٦\١٠\٢٠٢١
پڕ لە ئەڤین بە.

فهرهاد مازێ
رابردوو ناسڕێتەوە
به جوانیی و ناشرینیەوە رابردوە
ئەمڕۆت رۆشن و جوانکە
سبەی جوانە و رۆناهییە،..
رابردووت لەخۆتکەوە
گەڕانەوە بۆ دواوە
ئێستات تاریکە و نووتەکە، ئایندەت شەوە بێ چرا،..
ئەو رێچکەیە بگۆڕە کە دەقت پێوەگرتوە و هەنگاوێ ناچیە پێشەوە
وەستان واتاکەی دواکەوتن، بەجێماوی و ناگەی
تاوانبار نە ژینگەیە نە دەوروبەر، تاوانبار خۆتی
نە باران سەفەری کردوە نە با و سێبەر و هەتاو
نە ئاسمان رەنگی گۆڕاوە نە زەوی و هەنار و ئاو
شەو و رۆژ هەمان تاریکیی و رۆناکیین
وەرزەکانی ساڵ پڕە لە ئەستێرە و لە ئەڤین
رۆژ و مانگ و زەوی بە و خۆت خۆشبووێ چەقیو
ژیان جارێکە تەواو، لێرە نی بۆ رابردوو
لێرەی بۆ ئەمڕۆ و سبەی، رابردووت لە خۆتکەوە پڕ لە ئەڤین بە
هەموومان گوڵێکمان لە باخچەیەک جێهیشتوە
کلیلی رێمان ونبووە، دەرگامان زامدار و پەنجەرەمان گریاندوە
درۆمان بە دەم ژیان کردوە و خەندەمان لێتۆراندوە
بە کۆترمان گوتوە مەفڕە، بە فڕین سووچبار دەبی
باڵەکانت گڕدەگرێ و داهاتووت باش نابی،
رابردووت لە خۆتکەوە داوای لێبووردن لەخۆتکە
هێندەی بۆ رابردوو ژیای بۆ ئێستا ناژی، بە لێبووردنێک ئایندەت جوانکە
بە کۆتر بڵێ بفڕە ئاسمان چاوەڕێتە،
مرۆڤ بەو باخچە ئاودە، زەردەخەنە بخە سەر لێوی گوڵ
پەنجەرە چاوەڕێتە، دەریی لەسەرپشتە
وەرزەکان هەمیشە پێدەکەنن
ژیان چەند ماچێ قەرزارە و چاوەڕێتە
پڕ ئەڤین بە و ژیان پڕ لە ئەڤینە
کۆتر دڵی هێندەی ئاسمان گەورەیە، رق هەلناگرێ پڕ ئەڤینە
ئەمڕۆ ئاشنایە بە باوەش، سبەی بە ئارامیی هەموومان دەبا
بەرد مەبە، بەردبوون رەقە وەک دین و (رەیسزم)، وەک (پارت) و (سادیزم)..
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|