١\٦\٢٠١١
پرۆگرامی
پانێلەکەی پەرلەمانی سوێد
لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مافی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لە باشوری
کوردستان.
 گروپی
١٧ی شوبات بەهاوکاری هەردوو پەرلەمەنتار خاتوو ئامینە کاکە باوە
لەپارتی چەپی سوید‌و خاتوو بۆدیل سێبالوس لەپارتی ژینگەی سوید پەنێلێک
له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه رێکدهخن.
له ١٧ی شوباتەوە جه‌ماوه‌رێکی ناڕازی بێ‌شومار له‌دژی خراپ به‌کارهێنانی
ده‌سه‌لات و گه‌ندڵی سیاسەکانی باشوری کوردستان، ده‌ستیان
به‌خۆپیشاندان کرد. ده‌سه‌لات به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه رووبه‌رووی
خۆپیشاندانه‌کان بووه‌وه‌و بووه هۆی شەهیدکردنی ١٠ مرۆڤ و مێردمندال
و بریندارکردنی زیاتر له ٤٠٠ که‌سی دیکه. به‌م شێوه‌یه
ملیتاریزه‌کردنی شاره‌کان بووه حه‌قیقه‌تێکی بەڵگەنەویست. ئه‌وانه‌ی
له‌خۆپیشاندانه‌کاندا بهشداربوونە رووبه‌رووی مه‌ترسی گرتن
وئه‌شکه‌نجه‌دان بوونهتەوەو ڕه‌فتاری درندانه‌ی پۆلیسیش بۆتە به‌شێک
له‌ژیانی رۆژانه . دواتر ده‌سه‌لاتی کوردی داخوازییه‌کی ره‌وای
جه‌ماوه‌ری پشتگوێ خستوە کهبریتیە لهرهوانهکردنی بکوژه‌کان و
ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه ئاشتیخوازهکانیاندا
دابوو بۆ به‌رده‌م دادگا.
له‌م دۆخه‌دا په‌رله‌مانی سوید‌و رای گشتی سوید ده‌توانێت چ شتێک بکات
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه بگۆرێت و بیخاته سه‌ر رێگایه‌کی دروست؟ ئایا
سوید ده‌توانێت کاریگه‌ری به‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری
کوردستانه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێز له‌مافه‌کانی مرۆڤ بگرێت؟
به‌شداربووه‌کان:
• مایا ئۆباری: ئه‌منستی ئینته‌رناسیونال
• ئولا ڤالین:سکرتێری نێوده‌وله‌تی رێکخراوی پێنوسی سوید
• ئیلیزابیت رام: ئەندام پەرلەمان و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان
لە پارتی مۆدێرات
• بودیل سێبالۆس: ئەندامی پەرلەمان و بەرپرس لە سیاسەتی دەرەوەی
پەرلەمان لە پارتی ژینگه
• فرێدریک مالم: ئەندام پەرلەمان و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان
لە پارتی گه‌ل
• پێته‌ر هوڵکڤیست: ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی دەستەی کارگێری پارتی
سۆسیال دیموکرات
• عه‌بیر سه‌حلانی: ئەندام پەرلەمان لەپارتی سه‌نته‌ر
• یوناس شوێستێدت: ئەندام پەرلەمان لە پارتی چه‌پ
• کارۆلینا سیزبار:ئەندام پەرلەمان لە پارتی کریست دیموکرات
• شادان عه‌ول، خوێندکارو سەرپەرشتیاری کەمپینی سەرۆک تۆم قبول نیە
• وتارێک لەسەر رەوشی ترسناکی رۆژنامەنوسان و رۆژنامەگەری کوردستان
لەلایەن میدیای ئەهلیەوە ئامادە دەکرێت
• هه‌ڵاله رافیع: گروپی ١٧ی شوبات
• فیلمێکی کورتی دیکۆمێنتاری لەبارەی توندوتیژیەکانی ده‌سه‌لات
• به‌رێوبه‌رانی پانێل: ئامینه کاکه باوه، فایه‌ق سه‌عید
کات: سێشەممە7-6-2011
- کاتژمێر 13:00
- 14:45
شوێن: هۆل: په‌رله‌مانی سوید/
Mittpoolen
بۆ ئاماده‌بوون ده‌بێ پێشکات له‌رێگه‌ی یەکێک لەم دوو ئیمه‌یله‌وه
په‌یوه‌ندی بگریت. هۆلەکە تەنها ٧٠ کەس دەگرێت
anmalan.riksdagen@mp.se
. ئمێل ناردن بەزمانی سویدی.
sarchnar99@yahoo.se .
ئازاد غەریب ، ئمێل ناردن بەزمانی کوردی
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بگره به تەلەفۆنی قادر نادر لە گروپی
١٧ی شوبات: 0046735366757
|