
ئه‌م پیلانگێڕییانه هه‌ر له چوارچێوه‌ی هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیه‌کان
و داگیرکه‌رانی کوردستان‌دا قه‌تیس نامێنێت به‌ڵکو له پشت ئه‌م
پیلانگێڕییانه‌وه هێزی ئیمپریالیزمی جیهانیش خۆی حه‌شار داوه که ئه‌مه‌ش
له دوای کۆتایی هاتنی ڕژێمی پادشایه‌تی ئێران به‌ده‌ر ده‌که‌وێت ،
چونکه کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ، ژماره‌یه‌ک
له خوێندکارانی ئێرانی ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکادا گرت
له شاری تاران‌دا و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانی نێو باڵوێزخانه‌که
ئاشکرا بوون . یه‌کێک له‌و به‌ڵگه‌نامانه هی ده‌زگای هه‌واڵگری "سی.ئای.
ئه‌ی" ئه‌مریکایه که له کونسوڵیه‌ی ئه‌مریکا له شاری ئه‌ده‌نه‌ی
تورکیاوه زانیاری ده‌داته باڵوێزخانه‌که‌یان له شاری تاران‌دا و ده‌ڵێت:-
{هه‌م چه‌پی تورک و هه‌م گروپه کوردیه‌کان نه بۆ ئێمه و نه بۆ
تورکیا مه‌ترسیدار نین . به‌ڵام ته‌ڤگه‌رێک هه‌یه به ناوی "ئاپۆچی"
تا دێت ئه‌و ته‌ڤگه‌ره پێشده‌که‌وێت و به‌هێز ده‌بێت . ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره
، پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌ڤگه‌ره هه‌ندێک ته‌دبیر وه‌ربگیرێن
:
1- پێویسته شه‌خسی ئاپۆ به‌ئامانج وه‌ربگیردرێت ، به چ بێزار و توڕه
ده‌بێت ؟ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ر ئاپۆ بکرێت ، بۆئه‌وه‌ی
که‌سێتی ئه‌و لاواز و ناشیرین بکرێت ، تاوه‌کو له‌نێو گه‌لدا بچووک
ببینرێت .
2- پێویسته عه‌شیره‌ته‌کان چه‌کدار بکرێن و له دژی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره
بخرێنه‌گه‌ڕ .
3- په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م ته‌ڤگه‌ره و ته‌ڤگه‌ره‌کانی دیکه خراپ
بکرێت ، له‌نێوانیاندا شه‌ڕ و ئاژاوه بنرێته‌وه ، که‌وا بتوانرێت ئه‌و
ته‌ڤگه‌ره گۆشه‌گیر بکرێت و بێکاریگه‌ر بکرێت . }.
بڕوانه په‌ڕتوکی (پ‌ک‌ک مێژووێک له ئاگر لاپه‌ڕه‌ی 171) .
ته‌نها هێزێک که سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌سه‌ر
پیلانگێڕییه‌کاندا
و له دوای هه‌ر پیلانگێڕییه‌ک به‌هێزتر و چالاک‌تر بووه بریتیبووه له
پارتی کرێکارانی کوردستان ، هه‌ر بۆیه‌ش
پیلانگێڕییه‌کان زیاتر گه‌شه‌یان
پێده‌درێت و هه‌موو چاوه‌کان ده‌خرێنه سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
و پیلانگێڕیی 15ی شوبات ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
پیلانگێڕییه‌ک یاخود چه‌ندین
پیلانگێڕیی له یه‌ک کاتدا ؟
یه‌کێک له‌و ده‌سته‌واژه چه‌وتانه‌ی که تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش بره‌وی
پێده‌درێت چ له‌لایه‌ن نوسه‌رانه‌وه و چ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌کانی
پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی
پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌ییه
، چونکه له ڕاستیدا
پیلانگێڕییه‌که زۆر له‌وه زیاتر بووه که به
پیلانگێڕیی نێو نه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌ی بکه‌ین و ده‌کرێت به
پیلانگێڕییه
هاوبه‌شه‌کان ناوی ببه‌ین و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دابه‌شی بکه‌ین به‌سه‌ر
سێ به‌شدا :-
1- پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی .
2- پیلانگێڕیی نێوخۆی کوردستان .
3- پیلانگێڕیی نێوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان .
1- پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی :-
له‌م پیلانگێریه‌داهه‌م ئه‌مریکا و هه‌م داگیرکه‌ران و هه‌م ڕوسیا و هه‌م
ئیسرائیل و هه‌م وڵاتانی ئه‌وروپی و هه‌م به‌شێکیش له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان
تێیدا به‌شداربوون .
ئامانج له‌م پیلانگێڕییه یان پاکتاوکردنی یه‌کجاره‌کی پارتی کرێکارانی
کوردستان یاخود کۆنترۆڵکردن و ده‌سته‌مۆکردنی بوو، بۆ پاکتاوکردنی
پارتی کرێکارانی کوردستانیش ده‌بوو سه‌ره‌تا که‌سایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان بکه‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان و له میلله‌ت و له ته‌ڤگه‌ری
داببڕن ، تاوه‌کو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن ئاشبه‌تاڵ به پ‌ک‌ک بکه‌ن و
پاکتاوی بکه‌ن چونکه له‌م ڕێگه‌یه‌دا خاوه‌ن ئه‌زموونێکی هێجگار به‌رفره
بوون و ئه‌زموونه‌که‌شیان له که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌کو
خوالێخۆشبووان(شێخ سه‌عیدی پیران و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و مه‌لا مسته‌فا
بارزانی)یه‌وه به ده‌ست هێنابوو چونکه به کوشتن یاخود دوورخستنه‌وه‌ی
هه‌ر یه‌کێک له‌م به‌ڕێزانه ئه‌وا هه‌م ئاشبه‌تاڵ سازکرابوو و هه‌م
بزوتنه‌وه‌کانیشیان بێده‌نگ کرابوون .
مه‌به‌ست له پاکتاوکردنی په‌که‌که‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و
ستراتیجیه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که ئه‌م پارته به بنچینه‌ی گرتبوو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی و پساندنی کۆت و به‌ندی کۆیلایه‌تی ، چونکه یه‌کێک
له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پ‌ک‌ک بریتی بووه له هه‌نگاونان به‌ره‌و یه‌کێتی
نه‌ته‌وه‌یی و به بنچینه وه‌رگرتنی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ،
واته هیچ کاتێک خه‌بات و تێکۆشانی له به‌شێکی کوردستان‌دا کورت نه‌کردۆته‌وه
و به‌شه‌کانی دیکه فه‌رامۆش بکات ، به‌ڵکو هه‌وڵی پ‌ک‌ک بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی
کوردستان بووه و له‌م پێناوه‌شدا هه‌م هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه و هه‌م
فیداکاری زۆریشی کردووه . واته به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌رو
هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیکه‌وه بووه ، بێگومان ڕه‌وشێکی له‌م
شێوه‌یه‌ش هیچ کاتێک له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزمدا نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ئیمپریالیسته‌کان له ئاژاوه‌ی نێوان گه‌لان و
کۆیله‌کردنیاندا بووه .
|